دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 25/3/2013 شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری خانه‌قین به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز سمیر ده‌لۆیی به‌رێوه‌ری گه‌شت و گوزار سه‌ردانی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله به‌رپرسی ناوچه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌مه‌به‌ست لێی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان بوو هه‌ردوولا كۆك بون له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و پاك راگرتنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له‌پێناو سودلیبینی زیاتری له‌لایه‌ن هاولاتیانه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاردرا له‌رێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه هۆشیاری پێویست بدرێته هاولاتیان وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان پاریزگاری له سرۆشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن له‌كاتی سه‌یران و خۆشی و گه‌شته‌كانیاندا.
بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری خانه‌قین سوپاسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ پێشوازی و هه‌ماهه‌نگییان