یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
سەرۆكی زانایان: پشتیوانی چاككردنی بار‌ودۆخی ئافرەتان دەكەین‌و داوای مووچەی مامۆستایانیش دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2013 : 12:50:08
قه‌باره‌ی فۆنت

سەر لە بەیانی ڕۆژی 21/4/2013 لەژێرچاودێری (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەسەر پەرشتی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی‌و بە هەماهەنگی یەكیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆنفرانسی (بەرەو گوتاری ئیسلامی هاوسەنگ لە كودستان پێگەو ڕۆڵی ئافرەت لە كۆمەڵگەدا)دەستی بە كارەكانی كرد.

 

سەرەتا بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی بیرۆز دەستی پێكرد. داوتر هەر یەك لە وەزیری ئەوقاف‌و سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و پارێزگاری هەولێر‌و كۆربەندی هزری ئیسلامی و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان‌و  ئەنجومەنی باڵای خانمان و ڕێكخراوی تواناسازی ئافرەتان وتاریان پێشكەش كرد.

ئەمەو مامۆستا مەلا عبداللە سەرۆكی یەكێتی زانایان سەرەتای وتارەكەی بە زمانی عەرەبی پێشكەش كرد، ئەمەش بەهۆی ئامادەبوونی ژماریەك میوانی عەرەب، كە بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی هەرێمی كوردستان  بە خێرهاتنی میوانانی كرد، كە ژمارەیەك شاند‌و كونسولی وڵاتانی بیانی لە هەولێر ئامادەی كۆنفرانسەكە بوون,

 

دواتر بە زمانی كوردی تیشكی خستە سەر ڕۆلی ئافرت لە ئیسلام  كە ئاینی ئیسلام تەواوی مافی ئافرەتانی فەراهەم كردووە، هەروەها ڕۆلی ماموستایانی ئاینی بەرز نرخاند لەم بوارەدا، كە لە مێژووی زێڕینی میللەتی كورد ڕۆڵی كارایان هەبووە لە كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكانی ئافرەتان، وەك قەدەغەكردنی بە زۆر بە شوودانی ئافرەتان‌و مارەكردنی گەورە بە گچكە‌و چەندان تەوەری دیكە.

 

هەروا تیشكی خستە سەر سەرەتای هاتنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام كە ئافرەتان لە هەموو قۆناغەكانی بانگەوازی پەیامی ئیسلام پێشەنگ بووینە‌و، هەروەها ئاماژەی بە بەشێكی چالاكییكانی یەكێتی زانایان لەم بوارەدا كرد، كە چەندین كۆڕو سمینارو دیداریان ئەنجام داوە، بەتایبەتی ئەو خولانەی بە هەماهەنگی رێكخراوی تواناسازی ئافرەتان ئەنجامیان داون.

 

هەر لە میانەی وتارەكەیدا داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە زیاتر برەو بە ژیان‌و گوزەرانی مامۆستایانی ئاینی بدات وەك خرجكردنی ئەو بڕە پارەی كە لە بودجەی (2013)ەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام خەرجكردنەكەی دواكەوتووە، بۆیە داوای كرد پەلە لە خەرجكردنی بكرێت.

 

شایانی باسە سۆزان خانی بەرپرسی رێكخراوی توناسازی ئافرەتان لە وتارەكەیدا باسی لەو هەماهەنگیە كرد كە لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف‌و یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هەیانە لە ڕێی ئەنجامدانی كۆمەڵێك كارو چاڵاكی وەك بەستنی چەندین كۆڕو سمینارو خولی فێربوونی كومپیوتەر بۆ مامۆستایانی ئاینی.

ئەمەو وا بڕیارە كۆنفرانسەكە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

ئەمانەی خوارەوە بەشێك لە وتەكانی بەڕێز سەرۆكی زانایانن:

بەختەوەرین بە یەكەوە دەربارەی یەك لە پرسە هەرە گرنگەكانی ناو كۆمەڵگەكەمان دادەنیشین‌و، را‌وبۆچوونمان دەگۆڕینەوە بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە كار بۆ ئاشتی كۆمەلایەتی‌و قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی‌و پێكەوەژیان بكەین، بەتیابەتی كە ئەم ئامانجە پیرۆزە وابەستە بە پێدانی رۆڵی گرنگ بە پیاو‌و ئافرەتەوە، هیچ كاتێك بە تاكە دەستێك ژیانی مرۆڤ كامڵ نابێت ئەگەر دەستەكەی دیكە لەگەڵی هاوكار نەبن.

