یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
سەرۆكی زانایان لە ئاهەنگی بەحركە: هیچ كەس بە ئەندازەی مامۆستایانی ئایینی خزمەتی خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانی خۆی نەكردوە‌و ناشیكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/05/2013 : 11:28:11
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: سایتی زانایان- مەلا تەیب زیارەتی

بەرێز مامۆستا مەلا عەبدلا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رۆژی سێشەممە بەرواری (30/4/2013) بە یاوەری بەرێز شێخ عبد الباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی‌و شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان ئامادەی ئاهەنگی بە خشینی بروانامەی زانستی بوو لە شارۆچكەی بەحركە، كە بڕوانامانەی زانستی لە لایەن بەرێز مامۆستا مەلا تەیب بەحركەیی بەخشرا بە هەر یەك لە بەرێزان:

1 مەلا مەحەمەد خەلیفە عوسمان بەحركەیی.

2 مەلا صباح عبد الرحمن هەرشەمی.

3 مەلا موحەمەد صالح دەراشی.

4 مەلاعیسی مەلا موحەمەد زراری.

5 مەلا ئومید مەلا رسول رەشوانی.

 

ئەمە‌و سەرەتای ئاهەنگەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز  دەستی پێكرد.

 

دواتر وتەی بەخێر هاتن لە لایەن بەرێز مامۆستا مەلا تاهیر بەحركەیی خوێندرایەوە.

 

پاشان وەزیری ئەوقاف وتارێكی پێشكەش كرد‌و دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەحركە كرد، كە ناوە ناوە پۆلێك لە مامۆستایانی ئاینی پێشكەشی كۆمەلگەكەمان دەكەن، هەروەك دوعای تەمەن دریژیشی بۆ مامۆستایانی بروانامە وەرگر خواست.

 

ئینجا وتاری بەرێز مامۆستا مەلا عەبدولا مەلا سەعید گرتكی خوێندرایەوە، كە بەرێزیان لە سەرەتای وتارەكە دەستخۆشی لە هەر دوو برای بەرێز مامۆستا مەلا تەیب‌و مامۆستا مەلا تاهیر كرد بەحركەیی، بەوەی كە هەردەم ئەم خانەوادەیە لە خزمەت حوجرە‌و فە قێیان دابوینە.

 

دواتر سەرۆكی زانایان بۆ ئامادەبوان باسی لە سێ‌ تەوەری گرنگ كرد، لە تەوەری یەكەم گووتی: روو دەكەمە مامۆستایانی ئاینی‌و شێخانی تەریقەت، كە ئەم دینە پیرۆزە گەورەترین ئەمانەتە خوای گەورە لەسەر شانی ئێمەی داناوە‌و بە ئێمەی سپاردووە، بۆیە پێویستە مامۆستایانی ئاینی بەردەوام هەوڵ بدەن خۆیان پر چەكی زانست بكەن، هەروەك درێغیشیان نەكردووە.

 

هەروەها گووتی: پێویستە مامۆسایانی ئێمە قسەو باس‌و لێكۆلینەوەیان هەبیت لەسەر پرسە هەنوكەییەكان‌و قسەی خۆیان هەبیت، چونكە مامۆستایانی ئێمە هیچیان كەمتر نیە لە زانایانی تری وڵاتانی ئیسلامی، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئێمە مامۆستای ئاینی وامان هەیە، كە جیهان سوودگەلێكی لێ بینیووە، كە چەند مامۆستایەكی گەورەی بە نموونە هێنایەوە وەكو مەلای خەتی‌و مەلای گەورە‌و مامۆستا عەبد الكریمی بیارە‌و هتد...

 

لە تەوەری دووەم سەرۆكی یەكێتی زانایان رووی كردە هاوڵاتیانی كوردستان بە گشتی‌و گووتی: دەبێت هاوڵاتیانی ئێمە هەردەم لە خزمەت مامۆستایانی ئاینی دابن‌و خزمەتی مامۆستایانی ئاینی بكەن، چونكە هیچ كەس بە ئەندازەی مامۆستایانی ئاینی خزمەتی هاوڵاتیانی خۆی نەكردوە‌و ناشیكات، دەبێت ئێوە تەواوی پاڵپشتی مامۆستایان بكەن، لە هەر شوێنێك كە باسی زانایانی ئاینی بە خراپە كرا، خۆتان بێدەنگ مەكەن‌و بەرپەرچیان بدەنەوە‌و گوێ بۆ ئەو كەسانە مەگرن، هەروەك نارەزای خۆشی بەرامبەر هەندێك لە رۆژنامەكان دەربری، ئەوانەی دژایەتی مامۆستایانی ئاینی دەكەن.

 

مامۆستا گووتی: ئێوە بە مامۆستایانەوە جوانن، هەروەك مامۆستایانیش بە ئێوە جوانن، تا مامۆستایەك لە ئێمە جیا نەبێتەوە‌و كۆچ نەكات بەداخەوە ئێمە وەكو پێویست نایناسین كە مامۆستا مەلا حەمەدەمینی رواندوزی بە نموونە هێنایەوە چەند مانگێك لەمە‌و بەر وەفاتی كردووە.

 

سەرۆكی یەكێتی زانایان لە تەوەری سێیەمیشدا رووی كردە ئەم پێنج مامۆستایە بەرێزانەی كە بروانامەی زانستیان پێبەخشرا، بەرێزیان گووتی: ئێوە دەبێت گرنگیەكی زۆر بە لایەنی زانستی‌و دینداری بدەن، چونكە سوپاس بۆ خودا خەڵكی ئێمە هەر لەو رۆژەی باوەشی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردۆتەوە، بەوپەری خۆشحاڵیەوە پەیڕەوی دەكات، بۆ نموونە ئەم هەموو خەڵكەی لێرە ئامادەیە بەشی هەرە زۆری لەبەر خۆشەویستی دینەكە هاتووە، دەبێت ئێوەش رێگای ئەم مامۆستا بەرێزانەی خۆتان بەر نەدەن، كە هەردەم لە خزمەت دین‌و خاك‌و ووڵاتی خۆیان دابووینە، باشترین وەفاش بۆ ئەوان ئەوەیە وەكو ئەوان خۆتان لە ئاین شارەزا بكەن‌و خەڵكی تریش فێر بكەن، بەو هیوایەی خوای گەورە سەركەوتووی دونیاو دوارۆژتان بكاتن.

 

پاشان بروانامە لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا تەیب بەحركەیی بە خشرا بە هەر پێنج فەقێیەكان، ئەمە‌و ئاهەنگەكە بە چەند تەواشیحێكی ئاینی كۆتایی پێهات‌و بووە مایەی خۆش حاڵی هاووڵاتیان.