ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د
هیچ كارێك ئه‌سته‌م نیه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو بكات‌و ئه‌ركی له پێناو بكێشێت، نووسین‌و وهرگێڕانو خوێندنه‌وه‌ی هه‌میشه خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه شه‌یدای بواری خوێنده‌وارین، به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كه بۆ نانه‌وه‌ی بهرههمو گه‌یاندنی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه.
شێخ عومه‌ر شێخ له‌تیف به‌رزنجی یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیه خه‌مخۆرو به په‌رۆشانه‌ی، كه هه‌میشه خه‌مێكی بۆ ژیان‌و خه‌مێكی تری لای نووسین بووه، له‌هه‌مووشی خۆشترو باشتر، ئه‌و پیاوه له مه‌جالی دیندارانه‌ی خۆی ده‌ڕ,انێته شتهكانو نووسینیان له‌سه‌ر ده‌كات.
تا ئێستا به‌ده‌یان بابه‌تی له رۆژنامه‌و گۆڤاره جیاجیاكانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، وه چه‌ندین كتێبی به چاپ گه‌یاندووه، له نێویاندا هه‌ردوو كتێبی ( گه‌شتێك به‌ناو مزگهوتو ته‌كیه‌كانی شاری هه‌ولێر)و (كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی زانا ئاینییه كۆچكردووه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوشاری هه‌ولێر)، كه له‌هه‌ردووكیان رهنجو ماندوو بوونێ:ی یه‌كجار زۆری چه‌شتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی پتر له 130 زانای كۆچكردووی ناو شاری هه‌ولێری نووسیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كورته‌یه‌كی له پێكهاته‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی زیاتر له 200 مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر خستۆته روو، بۆیه ویستمان له نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵا ساز بكه‌ین‌و له‌و راپۆرته بیخه‌ینه روو:
+ سه‌ره‌تا ده‌كرێ كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆتمان بۆ باس بكه‌یت؟
_ سه‌ره‌تا سوپاس‌و ستایش بۆ خوای میهرهبانو درودو سڵاو له گیانی پاكی پێغه‌مبه‌رو یاوه‌رانی ئه‌وپه‌ڕی سوپاس‌و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) ده‌كه‌م و هیوادارم له‌ئه‌ركه پیرۆزه‌كانی هه‌ر به‌رده‌وام بێ، هاوكات دووباره سوپاسی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌و لێدوان له‌هه‌ندێ لایه‌ن، له‌وانه‌یه تاكو ئێستاكه به‌شێكی زۆری خوێنه‌ری بابه‌ته‌كانم لێی بێ ئاگا بن.
ناوم (عومه‌ر شێخ له‌تیف شێخ ره‌زا شێخ مه‌عروف شێخ فتاح قوله شێخ محی ا‌لدین كه‌ركووك)ه به‌ڕه‌گه‌ز له‌نه‌وه‌ی شێخ حسن گڵهزردهی به‌رزنجی م،له‌ساڵی (1952) له‌گوندی (كه‌ڵوڕ) له‌ناوچه‌ی ساڵه‌یی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌لاو شێخ و سه‌ید له‌دایك بوومه، له‌و سه‌رده‌مه، باوكم مه‌لای مزگه‌وتی ئه‌و گونده بووه كه‌لێی له‌دایكبووم، تاكو قۆناغی ناوه‌ندیم خوێندووه، له‌سه‌ره‌تاوه له‌كه‌ركووك بومه‌و دوایی له‌ساڵی(1967)بۆ كاسبی جوومه شاری سلێمانی و له‌ساڵی (1981) بهماڵوه بارم كرده شاری مووسڵ و له(11/4/1982)وه دانیشتوی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌م. له‌ئێستادا ماڵم له‌گه‌ڕه‌كی نیشتمانه.
