دانا مه‌لا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیداو به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌یان له‌زیاره‌تی مالی خوا و به‌جێهێنانی عومره شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لق و مامۆستا مه‌لا محمد حمدأمین كارگێری لق سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتی شێخ عبدالقادر له‌كه‌لارو مامۆستا مه‌لا أحمد محمد پێش نویژی مزگه‌وتی ته‌قوا له‌كه‌لارو مامۆستا مه‌لا بهاءالدین أمین پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی ئازادی له‌قه‌زای كفریان كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری كه به‌سه‌لامه‌تی گه‌راونه‌ته‌وه خاكی كوردستان و ئومێده‌وار بون نزا‌و پارانه‌وه‌كانیان بۆخۆیان و میلله‌ت و نیشتمانیان وه‌رگیرابێت و په‌رستشه‌كانیان قه‌بوبوڵ بوبی لای په‌روه‌ردگار ... له‌برامبه‌ریشدا مامۆستایانی عومره‌كار سوپاسی شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ په‌رۆشیان به‌رامبه‌ر زانایانی ئاینی و به‌گه‌رمی به‌خێریان هێنان
ئه‌مه‌و شاندی لق له‌درێژه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانیاندا سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا وه‌هاب حسین عبدالله پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی صه‌لاحه‌دینیان كرد له‌كه‌لار به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاو و دوعای شیفو زوچاكبونه‌وه‌یان بۆكردو ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌رخزمه‌ت و پێویستی یه‌ك ده‌ربری ... له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستای ناوبراو سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یانی كرد‌و خه‌مخۆری و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی لقی زانایانی به‌رز نرخاند‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواستن