یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
مەلا مەزهەر خوڕاسانی سزا نەدراوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/04/2013 : 12:58:13
قه‌باره‌ی فۆنت

 

بە پێی هەواڵێك، كە له چەند ماڵپەڕێكی ئەنتەرنێت بڵاوكراوەتەوە، وا پیشاندراوە، كە مامۆستا مەلا مەزهەر خوراسانی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە سزا درابێت، هەر چەندە لە سەرەتاوە ویستراوە بە شێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ هەواڵەكە بكرێت، بەڵام دواتر بەرەو ئاقاری ئەوەیان بردووە، گوایە بەهۆی وتارەكانییەوە سزا درا بێت‌و لە وتارەكانی راگیرا بێت.

 

بەڵام لەگەڵ رێزی تەواومان بۆ ئەم ماڵپەڕە بەڕێزانە، هەواڵی راگیرانەكە هیچ پەیوەندی بەم بابەتانەوە نییە، بە پێچەوانەوە ئەوەی كراوە، راگرتن نەبووە، بەڵكو كۆمەڵێك لەو مامۆستایانەی ئێستا لە خوێندن وەرگیراون‌و لە وڵاتانی دەرەوە دەخوێنن، تا ئێستاش لە پیشەی وتاربێژی بەردوامن، ئەمەش وەك كارێكی خۆبەخشی‌و بە مەبەستی دروستنەبوونی بۆشایی لە شوێنەكانیان‌و، بە رەزامەندی وەزارەتی ئەوقافە، بۆیە لە بەرامبەر ئەم كارە پیرۆزە خۆبەخشانە پێویستە دەستخۆشیان لێ بكرێت، نەك بە سەرپێچی یاسایی ناوزەد بكرێن، ئێستاش ئەو مامۆستایە وێڕای ئەوەی خۆبەخشانە ئەم كارەی بەڕێوە دەبرد، بە سینگی فرانی خۆیەوە لە كاری وتاربێژی راوەستاوە، بەڵگەشمان بوونی كۆمەڵێك مامۆستای دیكەیە، كە هیچ پەیوەندیان بە وتارەكانی پەیوەست بە رێكخراوەكانەوە نییە، كەچی وتاری هەینیش ناخوێننەوە، چونكە لە مۆڵەتدان، بۆیە نەدەبوو ئەم باسە وەكو سزادان‌و تۆڵەسەندنەوە بڵاوبكرێتەوە‌و لە چوارچێوەی راستەقینەی خۆی بچێتە دەرەوە، دڵنیاین وەزارەتی ئەوقافیش هیچ كاتێك بە گیانی تۆڵەسەندنەوە مامەڵە ناكات. بەپێچەوانەوە ناونانی جێبەجێكردنی ئەم یاسایەی وەزارەتی ئەوقاف بە سزادان خۆی لە خۆیدا كەمكردنەوەیە لە خودی یاسایەكە.

 

 پێویستە هەموو چین‌و توێژەكانی كوردستانیش بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن، ئەوەی لە كۆتایی سەردەكەوێت رێز‌و خۆشەویستی‌و پێكەوەژیانە.

 

مەكتەبی تەنفیزی

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

28/4/2013