به‌شێكی زۆری شاعیران‌و نووسهرانو سه‌ركرده‌كانی پێشوو زانای ئاینی بوونه‌و بوونه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خوێنده‌واری له‌كوردستان
باوكم سه‌ره‌ڕای مه‌لایه‌تی ده‌ستێكی باڵای له‌شیعر هه‌بووه، نازناوی شیعری(لوتفی)بووه، دیوانیكی شیعری كلاسیكی له‌ساڵی(1984)له‌چاپدراو له‌ساڵی(2010)ش دووباره دوایی نووسینه‌وه‌ی شیعره بڵانهكراوه له‌چاپ درایه‌وه. له‌ئێستادا (3)كوڕ‌و (4) كچم هه‌یه،
+ ده‌كرێ بزانین له كه‌یه‌وه ده‌ستت به نووسین كردووه؟
_ یه‌كه‌م بابه‌تم له‌گۆڤاری(ره‌نجی كرێكار)له‌شاری سلیمانی له‌ژێر ناونیشانی( شێوه‌ی دیاری كردنی رۆژانه‌ی كرێكار) له‌ڕۆژی (17/5/1977) بڵاكرده‌وه. دوایی ئه‌ركی(سكرتێری نووسین)ی چه‌ندین ژماره ئه‌و گۆڤاره‌م له‌ئه‌ستۆگرت كه یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری سلیمانی ده‌ریده‌كرد.
+ تا ئێستا چه‌ند چاپكراو و نووسراووت هه‌یه؟
_ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاكو ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ئه‌م كتێب و بابه‌تانه‌م لهچاپداوهو بڵاو كردۆته‌وه:
1_ كتێبی گه‌شتێك به‌ناو مزگه‌وت وتهكیهكانی ناوشاری هه‌ولێر/به‌رگی یه‌كه‌م ساڵی/2000
2_ كتێبی (كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی زانا ئاینییه كۆچكردووه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوشاری هه‌ولێر) له‌ساڵی 2004
3_ ئامادهكردنو سه‌رپه‌رشتی له‌چاپدانی كتێبی(معراج نامه)دانانی خوالێخۆشبوو(ره‌شاد موفتی).
4_ ئاماده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی له‌چاپدانی كتێبی(اسماعیل نامه)دانانی خوالێخۆشبوو (ره‌شاد موفتی).
5_ نووسینی كتێبی(ره‌وشی حوجره له‌پێگه‌یاندنی زانا ئاینییه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر).
6_ نووسینی كتێبی (نه‌وه‌كانی (باپیره شێخ محی ا‌لدین كه‌ركووك) چاپی یهكهمو دووه‌م.
7_ نووسینی كتێبی بابه‌ته (بڵاوكراوه‌كانم ) / 2010
8_ له‌چاپدانی(به‌رگی دووه‌م) له‌كتێبی (گه‌شتێك بهناومزگهوت و ته‌كیه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر).
دووه‌م: به‌رهه‌مه له‌چاپ نهدراوهكانم
1_ وه‌رگێڕانی به‌شێك له كتێبی(مێژووی كورد)له‌نووسینی رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی(تۆماس بووا)
2_ ئاماده‌كردنی بابه‌تێك له‌سه‌ر(سێ گۆشه‌ی بهرموداو له‌گه‌نه فریوهكان)
3_ كتێبی (زه‌ماوه‌ندێكی ماتهمیناوی) بۆلهچاپدان دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپخانه‌ی رۆشنبیری‌و په‌سه‌ندكراوه چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌یه.
سێیه‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانی لای خواره‌وه لهگۆڤارهجیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.
1_ (13) بابه‌ت له‌گۆڤاری كشتوكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر.
2_ (19) بابه‌ت له‌گۆڤاری خۆری ئیسلام له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر.
3_ (14) بابه‌ت له‌گۆڤاری(مێرگ) له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر.
4_ (7) بابه‌ت له گۆڤاری(ئاسۆی فۆلكلۆر) له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر.
5_ (7) بابه‌تی جۆراوجۆر له‌گۆڤاری (ده‌نگی پێشمه‌رگه) له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر
6_( 3) بابه‌ت له‌گۆڤاری (چرای رووناكی).
7_ (3) بابه‌ت له‌گۆڤاری (ره‌نجی كرێكار) له‌شاری سلیمانی له(حه‌فتاكان)
8_ (2) بابه‌ت له گۆڤاری (په‌یڕه‌و) له‌هه‌ولێر.
9_ (1) بابه‌ت له‌گۆڤاری(كورد ناسی) له‌هه‌ولێر.
10_ (1) بابه‌ت له‌گۆڤاری (ئه‌كتیف).
