دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین –گه‌رمیان :
به‌به‌شداری زۆرێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆژنامه‌نوسان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌گه‌رمیان كه‌مپینێكی هۆشیاری به‌رێوه‌چوو كه بریاره هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت
له‌و كه‌مپینه‌دا كه بەرپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداربوو تیایدا كۆمه‌ڵێك رێوشوێن خرانه روو و نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانش سیاسه‌تی یه‌كێتی زانایانی له‌وباره‌یه‌وه خسته روو كه خۆی له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاكه كان ده‌بینێته‌وه له پێناو هاتنه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و دور له ئاژاوه‌و توند‌و تیژی و ئاشناكردنی تاكه‌كانه به به‌ها ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ئاشنا بكرێت .