یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
لقی پشدەر لەچەند چالاكیەكدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/04/2013 : 15:32:22
قه‌باره‌ی فۆنت

1 / بەرواری 17/4  لەبارەگای لق كۆبونەوەی وتاربێژانمان ئەنجام داو ، پاش وتووێژو ڕاگۆڕینەوە بەپەسند زانرا كەلەوتاری ئەم هەفتەیەماندا باسی كارەساتە دڵتەزێن و نامرۆڤانەكەی 24/4/1974 بكەین ، كەڕژێمە شومەكەی بەعسی فاشی چۆن لەم ڕۆژەدا بەچەند فرۆكەیەكی سیخۆ و بەناپاڵم و بۆمبی فسفۆڕی هێرشی كردە سەر شارە خۆشەویستەكەمان و نزیكەی 167 شەهید و 250 برینداری لێكەوتەوە ، كەهەموویان یان مۆستاو قوتابی زانكۆ  یان غەریبەو ژن و مناڵی بێتاوان بوون ،بۆیە پێویستە كەگەلەكەمان بەگشتی وچینی تازەپێگەیشتوش بەتایبەتی ئاگاداربن لەوزامو نەهامەتیانەی كەدوژمنان بەسەر گەلەمانیان هێناوە و بەتایبەتیش شاری قەڵادزەی چەندجار شەهیدمان .كەئەوكاتە مەڵبەندوبنكەی خەبات و بەرخۆدان و عیلم و زانست بوو ،وە بەباشیشمان زانی كەداوالە حوكومەتی خۆمان بكەین كەبایەخی زیاتر بەشارەكەمان بدات و هەڵی قەرەبوكردنەوەی  زیان لێكەوتوانیش بكات ، 

 

2 / بەرواری 24/4 بۆزیاتر ڕۆشەنیری و یەكدەنگی وتاربێژەكانمان وباسكردنی ئەوبابەت و موناسەبانەی كەدێنە پێشەوە ، لەبارەگای لق كۆبونەوەی وتاربێژانمان ئەنجام داو بەپێویستمان زانی كە لەوتاری داهاتووماندا تەوەری وتارەكانمان لەسەر  ڕێزو ڕۆڵی كرێكار و كاروتێكۆشان بێت و ڕونی بكەینەوە كە چۆن ئیسلام بایەخی زۆری پێداوەو چەندین دەقی قوڕئان و سوننە هەیە لەسەر ئەم بابەتە ..

 

3 / وەلەهەمان ڕۆژ  24/4   كاتژمێر یەكونیوی دوای نیوەڕۆ لەبارەگای لق پێشوازیمان كرد لە بەڕێز مامۆستا (عەتا) بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ،وەلەگەڵ بەڕێزیان هەماهەنگی نێوان زانایانمان و ئەوقاف باسكرا ،  وە بەئەركی پێویستی سەرشانی هەردوولا زانرا و دانرا كە بۆزیاتر پێشكەوتنی بواری دینی پێویستە هەماهەنگی بتەومان هەبێت ،