11_ (1) بابه‌ت له‌گۆڤاری (دیدی زانكۆ) له‌هه‌ولێر.
12_ (1) بابه‌ت له‌گۆڤاری (گه‌شه).
چواره‌م:
نووسینی(100)حه‌لقه له‌باره‌ی مێژووی مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌زوبانی عه‌ره‌بی له‌ژێرناونیشانی
((سگور خالده من كتاب جوله فی رحاب جوامع ومساجد وتكایا مدینه اربیل)) له‌رۆژنامه‌ی
(الافق الجدید) ی سه‌ربه‌ده‌زگای بڵاوكراوه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كوردستان /له‌هه‌ولێر.
+ ده‌مه‌وێ كه‌مێك باس له كتێبی (گه‌شتێك به‌ناو مزگهوتو ته‌كیه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر بكه‌یت)..
_ به‌ڕێكه‌وت لهسهفهرێكم بۆشاری به‌غدا كتێبێكی(حاجی ابراهیم یونس السامرائی)م كڕی به‌ناونیشانی (مجالس بغدادیه)، له‌و كتێبه ئاماژه‌ی بۆكتێبی(جوامع ومساجد)ی ده‌كرد گوایه ئه‌و زاته نووسیویه‌تی، به‌بینینی ئه‌و ناونیشانه، بیرۆكه‌ی دانانی ئه‌م كتێبه‌م كه‌وته سه‌ر، له‌سه‌رتاوه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێرم كرد‌و له‌گه‌ڵ ریزدار حاجی نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف له ساڵی(1997)، ئه‌وه بوو به یه‌كه‌وه رۆیشتینه لای مامۆستا مه‌لا احمد خانقاه بریكاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، دوایی هه‌ندێ پرسیاری تایبه‌ت له باره‌ی نووسینی وه‌ها كتێبێك ره‌زامه‌ندی خودی وه‌زاره‌تمان له‌رێگای ئه‌و زاته‌وه به‌ده‌ست هێناو جه‌نابیان وتی: ئهگهرجهنابت به‌م كاره هه‌ستی، ئاماده‌م من كارمهندێكت وه‌گه‌ڵ بخه‌م بڕیاربێ دوایی ته‌واوه بوونی له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆت له‌چاپ بده‌م.
ئه‌م هاندان و پشتگیرییه‌ی ئه‌م زاته، بۆ به‌هێزو وزه‌یه‌ك بۆ ههنگاونانم بۆ نووسین و ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته، له هه‌مان كات مامۆستا مه‌لا عبداللگیف بامۆكیش له‌و زیاتر هانی دام به‌وه‌ی گوایه مامۆستای به‌ڕێـز (محمد قزلهجی)یش كتێبێكی له‌و جۆره‌ی داناوه.
ئه‌وه بوو ناوی خوام لێهێناو كه‌وتمه ئاماده‌كردنی ده‌ست نووسه‌ی كتێبه‌كه، ئه‌و كتێبه(216)مزگه‌وت و(24) ته‌كیه‌و (3)خانهقــــا له‌خۆ ده‌گرێ وله(416) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره پێكهاتووه دوایی (3)ساڵ خه‌ریك بوون ئه‌وسا به‌ته‌واوی بۆچاپكردن ئاماده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به ژمـــاره (1)بهچاپگهیشت و(500)دانه‌ی له‌چاپخانه‌ی زانكۆی صلاح ا‌لدین له‌هه‌ولێر لێ چاپكرا.
+ چۆن بوو بیرت له‌وه كرده‌وه، كه له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی زانایانی ئایینی بنووسیت؟
_ من له‌ناخه‌وه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی یه‌كجار زۆرم بۆ زانایانی ئاینی هه‌یه، هه‌رزه‌كار بووم سه‌ردانی مامۆستا (شێخ محمد خال)م ده‌كرد له‌مزگه‌وتی (حاجی حان) له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له‌سلیمانی و مامۆستا مــــه‌لا شێخ عبدالكریم شێخ محمد له‌مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی جولاهكان له‌نزیك گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام ههرلهسلیمانی و سه‌ردانی خوالێخۆشبوو مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا عبدالكریم بیاره له‌شێخ عبدالقادر گه‌یلانی له‌به‌غداو مامۆستا مه‌لا عبدالله ی سه‌بعه له‌گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوه له‌كه‌ركووك و مامۆستا مه‌لا سه‌ید احمد فه‌یله‌سوف و مامۆستا مه‌لا سه‌ید محمد سه‌ید اسماعیل پیرداودی له‌مزگه‌وتی (الفرقان)له‌هه‌ولێر.
