دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی پرسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌ندروستی هه‌رسێ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 10/3/2013 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ماڵی مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لقی زانایانیان كرد له‌گه‌رمیان و، له‌نزیكه‌وه له ته‌ندروستی منداڵه‌كانی مامۆستای ناوبراویان پرسیه‌وه‌و، هیوای شیفاو چاكبونه‌وه‌یان بۆخواستن له‌په‌روه‌ردگار.
له به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا سه‌لام تاوگۆزی سوپاسی شاندی لقی كرد‌و هه‌ڵویست و خه‌مخۆریانی به‌رز نرخاند له‌پرسینه‌وه‌و به‌ده‌مه‌وه‌چونی زانایانی ئاینی دا ...
شایانی باسه له‌ماوه‌ی رابردودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌رسی منداڵه‌كانی مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی ئه‌نجامدرابوو ...
هه‌رهه‌مان رۆژ شاندی لق له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی محمود سه‌نگاوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیان كرد، كه به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستی یه‌وه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی كردبوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراو و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان كردن .