یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
شاندی گەورە زانایانی ئەزهەر بەرەو قاهیرە گەڕانەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/04/2013 : 11:09:35
قه‌باره‌ی فۆنت

 

دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد‌و، لە هەر سێ‌ شارەكانی هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری زانایانی ئایینی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە‌و چەندین كۆڕ‌و سمیناریان سازدا، هەروەها سەردانی چەندین كەسایەتی هەرێمی كوردستانیان كرد هەر لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و هەر پارێزگاری كوردستان‌و چەندان كەسایەتی دیكە، هەروەها چەندین شوێنیشیان لە كوردستان بەسەر كردەوە، لەوانە شوێنە گرنگەكانی هەولێر‌و سلێمانی دهۆك لە قەڵات‌و بارزان‌و گۆڕی شێخ مەحمودی حەفید‌و كاكە ئەحمەدی شێخ‌و چەندان شوێنی دیكە، لە سەرووی هەمووشیانەوە سەردانی مینۆمێنت‌و هەڵەبجە‌و گۆڕی شەهیدانی هەڵەبجەیان كرد، كە كاریگەری زۆر بە سەریانەوە هەبوو، ئەمڕۆ چوار شەمە 3/4/2013 بەرەو قاهیرەی پایتەختی میسر گەڕانەوە.

 

مەلا عەدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان یاوەری شاندی ناوبراو بوو تا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دوای بەڕێكردنیان سوپاسێكی گەرمی شاندەكەی كرد، كە ماندوونەناسانە چەندین چالاكیان ئەنجام دا‌و، زۆر سەرسام بوون بە واقیعی هەرێمی كوردستان‌و، بەڵێنیان داوە پەیامی گەلی كورد بە هەموو شوێنێك بگەیەنن، كە دەنگی ئەوانی پێ بگات، كە خۆشبەختانە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی پێگەیەكی مەزن‌و گەورەی هەیە، هەروەك سوپاسێكی گەرمی تەواوی ئەو لایەنانە دەكەم، كە بە جوانترین شێوە پێشوازیان كردین‌و، لە گەورەیی پەیامەكە گەییشتن، بەتایبەتی جەنابی شەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە پێشوازییەكی گەرمی كردین‌و پێناسەیەكی زۆر جوانی مەلای كوردی كرد لەلای شاندی میوان‌و باسی لە رۆڵ‌و پێگە‌و گەورەیی مەلای كورد كرد لە بوارە جۆراوجۆرەكانی كوردستان، هەروەها سوپاسی تایبەتیم هەیە بۆ مامۆستایانی ئایینی‌و لق‌و ناوچەكانی یەكێتی زانایان، كە بەوپەڕی جوانی‌و هەستكردن بە مەسئولیەت‌و تامەزرۆیی بۆ گەیاندنی جوانترین وێنەی زانای كورد مامەڵەیان لەگەڵ شاندی میوان كرد، هەر ئەمەش بوو كاری لە شاندی میوان كرد.