هه‌رزه‌كار بووم سه‌ردانی مامۆستا (شێخ محمدی خال)و (مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس)م ده‌كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌باوكم مه‌لابوو، ئه‌م هۆیانه بوون بههاندهرم بوو نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌یان له‌دوو توێی كتێبێك كه‌له(568)لاپه‌ڕه پێك دێ و ژیاننامه‌ی(130)زانای ئاینی هه‌ولێر لهكۆچكردووهكان به وێنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێ، ته‌نها وێنه‌ی ئه‌م چوار زانایه نه‌بێ ده‌ستم نه‌كه‌وت
1_ خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا حمدامین بێتواته.
2_ خوالێخۆشبوو شێخ مهلارشید ته‌یراوه.
3_ خوالێخۆشبوو شێخ محمد بێركۆتی.
4_خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عبدالله ی دێرهبروشه
لێره‌وه تكا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه‌وێنه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان لایه هه‌رچۆنێك بیگه‌ێنه ده‌ستم
بۆ ئه‌وه‌ی له‌چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه بڵاویان بكمه‌وه.
+ كاره‌كه قوڕس نه‌بوو؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ماندووبوونی زۆری تێدا نه‌بوو؟
له‌راستیدا كار نیه له‌م جۆره نووسینانه قورس‌تر، چونكه پێویستی به‌سه‌ردانی یه‌كه یه‌كه‌ی شوێنه‌كان
هه‌یه، مزگه‌وت بێ یان ته‌كیه یان خانه‌قا ، هاوكات پێویستی به‌گه‌ڕان هه‌یه له‌سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانی
ئه‌و بوواره، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌موو پێویستی به‌دیده‌نی مامۆستا‌و مه‌لاو خاوه‌ن مزگه‌وت وتهكیهو خانه‌قاكان هه‌یه.
له‌پێشه‌كی كتێبه‌كانم ئاماژه‌م بۆ ئهوماندوبوونه كردووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك بێ قوربانی و له‌خۆ
بوردن ناكرێ، مرۆڤ له‌كارێكدا تاكو ماندووبێ هه‌نگاوه‌كه‌ی باشتر ده‌چه‌سپێ وجێگیر ده‌بێ، بۆیه ماندوبوونم به‌لاوه گرنگ نه‌بوو.
+ كێ یارمه‌تیده‌رو هاوكارت بوو له‌و كاره؟
_ له‌راستیدا یارمه‌تیده‌رم له‌م كاره زۆربوون، هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی بهرووخۆشییهوه وه‌ڵامی پرسیاره كانمیان ده‌دایه‌وه.. یارمه‌تیده‌رم بوون، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كهدهستخۆشیان لێده‌كردم یارمه‌تیده‌رم بوون، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌وه ئه‌مڕۆ رێزم لێده‌كرن یارمه‌تیده‌رمن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستی یارمه‌تی بۆدرێژكردم و چه‌مكێك له‌ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بوو كه ئه‌ركی له‌چاپدانی پێنج لهكتێبهكانمی له‌ئه‌ستۆگرت. بۆیه لێره‌وه سوپاسی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه ده‌كه‌م.
(جه‌نابی به‌ڕێز شێخ عدنان نه‌قشبه‌ندی وه‌زیری پێشووی ئه‌وقاف وكارهباری ئاینی له‌هه‌رێم. جه‌نابی به‌ڕێز شێع محمد شاكه‌لی وه‌زیری پێشووی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی له‌هه‌رێم. جه‌نابی مامۆستا مه‌لا احمد خانقاه بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌هه‌رێم. رێزدار كاك عوسمان رشاد موفتی كه‌سایه‌تی ناودارو (ب گ) پێشووی هه‌مان وه‌زاره‌ت. كاك شێخ قاسم شێخ رسول به‌رزنجی. كاك شێخ دلێربابهشێخ بالیسانی. جه‌نابی حاجی سلام كریم سه‌یدان. جه‌نابی كاك شێخ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عبداللگیف بامۆكی.
