سه‌ر له به‌يانی رۆژی يه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی ٢١/٤/٢٠١٣ز شاندێكی بالای لقی شه‌قلاوه‌ی يه‌كێتی زانايان به سه‌رۆكايه‌تی به‌رێز م. تحسين خۆشناو به‌رپرسی لق و ئه‌نداميه‌تی كارگێرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان و ژماره‌يه‌كی به‌رچاو له زانايانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شداری كرد له كۆنفراسی (به‌ره‌و گوتاری ئيسلامی هاوسه‌نگ له كوردستان و پێگه‌و رۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا) كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئايينی و ئه‌نجومه‌نی بالای خانمان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ سازيان دا له رۆژانی ٢١/٢٢/٤/٢٠١٣ز.
شايه‌نی باسه ژماره‌يه‌كی به‌رچاو له زانايانی ده‌ڤه‌ره جياجياكانی كوردستان ئاماده‌ی كۆنفراسه‌كه‌بوون، ئه‌مه‌و وێرای ده‌ستخۆشی لقه‌كه‌مان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئه‌نجومه‌نی بالای خانمان و هه‌ر هه‌ول و هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌يش، وه‌لێ ئه‌م چه‌ند ڕه‌خنه‌و تێبينیمان هه‌بوو له‌سه‌ر كۆنفراسه‌كه:
يه‌كه‌م: به‌شداری پێنه‌كردنی زانايانی هه‌ندێ له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان .
دووه‌م: ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له كاتێك گوايه كۆنفراسه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌رێزيان بوو.
سێيه‌م : ئاماده‌بوونی ژماره‌يه‌كی كه‌م له زانايان و خانمان له ده‌می توێژينه‌وه‌و بابه‌ته‌كان و گفتوگۆكانی نێو كۆنفراس.
چواره‌م: هه‌بوونی شپرزه‌يی بێ به‌رنامه‌يی له هونه‌ری ئاماده‌كاری هۆڵ و دياریكردنی شوێنی زانايان و خانمان و ته‌كنيكی مايك و ده‌نگ و پێدانی خواردنی ته‌ندروست.
پێنجه‌م : نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی كه‌ل و په‌ل و پێداويستيه‌كانی و خه‌رجی ڕێی ئاماده‌بوان .
له كۆتاييدا دووباره وێرای ڕه‌خنه‌و تێبينيه‌كانمان ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ئه‌نجومه‌نی بالای خانمان و توێژه‌ره‌وه به‌رێزه‌كان و ده‌سته‌ی ئاماده‌كار ده‌كه‌ينه‌وه‌و پالپشتی خۆمان بۆ نێوه‌رۆكی به‌لاغی كۆتايی كۆنفراسه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
ڕاگه‌ياندنی لقی شه‌قلاوه‌ی يه‌كێتی زانايان