یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
بە پێشنیازی سەرۆكی زانایان.. ئەزهەر رێز لە دكتۆر مستەفا زەڵمی دەگرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/05/2013 : 13:08:42
قه‌باره‌ی فۆنت

لەسەر پێشنیازی مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بۆ رێزگرتن لە دكتۆر مستەفا زەلمی بەرامبەر هەوڵ‌و كۆششی زۆری لە بواری زانست‌و زانیاریدا، رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر بڕیاریدا ئاهەنگێكی رێزلێنان ساز بكات بۆ گەورە زانا‌و بیریاری ئیسلامی كورد دكتۆر مستەفا ئیبراهیم زەڵمی، كە كەسایەتی‌و زانایەكی گەورەیە‌و ئێستا لە هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر دادەنیشێت، ئاهەنگەكە بە ئامادەبوون‌و چاودێری ئیمامی ئەكبەر دكتۆر ئەحمەد تەیبی شێخی ئەزهەری شەریف دەبێت‌و، ئاهەنگەكە لە كاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی شەمەی داهاتوو رۆژی 11ی ئەم مانگە دەبێت لە بارەگای رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر، هەروەك مامۆستا مەلا عەبدولا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان یاوەری دكتۆر مستەفایە لە سەفەرەكە‌و ئامادەی ئاهەنگەكە دەبێت.

 

لەم بارەوە سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمە لە هەوڵی بەردەوام دایە بۆ دروستكردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ زانایانی جیهانی ئیسلامی‌و ناوەندە ئیسلامیەكان، هەروەك بە ئەركێكی مەزنی دەزانین رێز لە گەورە زانایانمان بگیرێت، بەتایبەتی كەسایەتی دكتۆر مستەفا زەڵمی كە خزمەتێكی گەورەی زانستی كردووە، بە خۆشحاڵیەوە دوای پێشنیازكردنەكە، شێخی ئەزهەر بڕیاریدا رێز لە هەوڵ‌و ماندووبوونی بگرێت، ئەمەش بۆ ئێمە كارێكی گەورە‌و پیرۆزە، هەروەك نامەیەكی كوردستانیشە بۆ جیهانی ئیسلامی، تا لەم رێگەیەوە واقیعی زانستی‌و كۆمەڵایەتی كوردستانیان پێبگەیەنین، بێگومان ئەمەش دوا كارمان نابێت، بەڵكو هەوڵ دەدەین لەم رێڕەوە بۆ چەندین شوێنی دیكە بەردەوام بین.

 

هەروەها دكتۆر محەمەد عەبدولفوزەیل ئەلقوسی وەزیری پێشووی ئەوقاف‌و ئەندامی دەستەی گەورە زانایان‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی رابیتەكە، ئاماژەی كردووە كە ئەم رێزگرتنە لە كەسایەتی گەورە زانا‌و بیریاری مەزنی ئیسلامی دكتۆر مستەفا زەڵمی هاتووە بۆ بەرز نرخاندنی پێگەی بەرزی زانستی‌و بەشداریكردنی لە زۆرێك لە چالاكیەكانی بزووتنەوەی فیكری رۆشنبیری ئیسلامی لە كوردستانی عێراق‌و جیهانی ئیسلامی، تەئكیدیشی كردەوە، كە ئەزهەر تەواوی هەوڵ‌و كۆششی زانایان‌و بیریارانی ئیسلامی بەرز دەنرخێنێت لە هەموو جیهاندا بەتایبەتیش زانایانی كوردستان.

 

هەروەك ئاماژەی كردووە بە پێویستی بڵاوكردنەوە‌و چەسپاندنی پەیڕەوی مامناوەندی ئەزهەر لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا، ئاماژەی بەوەش داوە، كە گەلی كورد لە نێو رابوونێكی ئایینی دەژیت‌و، حەزی زۆری هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فیكر‌و بۆچوونە تووندڕەوەكان، ئەمەش لە میانەی ئەزهەری شەریف‌و لقی رابیتەكە لە كوردستان.

 

شایانی باسە دكتۆر مستەفا زەڵمی یەكێكە لەو زانایانەی پێشەنگ بوون لە ئاسمانی سەدەی بیستەم‌و بیست‌و یەكەم، ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان لە دایك بووە‌و، ساڵی 1934 چووەتە قوتابخانەی ئایینی‌و ، لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شارەزا لە زانایانی ئایینی عێراق‌و ئێران زانستەكانی: (نەحو، سەرف، مونازەرە، مەنتیق، بەلاغە، ئوسولی دین، ئوسولی فیقه، فەلسەفە، بیركاری، فەلەكناسی) خوێندووە، هەروەك ساڵی 1946 بڕوانامەی (عالیمی) لە زانستە ئیسلامیەكان وەدەستهێناوە لە ئەنجومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، ساڵی 1965 بەكالۆریۆسی وەدەستهێناوە لە یاسا لە زانكۆی بەغداد، ساڵی 1968 ماستەری لە شەریعە وەدەستهێناوە لە زانكۆی بەغداد، ساڵی 1971 ماستەری وەرگرتووە لە لە فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر، ساڵی 1973 ماستەری لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی ئەزهەر‌و، ساڵی 1975 دكتۆرای لە فیقهی بەراوردكاری هێناوەتەوە، ساڵی 2004 دكتۆرای لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی بەغداد‌و، زیاتر لە پەنجا پەڕتووكی داندراوی هەیە لە بوارەكانی شەریعە‌و یاسا‌و، زیاتر لە چل توێژینەوەی زانستی هەیە لە بوارەكانی یاسا‌و فەلسەفە‌و فیقهـ، ئەوە سەرباری سەرپەرشتیكردنی زیاتر لە 100 نامە‌و تێزی دكتۆرا‌و ماستەر لە بوارەكانی ئوسولی فیقهو فەلسەفە‌و یاسا‌و شەریعە، هەروەك بەشداری ژمارەیەك زۆر كۆنگرەی كردووە لە ناوەوە‌و دەرەوەی عێراق.