له‌وانه‌یه زۆركهسایهتی تر هه‌بن كهیارمهتیان دابم، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه ناینه‌وه خه‌یاڵم، لێره‌وه داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌م، بۆیه ئه‌م هه‌له دهقۆزمهوهو سوپاس‌و پێزانینی خۆمیان ئاراسته ده‌كه‌م وهیوادارم له‌هه‌موو كارێكی له‌م جۆره ده‌ست پێشخه‌ر بن، هانده‌ر بن ، پێشڕه‌و بن.
+ ده‌كرێ بزانین به ژیانی كام له زانایانی هه‌ولێر زۆر سه‌رسام بوویت؟
له‌كوردستاندا به‌گشتی زانایانی ئاینی ده‌وری باڵایان له‌به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا هه‌بووه، له‌هه‌موو
بووارێك رۆڵیان دیووه، زانای ئاینی وه‌كو مه‌شخه‌ڵ شه‌وه زه‌نگی ژیانی مرۆڤایه‌تیان له‌م هه‌رێمه رووناك كردۆته‌وه،
به‌شێكی زۆری شاعیران و نووسه‌ران وسه‌ركرده‌كانی پێشوو زانای ئاینی بوونه، ئه‌وان بوونه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خوێنده‌واری له‌كوردستان، ئه‌وان بوونه كه‌شه‌و رۆژیان داوه‌ته دهمیهك وبه‌هه‌زاره‌ها مامۆستای ئاینی یان له‌م كوردستانه پێگه‌یاندووه.
من خۆزگه به‌و فه‌قێیه ده‌خوازم كهلهگۆشهی حوجرهیهك سه‌رقاڵی دهوركردنهوهیهو به‌هیوای دووا رۆژ تێ ده‌كۆشێ.
هه‌موو زانایانی ئاینی لای من به‌رزن، راسته له‌هه‌موو بووارێكی ژیان كه‌سێك هه‌یه له‌كه‌سێكی تر به‌تواناتر، یان بابڵێن ئه‌و زاته بوواری باشتربۆ ڕه‌خساوه وخۆی پێگه‌یاندووه، له‌ناو هاوكارانی ناوی داوه‌ته‌وه، دڵنیام له‌وانه‌یه بووار بۆ هه‌ریه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ی كهعهوداڵی دوایی خویندنن به‌و شێوه‌یه بڕه‌خسایه، دوور نه‌بوو ئه‌ویش به‌و جۆره ناو بانگ ده‌رنه‌كات.
زانای ئاینی وه‌كو مه‌شخه‌ڵ شه‌وه زه‌نگی ژیانی مرۆڤایه‌تیان له‌م هه‌رێمه رووناك كردۆته‌وه
بۆیه به‌چاوی پڕلهڕێزهوه له‌ماندوبوونی هه‌موو زانایه‌كی ئاینی ده‌ڕوانم و هیوادارم ڕابه‌رو پێشڕه‌و برا گه‌وره‌یی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دڵسۆزانه بكه‌ن و له‌گومانه‌كان رزگاریان بكه‌ن.
+ ئه‌ی كامه مزگه‌وت زۆر سه‌ره‌نجی راكێشایو له‌به‌ر چی؟
زۆرن ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه له‌سه‌ر دیزاینێكی هاوچه‌رخ و نوێ دروستكراون، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێ پێوه‌ر مزگه‌وت هه‌یه له‌مزگه‌وت جوانتر، یان فراوانتر یان تێروپڕتردروستكراوه، له‌و مزگه‌وتانه‌ی له‌كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته سرنجیان راگێشام (مزگه‌وتی به‌هه‌شت، مزگه‌وتی به‌ختیاری، مزگه‌وتی حاجی خدرخۆشناو، مزگه‌وتی پێشه‌وا قازی محمد، مزگه‌وتی مامۆستا مه‌لا عبدالكریم موده‌ریس)
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، مزگه‌وته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌ولێر هه‌موو شایانی لێڕامانن، جێگای هه‌ڵوێست له‌سه‌رن. جگه له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه تاكو نووسینی ئه‌م بابه‌ته ته‌واو نه‌بووبوون.