 

بۆیە لەم سۆنگەیەوە مێژووی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پرەِ لە داستانی پڕ سەروەری هەر لە یەكەم رۆژی سەرهەڵدانی ئیسلامەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، كە نەك مافی بە ئافرەت داوە، بەڵكو ئافرەتی كردۆتە بەشێكی كاریگەری لە پەیامەكە، هەر بۆیە خەدیجە دەبێتە یەكەمین پشتیوانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت لە یەكەم هەنگاوی بانگەوازی پێغەمبەرایەتیدا، عائیشە سەرچاوەی هەرە گەورە‌و مەزنی زانست‌و مەعریفەتە لە ئیسلامدا، ئەسمای (ژات النگاقین) ئەو ئافرەتە مەردە بوو، رۆڵی مەزنی گێڕا لە گەشتی كۆچ، كە سەرەتای وەرچەرخانی مێژوویی بوو، ئیدی رووداوەكان زۆرن‌و دەرفەتی باسكردنیان نییە.

 

هەر لە ژێر رۆشنایی ئەم هەقیقەتانە، مەلای كورد بەوپەڕی شانازییەوە بەشێكی سەرەكی بووە لە هەڵمەتی بەردەوامبوون لەسەر پێدانی رۆڵ بە ئافرەتانی كورد‌و، پێكەوە كاركردن شان بە شانی پیاوان، چونكە دڵنیابوونە هاوسەنگی خێزانی‌و ئاشتی كۆمەڵایەتی بە هەر دوو رەگەزەوە بەستراوەتەوە، هەر بۆیەش وەك شانازییەك چەندین جاری دیكەش دەیڵێینەوە (لە مێژووی كوردستان یەكەمین كەس كچی خۆی ناردۆتە قوتابخانە بۆ خوێندن مەلای گەورەی كۆیە بووە)، چونكە دڵنیا بووە خوێ،دن كلیل‌و سەرچاوەی رۆڵ دیتن‌و پێشكەوتن‌و كارابوونی ئافرەتە.

 

دوای ئەو مێژووەش مەلای كورد لەسەر هەمان رێچكەی رەسەنی كوردایەتی‌و ئیسلامەتی بەردەوام بووە، ساڵانە لەگەڵ یاد‌و بۆنەكانی ئافرەتان دەنگ‌و سەدایەكی دیاریان هەیە‌و، هۆكارێكی سەرەكی بوونە بۆ پێشكەوتنی ئەم پرسە.

 

ئێمەش لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ئەركی خۆمان زانیوە، كە بەشێكی سەرەكی‌و كاریگەر بین لەم روانگەیەوە‌و، بتوانین هەموومان پێكەوە كار بۆ پێشخستنی ئەم پرسە بكەین، دووبارەی دەكەمەوە ئەم هەوڵە بە تێڕوانینی ئێمە ئەركی نەك چاكە‌و خێركردن، بۆ ئەمەش هەمیشە بانگەوازی ئێمە بۆ مامۆستایانمان ئەوە بووە، كە بەردەوام بین لەسەر راستە رێی ئیسلام، كە ئافرەتی كردۆتە پێشەنگ‌و سەرقافڵە، لەوەش خۆشبەختانە مامۆستایانمان رۆڵێكی گەورەیان دیتووە، كە ئەو جۆرە هەماهەنگیەی لە كوردستان لە نێوان مامۆستایان‌و چالاكوان‌و رێكخراوەكانی ئافرەتان هەیە، لە شوێنەكانی دیكە نییە یان زۆر دەگمەنە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەندان خول‌و سمینار‌و كتێب‌و بڵاوكراوەمان بڵاوكردنەوە‌و، لێرەوەش وێڕای ئەوەی لە یەكەم هەنگاوەوە پشتیوانی ئەم كۆنفرانسە بووین، بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە، بەڵكو گورج‌و گۆڵ‌و چالاكتر كار لەم بوارە دەكەین، چونكە بە دڵنیاییەوە تا كاری هاوبەش‌و رۆڵی تەواوی نێوان هەردوولا نەبێتە بەشێك لە كلتووری ئێمە قەت ناتوانین بگەینە ئامانج.