یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
لەسەر هەواڵی (لە دهۆك مەلایەك دەبێتە مەسیحی) یەكێتی زانایان داوای روونكردنەوە له رۆژنامەی رووداو دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/04/2013 : 16:22:07
قه‌باره‌ی فۆنت

ماوەیەكە چەند رۆژنامە‌و گۆڤارێك لە هەرێمی كوردستان دەستیان كردووە بە هەڵمەتكردن بۆ زڕاندنی ناوی مامۆستایان‌و زانایانی ئاینی، كە لەسەر قسەی یەك دوو مامۆستای ئایینی، كە هەندێك قسە بۆ چەند ساڵێك بەر لە ئێستا دەگەڕێنەوە، دەیانەوێت پێگە‌و رێزی مامۆستایانی ئاینی بە گشتی لەكەدار بكەن.

 

رۆژنامەی رووداویش، ماوەیەكە گرنگیەكی زۆر بەم لایەنە دەدات، كە لە دوا ژمارەیدا له (1/4/2013) هەواڵی ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، كە لە شاری دهۆك مەلایەك بۆتە مەسیحی‌و، لە هەولێریش كچە مەلایەك بەخۆیی‌و مێردەكەیی‌و دوو منداڵی بۆتە مەسیحی.

 

جا بەو پێیەی زۆر لەم جۆرە رۆژنامانە هیچ نرخ‌و قورساییەكەیان لە ناو كۆمەڵگە نییە‌و پاشخانی فیكری دژە دینیان دیارە، بەڵام رۆژنامەی رووداو جیا لە هەندێك لەو رۆژنامانە تا ئێستا پێگەی خۆی پاراستووە‌و تا حەدێك هاوسەنگی خۆی راگرتووە، بۆیە لێرەوە داوای روونكردنەوە لە رۆژنامەی روودا دەكەین، چونكە هەر كەسێك دوو وشەی ئایینی خوێند، یان ناوی لێندرا مەلا، مەرج نییە لە رووی زانستی‌و تێگەییشتنی ئایینی مەلا بێت، بۆیە لە كاتێكدا دوای بەدواداچوونمان لەگەڵ لقی دهۆك سەر لەبەری ئەم هەواڵە رەت دەكەینەوە‌و، ئەو كەسەش كە ئەم تۆمەتەیان بۆی دروست كردووە، كە لە دهۆك زاندراوە مەبەست كێیە، هەواڵەكە رەت دەكاتەوە‌و، بڕیاری داوە داوای یاسایی خۆشی تۆمار بكات، بەڵام ئەم جۆرە هەواڵانە جگە لە زڕاندنی ناوی مامۆستایانی ئایینی هیچی دیكە نییە، هەروەك ئەو كچە مەلایەی رووداو باسی دەكات، بۆ چەندین ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە‌و، باسەكەشیان كۆتایی پێ هات‌و، كچەكە ماڵ‌و حاڵی خۆی هەیە‌و ژیانێكی موسڵمانانە دەباتە سەر، بۆیە ئەم هەواڵە تەشهیركردنە بە ژیانی ئەم ئافرەتە‌و مافی یاسایی خۆی هەیە.

 

پێشتریش رۆژنامەی رووداو هەواڵێكی بڵاوكردەوە گوایە مەلایەك فەتوای حەرامكردنی مۆزی داوە، بۆ زیاتر لە چەندین مانگ چاوەڕوانمان كرد، جگە لە ناوێكی وەهمی هیچی دیكەیان نەبوو.

 

بەتایبەتی نایشارینەوە، كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڵگرانی ئایینەكانی دیكە دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام ماوەیەكی زۆرە هیچ زانیارییەك لەم بارەوە بڵاوناكەینەوە، ئەمەش لەبەر هەستیاری باسەكە‌و پاراستنی گیانی پێكەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی كوردستان، بەڵام وروژاندنی ئەم هەواڵە بەتایبەتی لەژێر ئەم ناونیشانە، هەستی خەڵك دەجووڵێنێت‌و، هەڕەشەیەكی گەورەشە لەسەر گیانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان، بەمەش رووداو‌و ئەوانەی لە پشت ئەم هەواڵەن دەكەونە ژێر بەرپرسیارێتییەكی ئایینی‌و نەتەوەیی‌و ئەخلاقی گەورە.

 

بۆیە لە پێناوی پاراستنی پێگەی رۆژنامەكە، داوا دەكەین روونكردنەوەمان پێ بدەن ‌و بەڵگەكانیان بخەنە روو، كه بۆچی بەم شێوازە‌و ئەم هەڵمەتەیان دەست پێكردووە.

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

1/4/2013