+ ئه‌گه‌ر شتێكی ناوازه‌ت له‌سه‌ر مزگه‌وتێك هه‌بێ حه‌ز ده‌كه‌ین باسی بكه‌یت؟
_ نه‌ك مزگه‌وت به‌ته‌نها، بگره ته‌لار نییه دوایی ته‌واو بوونی هه‌ندێ تێبینی لێنه‌گیرێ، به‌لام ئه‌بی ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ن كهمزگهوتیش وه‌كو هه‌موو بیناسازییهك له‌وانه‌یه تێبینی هه‌ڵبگرێ، ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه رۆژله دوای رۆژ، ساڵ له‌دوای ساڵ مزگه‌وته‌كان له‌هه‌موو روییهكهو به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، رووبهرهكانیان له‌جاران فراونتر ده‌بێ و شێوه‌ی بیناسازییهكهیان له‌جاران هاوچه‌رخ تر ده‌بێ وكه‌ل وپه‌لی ناو مزگه‌وته‌كان له‌جاران تێروپڕو پوخته‌تر ده‌بێ، ئیمام وخهتیبهكانیان له‌جاران به توانا تر ده‌بن، له‌م سه‌رده‌مه به‌ده‌یان مزگه‌وت له‌م شاره ووتارخوێنهكانیان بڕوانانه‌ی(دكتۆرا) یان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا موژده‌یه‌كه بۆ موسوڵمانان كه ئاین به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ، باهه‌ندێكیش تێبینی
خۆیان له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێ.
+ ئه‌گه‌ر یادگاریه‌كی خۆش یان نه‌خۆشی كاتی نووسنهكانت باس بكه‌یت؟
له‌ڕاستیدا به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته‌م تیایدا ئاماده‌كرد، رۆژێ له‌رۆژان هه‌ستم به‌ماندوو بوون نه‌كرد، گوێم نه‌دایه دووری یان نزیكی مزگه‌وته‌كان، هه‌ركاتێك كهبابهتی مزگه‌وتێكم ده‌نووسی وتهواوم ده‌كرد، هه‌ستم بهخۆشییهك ده‌كرد، هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه خشتێكم ناوه‌ته سه‌ر خشتێكو كهڵێنێكم لهبووارێك پڕكردۆته‌وه، زۆربهختهوهرم به‌نووسینه‌وه‌ی لایه‌نێك له‌مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، ئهوبهختهوهرییه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ماندو بوون نه‌كه‌م و به‌رۆژ بابه‌ته‌كه‌م ده‌نووسییه‌وه‌و به‌شه‌و ئه‌م خسته سهركۆمپیوتهر، خۆشترین كاتی ژیانم ئه‌و كاته‌یه كهماندو بوونه كه‌م له‌دوو توێی كتێبێكدا ده‌بینمه‌وه كه‌به‌ده‌ست خهڵكییهوهیه تاوتۆێی ده‌كه‌ن و له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن.
+ ئه‌گه‌ر شتێك ده‌ته‌وێ باسی لێوه بكه‌یت؟
_ له‌ناخه‌وه ئاواته خوازم لایه‌نێك، یان كه‌سێك هه‌بێ به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی گه‌شتێك به‌ناو مزگه‌وته‌كان و ژیاننامه‌ی زانایانی ئاینیم بۆ له‌چاپ بداته‌وه، ئه‌م دووكتێبه به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی لهچاپدانییهوه كه‌م كه‌س هه‌بوو چنگی لێگیربێ، بۆیه وه‌كو بانگه‌واز داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌م بوواره به‌توانان ئاماده‌م بی به‌رامبه‌ر (سی دی)كتێبهكانمی بده‌مێ له‌چاپی بدات وبۆخۆی سوودی لێوه‌ر بگرێ به‌مه‌رجێك بڕێك بداته من بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو دیاری دۆستكانمی پێ به‌سه‌ربكه‌مه‌وه.
+ دوا په‌یڤت؟
دووا وته‌م به‌هۆی ئه‌م گۆڤاره‌وه سوپاسی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به(ئاماژه‌یه‌كیش)بێ یارمه‌تیان داوم، له‌كۆتایدا رێز‌و سوپاسی خۆم دووباره ئاراسته‌ی ستافی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆمنیان رێكخست، دووباره سوپاس.