خوان ماتا، ئه‌ستێره‌ى ئیسپانی یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كه ماوه‌ى دوو مانگه چووه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام و گوتى "دیمبابا هۆكارى موسڵمانبوونی من بووه".
ماتا، له رێگه‌ى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه هه‌موو لایه‌كی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، كاتێك رایگه‌یاند كه موسڵمان بووه‌و راشكاوانه نووسیبووی "من چوومه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام". ئه‌و یاریزانه ئیسپانییه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه ئه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی هاورێیه‌كه‌ى، دیمباباى هێرشبه‌رى سه‌نیگالی یانه‌ى چێڵسی موسڵمان بووه‌و گوتى "باشترین و نزیكترین هاوڕێ له هه‌موو ژیانی مندا دیمبابایه، چونكه ئه‌و ئیسلامی پێناساندم و ئه‌و بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى موسڵمان بم".
خوان ماتا، كه به‌قسه‌ى خۆی ماوه‌ى دوو مانگه موسڵمان بووه، گوتی "دیمبابا فێری كردوومه چۆن ده‌ستنوێژ ده‌گرم و نوێژ ده‌كه‌م. به‌ڕاستى ئه‌وكاتانه‌ى نوێژ ده‌كه‌م هه‌ست به به‌خته‌وه‌رییه‌كى زۆر ده‌كه‌م".
دیمبابا، كه پێشتر یاریزانى یانه‌ى نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بووه، به‌وه ناسراوه كه زۆر پابه‌نده به ئایینی ئیسلام و له‌گه‌ڵ یانه‌ى نیوكاسڵیش هه‌میشه هانى یاریزانه موسڵمانه‌كانى داوه نوێژ بكه‌ن، رۆژوو بگرن و قورئان بخوێننه‌وه
له رووداو