یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
سەردانی شاندی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بۆ قەزای زاخۆ
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/05/2013 : 12:01:49
قه‌باره‌ی فۆنت

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

لە درێژەی سەردانەكەیان بۆ دەڤەری بادینان، بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان مامۆستایانی ئاینی شاری هەولێر‌و دەڤەری زاخۆ‌و بەسەركردنەوە‌و سەردانی دام ودەزگا حكومی‌و حزبیەكانی ئەم دەڤەرە، سەر لە بەیانی 8/5/2013 شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و شاندێكی یاوەری گەپێكهاتبوو  لە كارگێر‌و ئەندامانی لق‌و بەرپرسی ناوچەكانی سنووری لقی هەولێر، سەردانی دەڤەری زاخۆیان كرد.

 

سەرەتا لەلایەن مامۆستا مەلا أحمد شەرنەخی بەرپرسی لقی زاخۆی یەكێتی زانایان‌و مامۆستا مەلا سعید عبدالرحمن بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ‌و شاندێكی یاوەریان، بێشوازیان لێكرا .

 

لەدانیشتنێكدا شێخ نیاز دێگەیی بەناوی شاندی یاوەری زۆر سوپاسی بەرپرسی لقی زاخۆی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆی كرد، بۆ ئەم پێشوازیە گەرمەیان .

 

شایەنی باسە شێخ نیاز دێگەیی لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆن‌و دەزگاكانی راگەیاندن، دوای سوپاسكردنی لقی زاخۆی یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ، ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندی نێوان زانایانی ئاینی هەردوو دەڤەرەكە كرد‌و هیواشی خواست ئەم سەردانە ببێتە  هەوێنێكی باش بۆ تۆكمەتركردنی پەیوەندی نێوان زانایانی شاری هەولێر‌و زاخۆ .

 

وە لەلایەن خۆشیانەوە هەر یەك لە مامۆستا مەلا أحمد شەرنەخی‌و مامۆستا مەلا سعید عبدالرحمن، خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ ئەم سەردانەو هیوایان خواست كەبەردەوامی هەبێت، وەجێگای شانازی‌و فەخرە كە زانایانی ئاینی شاری هەولێر دەست پێشخەریان كرد بۆ ئەم سەردانە‌و پتەوكردنی ئەم پەیوەندیە، وە مێژویێكە گەورەیان تۆمار كرد لە لاپەرەكانی چالاكییەكانی خۆیان .

 

لە پاشان لەلایەن بەرێز خەلیل محمود قائیمقامی قەزای زاخۆ پێشوازیێكی شایەستەیان لێكرا، لەدانیشتنێكدا شێخ نیاز دێگەیی تیشكی خستە سەر پێویستی پەیوەندی‌و هەماهەنگی نێوان مامۆستایانی ئاینی‌و دام ودەزگا حكومییەكان ، كەئەمەش لەم دەڤەرە زۆر بەروونی هەستی پێدەكرێت، بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بەرەوشی ئاینی‌و نیشتمانی .

 

وە لەلایەن خۆشیەوە قائیمقامی قەزای زاخۆ دوای دەربرینی خۆشحالی خۆی، ئاماژەی بەگرنگی ئەم جۆرە سەردانانەكرد‌و هیواشی خواست ئەم سەردانە كاریگەری چاك‌و ئیجابی خۆی هەبێت بەمەبەستی یەك دەنگی‌و یەك هەڵوێستی سەرجەم مامۆستایانی ئاینی هەردوو دەڤەرەكە، چونكە هەمیشە لێك نزیكبوونەوە بەواتایی یەك رەنگی‌و یەك دەنگی تەعبیری بۆ دەكرێت .

 

شایەنی باسە لە میانەی سەردانەكەیدا لەلایەن بەڕێز سەربەست لەزگین بەرپرسی لقی(8) پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیێكی گەرمیان لێكرا.

سەرەتا شێخ نیاز دێگەیی تیشكی خستە سەر گرنگیدانی لقی(8) پارتی دیموكراتی كوردستان بەدام دەزگا ئاینی یەكان‌و مامۆستا یانی ئەم دەڤەرە، كە ئەمەش جێگای خۆشحاڵی هەموو لایەكمانە .

 

وە لەلایەن خۆشیەوە بەڕێز سەربەست لەزگین بەرپرسی لقی(8) پارتی، دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانە گرنگە، زۆر سوپاسی شاندی مامۆستایانی ئاینی لقی هەولێری كرد بۆ ئەم هەستە چاكە‌و(( حسن الظن )) یان بەرامبەر لقەكەیان هەیەتیان

وە لە ووتەیێكدا ووتی ئێمە وەكو هاووڵاتیانی قەزای زاخۆ خۆمان بە قەرزداری مامۆستایانی ئاینی شاری هەولێر دەزانین، كاتێك ئێمە ئاوارەكراین لە ساڵەكانی هەشتاكان، ڕۆڵی كارا‌و كاریگەریان هەبوو لە وەرگرتنەوە‌و حەوانەوەی ئێمە لەلایەن خۆیانەوە، وەبەئەم  سەفەرەشیان زیاتر ئێمەیان قەرزدار كرد .

بەم بۆ نەشەوە نیوەڕۆ خوانێك لەلایەن لقی(8) پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مامۆستایانی شاندەكە ئامادە كرا .

هەر لە درێژەی سەردانەكەیاندا سەردانی شارۆچكەی ابراهیم خلیل‌و مەزارگەیی شێخ نورالدین بریفكانی‌و چەندن شوێنێكی گەشتیاری ئەم دەڤەرەیان كرد‌و لە پاشان كۆتاییان بەسەردانەكەیان هێنا .