یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆڵی زانكۆی ئەزهەر بەرز دەنرخێنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/03/2013 : 16:23:41
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28-3-2013 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای زانكۆی ئەزهەر كرد، كەپێكهاتبوو لە سەرۆكی شاندەكە دكتۆر محەمەد عەبدولفەزیل ئەلقوسی وەزیری پێشووی ئەوقافی مسر و ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر و هەروەها ئەندامانی شاندەكە دكتۆر ئوسامە یاسین یاریدەدەری سەرۆكی ئەزهەر بۆ كاروباری دەرچووان و دكتۆر عەبدولمەقسود پاشا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری ئیسلامی لە مسر.

لەو دیدارەدا كە مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیش ئامادەیی بوو، شاندی میوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵییان بۆ ئەم سەردان و پێشوازیكردنە، بە وردی باسی بایەخ و بەهای پەیوەندی مێژوویی نێوان كورد و مسر و ئەزهەریان كرد و هیوایان خواست پەیوەندی نێوان گەلی كورد و مسر بەردەوامی هەبێ و پتەوتر بێت.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیاندا شاندی میوان سەرسامی خۆیان بەو قوربانیدان و خۆراگرییە نیشاندا، كە میللەتی كورد لە پێناو گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانیان بەخشیویەتی و هیواشیان خواست گەلی كورد بە هەموو مافەكانی شاد بێت.

لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا شاندی میوان تەئكیدیان لەوە كردەوە، ئەزهەر دژی توندوتیژی ئاینیە و هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ برەودانی میانڕەویی و پێكەوەژیان.

لەبەرامبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانیكردنی شاندەكە، رۆڵی زانكۆی ئەزهەری لە گەشەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و مسر بەرز نرخاند و هیوای خواست ئەزهەر وەك ناوەندێكی ئاینی پەرە بە هزری میانڕەویی و پێكەوەژیان بدات و ببێتە پردێكی پتەوی پەیوەندی نێوان گەلی كورد و گەلی مسر و گەلانی ئیسلامی.