یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
پێویستە مزگەوتی گەورەی رانیە بكرێتە سومبولی راپەرین
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/03/2013 : 12:10:21
قه‌باره‌ی فۆنت

سایتی زانایان: 

لقی رانیەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان روونی دەكاتەوە، كە یەكەم دەنگی راپەرین لە مزگەوتی گەورەی رانیە بوو، لەوێوە یەكەم زەنگی راپەرین دژی رژێمی بەعسی لێیدا‌و، لەوێوە بەرەو تەواوی رانیە‌و، ئینجا بەرەو شار‌و شارۆچكە‌و گوندەكانی كوردستان بڵاوبوویەوە، بۆیە ئەو راپەرینەی رژێمی بەعسی راپەراند‌و، هەوای ئازادی بە گەلی كوردستان بەخشی، یەكەمین سەرچاوەی لە مزگەوتی رانیەوە بوو، هەروەها یەكەمین لێژنەی سەرپەرشتیاری راپەڕین، كە لە (11) كەس پێكهاتبوون (3) كەسیان مامۆستای ئایینی مزگەوت بوون، بۆیە داوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان‌و پەرلەمانی كوردستان‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن مزگەوتی گەورەی رانیە بە رەسمی بە سیمبول‌و یەكەمین بڵندگۆی راپەرین بناسرێت.

 

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وێڕای دەستخۆشیكردن لە لقی رانیە، به سایتی زانایان رایگەیاند: هەموو پشتیوانیەكی ئەم پێشنیاز‌و داوایەی لقی رانیە دەكەین‌و، پێشمان وایە دەبوو لایەنە پەیوەندیدارەكان زووتر ئەم كارەیان كردبا، بۆیە لە ئاییندەدا كار دەكەین بۆ بەرزكردنەوەی ئەم داوایەی لقی رانیەی یەكێتی زانایان، تا مزگەوتی گەورە بە فەرمی وەك سومبولی راپەرینی گەلی كوردستان بناسرێت. 

 

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەی لقی رانیەی یەكێتی زانایانە:

لە یادی راپەرینە مەزنەكەی شاری رانیەی قارەمان كە مێژووەكەی لە 5|3|1991 دا بە پیر هەموو جەماوەری كوردستان دەهینینەوە، كە یەكەم هاوارو دەنگى (اللە أكبر) لە بڵندگۆی مزكەوتی گەورەی رانیەوە بوو رژێمی بەعسی تۆقاند‌و، بووە هۆی راپەرینی جەماوەری شاری رانیەی قارەمان بەرەو رووی دام و دەزگاكانی رژێمی بەعسی لە ناوچوو.

 

بۆیە داواكارین كە مزكە وتی گەورەی رانیە بكرێتە سومبول‌و رەمزی راپەرین بە فەرمی لەلایەن هەرسی سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و پەرلمان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە، چونكە مزگەوتی گەورە رۆڵێكی زۆر گەورەو بەرچاوی هەبوو لە سەرەتای راپەڕینەوە لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كە هەردەم پێشەنگ بوون لە گشت شۆرشە كاندا، لە راپەرینیش لە یەكەم دەستە ی سەرپەرشتیاری راپەرین كە لە مزكەوتی گەورە بوو سێ (3) یان مامۆستای ئاینی بوون لەو (11) كەسانەی كە بەنوێنەرایەتی لایەنە سیاسیەكان هەلسابوون بە سەرپەرشتیكردنی راپەرینەكە، بۆیە مامۆستای ئاینی و مزگەوت رەمزی دیارو بەرچاوی راپەرین و گشت شۆرشەكان بوون و جێگەی رێزن.