یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
شێخی ئەزهەر رێزى لە زانایەكی كوردستان گرت
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/05/2013 : 15:20:17
قه‌باره‌ی فۆنت

 

سایتی زانایان- قاهیرە

بە مەبەستی بەرز نرخاندنی كۆششە زانستییەكان‌و رۆڵی گەورەی لە بڵاوكردنەوەی وەسەتیەت‌و مامناوەندی لە هەرێمی كوردستان‌و، لە ژێر چاودێری بەڕێز ئیمامی ئەكبەر دكتۆر ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەری شەریف، رۆژی شەمە (11/5/2013) مەراسیمێكی تایبەتی ساز كرا تایبەت بە رێزلێنانی گەورە زانای كورد دكتۆر مستەفا محەمەد ئەمین زەڵمی لە هۆڵی مەشیەخەی ئەزهەر لە قاهیرەی پایتەختی میسر، ئەمەش بە ئامادەبوونی دكتۆر ئەحمەد تەیب  شێخی ئەزهەری شەریف‌و سەرۆكی رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەری شەریف‌و مامۆستا مە لاعەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و ژمارەیەك لە گەورە زانایان‌و كەسایەتییەكانی ئەزهەری شەریف.

 

ئیمامی ئەكبەر شێخی ئەزهەر لە میانەی مەراسیمی رێزگرتنەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر وەسەتیەتی ئەزهەر‌و، روونی كردەوە كە دەرچووانی ئەزهەری شەریف چ رۆڵێكی گەورەیان هەیە لە بڵاوكردنەوەی وەسەتیەتی ئەزهەر لە جیهانی ئیسلامیدا، ستایشی رۆڵی مەزنی دكتۆر مستەفا زەڵمیشی كرد لەم بوارەدا‌و لە رێگەی كتێب‌و نووسراوە بە نرخەكانی، سەربارەی رۆڵی گەورەی لە گووتنەوەی وتار‌و وانەی زانستی‌و سەرپەرشتیاریكردنی لەسەر ژمارەیەكی زۆری نامەكانی زانكۆ.

 

لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە بری زانایانی ئایینی كوردستان سوپاسی بێ پایانی خۆی گەیاندە ئەزهەری شەریف‌و رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەری شەریف لە هەمبەر ئەوەی پێشكەشی دەكەن لە خزمەتی ناوازەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و موسڵمانان لە جیهانی ئیسلامیدا، تەئكیدیشی كردەوە، كە هەر لە كۆنەوە گەلی كورد خاوەنی زانایانی گەورە بووە، كە خزمەتی شەریعەتی ئیسلامیان كردووە‌و، دكتۆر مستەفا زەڵمیش یەكێكە لەو زانا دیارانەی زۆربەی تەمەنی خۆیان بە تەدریس‌و دانانی كتێب بەسەر بردووە‌و، ئەم رێزلێنانەشی بە رێزلێنانی گەلی كوردستانی نەوەكانی سەلاحەدینی ئەیوبی دانا.

 

لە میانەی وتەیەكیدا سەرۆكی زانایان سوپاسی مەشیەخەی ئەزهەری كرد بۆ بەپیرەوەهاتنی پێشنیازەكەیان لە رێزگرتن لە كەسایەتی دكتۆر مستەفا زەڵمی، هەروەها باسی  رێرەوی زانستی دكتۆر مستەفای كرد لە بواری زانست‌و ئیعتیدال‌و وەسەتیەت‌و پێشكەشكردنی جوانترین پەروەدە‌و، باسی لە بڕوانامە‌و كتێبە نووسراوەكانی كرد. بۆیە پێی وابوو بەم كارەیان ئەزهەری شەریف نەوەیەكی خۆی لە باوەش دەگرێتەوە، بەو ئومێدەی ئەم رێچكەیە لە داهاتووش بەردەوام بێت نەخاسمە كە ژماریەكی زۆری قوتابیانی كورد لە ئەزهەر دەخوێنن.

 

شایانی باسە دكتۆر مستەفا زەڵمی ساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان لە دایك بووە‌و، ساڵی 1934 چووەتە قوتابخانەی ئایینی‌و ، لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شارەزا لە زانایانی ئایینی عێراق‌و ئێران زانستەكانی: (نەحو، سەرف، مونازەرە، مەنتیق، بەلاغە، ئوسولی دین، ئوسولی فیقه، فەلسەفە، بیركاری، فەلەكناسی) خوێندووە، هەروەك ساڵی 1946 بڕوانامەی (عالیمی) لە زانستە ئیسلامیەكان وەدەستهێناوە لە ئەنجومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، ساڵی 1965 بەكالۆریۆسی وەدەستهێناوە لە یاسا لە زانكۆی بەغداد، ساڵی 1968 ماستەری لە شەریعە وەدەستهێناوە لە زانكۆی بەغداد، ساڵی 1971 ماستەری وەرگرتووە لە لە فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر، ساڵی 1973 ماستەری لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی ئەزهەر‌و، ساڵی 1975 دكتۆرای لە فیقهی بەراوردكاری هێناوەتەوە، ساڵی 2004 دكتۆرای لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی بەغداد‌و، زیاتر لە پەنجا پەڕتووكی داندراوی هەیە لە بوارەكانی شەریعە‌و یاسا‌و، زیاتر لە چل توێژینەوەی زانستی هەیە لە بوارەكانی یاسا‌و فەلسەفە‌و فیقهـ، ئەوە سەرباری سەرپەرشتیكردنی زیاتر لە 100 نامە‌و تێزی دكتۆرا‌و ماستەر لە بوارەكانی ئوسولی فیقهو فەلسەفە‌و یاسا‌و شەریعە، هەروەك بەشداری ژمارەیەك زۆر كۆنگرەی كردووە لە ناوەوە‌و دەرەوەی عێراق.