یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
رونكردنەوەیەك لەلایەن لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان سەبارەت بە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/03/2013 : 15:57:44
قه‌باره‌ی فۆنت

 

نەورۆز جەژنێكێ نەتەوەیی گەلی كوردستانە، نیشانەی سەركەوتن و كۆتایی هاتنە بە زوڵم و ستەم و زۆرداری لە مێژووی نەتەوەكەماندا، تا ئاشكرای بكات كە گەلێكی سەربەخۆی خاوەن ناسنامەی خۆیەتی، و پەیوەندی بە بیروباور ( العقیدە ) و پەرستشەكان ( العبادات ) نیە.

بۆیە ئێمە لە روانگەی فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، وە بۆچوونی زانایان بە دروست و رەوای دەزانین‌و، شتێك نییە دژایەتی هەبێت لەگەڵ ئایین و بیروباوری مسوڵمانان، لەبەر ئەم هۆیانە:

1-     یاسایەكی فیقهیمان هەیە كە دەڵێ‌: (( الأصل في الاشياء الاباحة)) واتە: ئەسڵ و بنەرەت لە هەموو شتێكدا رێ پێدان و درووست بوونە مادام دەقێكی وەها نەبێت كە قەدەغەی بكات.

2-     هەموو گەل و نەتەوەیەك لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا رۆژێكیان تەرخان كردووە بۆ خۆشی و ناوییان لێناوە جەژنی نیشتیمانی.

3-     پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی (( لكل قوم عيد وهذا عيدنا )) رواه البخارى و مسلم، واتە: هەموو گەل و نەتەوەیەك جەژنێكی هەیە ئەمەش جەژنی ئێمەیە كە مەبەست پێی جەژنی قوربان بوو.

4-     لە روانگەی شەرحەكانی (( فتح الباري و عمدة القارى، و إرشاد الساري )) بۆمان دەردەكەوێت كە مەبەستی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) جەژنی ئاینی بووە نەك جەژنەكانی تر، چونكە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) دانی بە جەژنەكانی تر داناوە وە بەوەی دەفەرموێ ( لكل قوم عید ) بۆ هەموو نەتەوەیەك جەژنێك هەیە، جەژنی ئیسلامیش جەژنی رەمەزان و قوربانە، وە هیچ دژایەتیەك نیە لە نێوان جەژنەكان وەك جەژنی ئاینی كە عیبادەت بێت كە هەر ئەم دوانەیە و ئەوانی تر كە عادەت و نەریتە.

5-     هیچ دەقێك لە قورئان و فەرمودەدا نییە كە رێگە نەدات بە بۆنەكان بگووترێت جەژن وەك جەژنی دایك و جەژنی ئافرەتان، جەژنی نەتەوەیی و نیشتیمانی، لەم بارەوەیەش ماموستای زانا و گەورە مامۆستا عبدالكریم الدبان لە گۆڤاری ( التربية الاسلامية ) لە وەڵامی ناونانی بۆنەی نەورۆز بە جەژن فەرمویەتی: (( اما تسميته عيدا فليست حراما ولا مكروهة إلا إذا ان ذالك اليوم عيد وضعه الشارع )) واتە: ناوبردنی بە جەژن حەرام نیە و مەكروهیش نیە، بەلكو لە كاتە حەرام دەبێت كە ئەو جەژنە بە جەژنێكی ئاینی بزانیت و باوەری وابێت كە لەلایان خواوە دەست نیشان كراوەو دانراوە.                                                                  

6-     هەر بۆیە هەرگیز نەتەوەی كورد باوەری وا نییە كە خوای گەورە رۆژی نەورۆزی بە جەژن بۆ ئێمە دانابێت، بەلكو خۆمان وەكو نەتەوەیەك رۆژی نەرۆزمان وەك جەژنێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ خۆمان داناوە.

7-     وە شتێكی ئاسایە ئێمە وەكو موسوڵمان لە پاڵ جەژنی ئایینی جەژنێكی تری نیشتیمانیمان هەبێت ئیتر بە هەر ناوێكەوە بێت، وە پێچەوانەی هیچ دەقێكی شەرعی صریح و صحیح دا نیە.

8-     ئەمەش كە بە شێوازی ناشەرعی ژن و پیاوێك تێكەڵ دەبن، ئەمە راستە حەرامە و رێگە پێدراو نییە لە شەرعدا بەو شێوەیە، بەڵام ئەم حەرامی (لذاته) نییە بەلكو حەرامێكی (عارضي) یە، و ئامۆژگاری گەنج و لاوە موسڵمانەكانمان بكەین لە سەر خراپی تێكەل بوون بەم شێوەیە و رێنمونیان بكەن.

9-     لە سالی 1970 زانایانی كوردستان هەریەك لە: (( م.شێخ محمدی خال، و م. مصطفی نجیب قەرەداغی، و م. عبدالحمید ئەتروشی، و م. شێخ محمد ی قەرەداغی، و م. سید حسن لە كەركووك، و م. ملا عبدالله چروستانی، و م. ملا عبدالرحیم پەرخی، و م. ملا عبدالسلام ))فتوایان داوە كە نەورۆز بۆنەیەكی نەتەوەیی كوردەو ئاگری نەورۆزیش ئاماژەی سەركەوتنی شۆرشی نەتەوەیەكە بە سەر زولم و ستەم دا، نەورۆزیش سەری سالی نوێی كوردیە، خۆی لە خۆیدا بۆنەیەكی رەوایەوە ئەگەر شتی نا ئاسایی و نا پەسەندیش – خوا نەخواستە – لە هەر بۆنەیەك رووبدات نابێت بەم هۆیە بۆنە و جەژنێكی نەتەوەیی گەلەكەمان لە كەدار بكەین.

 

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان

19/ 3/2013