یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
زانایانی ئايينى سلێمانی رەخنە لە وەزارەتی ئەوقاف دەگرن
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/04/2013 : 15:46:16
قه‌باره‌ی فۆنت

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی تایبەت بە بواری ئافرەتانی بەست، بەڵام ئەوەی بووەتە مایەی رەخنەی زانایانی ئایینی، ئەوە بوو وەزارەتی ئەوقاف هیچ مامۆستایانی ئایینی سنووری سلێمانی‌و قەزا‌و ناحیەكانیان بۆ كۆنفرانسەكە بانگهێشت نەكردبوون، ئەمەش بۆتە جێگەی رەخنەی مامۆستایانی ئەم ناوچانە‌و بۆ ئەم مەبەستەش لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لە راگەیاندراوێكیان رەخنەی مامۆستایانی ئایینی ئەم دەڤەرانە بەرز دەكەنەوە‌و داوای روونكردنەوە لە وەزارەتی ئەوقاف دەكەن.

 

شایانی باسە لە ناو كۆنفرانسەكە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان كۆمەڵێك تێبینی لەسەر كۆنفرانسەكە هەبوو، كە بە روونی‌و بە بەرچاوی هەمووانەوە رەخنەی گرت، كە یەكێك لە تێبینیەكانی بریتی بوو لەوەی مامۆستایانی ئایینی دەڤەری سلێمانی‌و گەرمیان‌و قەزا‌و ناوچەكان نەكراوە.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەی زانایانی ئایینی سلێمانییە.

 

 

هەڵوەستەیەك لەسەر كۆنفراسەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی زیاتر لە 6 مانگە خەریكی ئامادەكاری و بانگەشەكردنە بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی تایبەتە لە ژێر ناوی بەرەو گوتاری ئیسلامی هاوسەنگ سەبارەت بە پێگەو ڕۆڵی ئافرەت لەكۆمەڵگادا، دوای ئەو ماوە زۆر و چاوەڕوانیە، سوپاس بۆ خوا بە هەوڵ و كۆششی دڵسۆزانی ئەم ووڵاتە , سەر ئەنجام كۆنفرانسەكە لە ڕۆژانی 21 و 22 ی نیسانی 2013 لە ژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بە بەژداری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان و لیژنە پەوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان و ڕێكخراوەكانی داكۆكیكارلەمافەكانی ژنان كۆنفرانسەكە بەڕێوەچوو.

لە ڕاستیدا هەنگاوەكە مایەی دەستخۆشی و پێزانینە و هەنگاوێكی بوێرانە و ژیرانەیە, لە كات و سەردەمێكی وەك ئێستادا وەزارەتی ئەوقاف ناویەتی كە بە شێوازێكی سەردەمیانە باس لە وتاری ئیسلامی هاوسەنگ سەبارەت بە پێگەو ڕۆڵی ئافرەت لە كۆمەڵگە بكرێت و ئەمەش وا دەكات دەمی نەیارانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دابخات و ڕاستیەكان وەك خۆی بۆ هەمووان بخاتە ڕوو. بۆیە دەستخۆشی لەم هەنگاوە بوێرانەیە دەكەین و سوپاس و پێزانینمان بۆ وەزارەتی ئەوقاف ولایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ سازدانی كۆنفرانسێكی لەو شێوەیە.

بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمان و جێگەی هەڵوەستەكردنبوو, هەمووانیش بە نیگەرانیەوە سەرنجی ئەم حاڵەتەمان ئەدا ئەویش بەژداری پێنەكردن و پەراوێزخستنی زانایانی ئاینی دەڤەری سلێمانی بوو، كە بە داخەوە تەنانەت وەك میوانێكی دەرەكیش بانگهێشت نەكرابووین! لە كاتێكدا لە ڕێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە دەمانبینی زانایانی ئاینی دەڤەرەكانی هەولێر و دهۆك بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەشداری پێكرابوون.

بۆیە ئەم حاڵەتە هەمووانی توشی شۆك و سەرسوڕمان كردو بویە مایەی سەرسوڕمان كە بۆچی و لەپێناوی چی ئێمەی زانایانی دەڤەری سلێمانی لەو كۆنفرانسە لەلایەن لیژنەی ئامادەكارەوە پەراوێزخرابووین؟! لە كاتێكدا بۆ سەرجەم بابەت و پرسە هەستیارەكان دەورو ڕۆڵی كارامان هەبووە و ڕابردوش ئەو شاهیدیەمان بۆ دەدات و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ژنان خۆیان ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و لیژنە فەتواكانی ئەو ڕێكخراوە لە سلێمانی چەندە هەماهەنگیان لەگەڵ كردون و ڕۆڵی كارایان هەبووە لە چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە چارەنوسازەكانی تایبەت بەوانەوە لە هەرێمی كوردستان. ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان ئەكرد لە نێو لێژنە باڵاكانی كۆنفرانسەكە بەشداربوینایە و ڕۆڵی كارامان بگێڕایە، بەڵام بە داخەوە وەك میوانێكی دەرەكیش بانگێشت نەكرابووین! ئەمە لە كاتێكدا نەك تەنها ئێمە وەكو ستافی كارای لق و لیژنەكانی فەتوا , تەنانەت كەسانێكی تریش كە بە فەرمی نوێنەرایەتی زانایانی سلێمانی بكات بەشدار نەبووە، جێگای ئاماژە بۆ كردنە ئەم پەراوێزخستنەش جگە لە سلێمانی لقەكانی تری یەكێتی زانایانی لە گەرمیان‌و چەمچەماڵ و شارەزوریشی گرتبویەوە، كە بە لای ئێمەوە هۆكارەكانی ئەم پەراوێزخستنە نادیارە، بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە لە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لقی سلیمانی ئۆباڵەكەی ئەخەینە ئەستۆی لیژنەكانی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە لە وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقاف لە سلیمانی و بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، بۆیە هیوادارین ئەم حاڵەتە دووبارە نەبێتەوە و  لایەنە پەیوەندی دارەكانیش هۆكارەكانیمان بۆ ڕوون بكاتەوە، هەتا لە ڕووی بەرچاوڕونیەوە وەڵامی زانایانی ئاینی سنوری لقەكەمان بدەینەوە.

لەگەڵ ڕێزو حورمەتمان بۆ هەموو لایەك.

 

                                                             

 

لقی سلێمانی

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

                        

29 / 4   /  2013