ئێواره‌ی رۆژی 9/5/2013 به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگادار بوون له وه‌زعی مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه، به‌رێز دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی ناوچه به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازی كرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای پیرۆزبایی كردن له ستافی نوێی ناوچه‌ی زانایان، تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به دانیشتنه‌كه‌و چه‌ند سه‌ره‌نج‌و پێشنیارێك خرایه روو.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌كه‌مان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه، پوخته‌یه‌ك له هه‌ڵوێست‌و كار‌و خزمه‌تی زانایانی ئایینی خسته روو، هیواشی خواست لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان‌و به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانی كوردستان رێزی زیاتر له بۆچوونی زانایان بگرن‌و لێك نزیكی پتر به‌رچاو بكه‌وێ.
هةروا رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 9/5/2013 هه‌ر یه‌ك له نوسه‌رو چاودێری سیاسی‌و به‌رپرسی ده‌زگای ستانده‌ر مامۆستا مه‌سعود عه‌بدولخالق‌و رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه مامۆستا موشیر گه‌ڵاڵی سه‌ردانی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌رپرس‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی ناوچه پێشوازی كران.
له دانیشتنێكی دۆستانه وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی، چه‌ند پرس‌و بابه‌تێكی په‌یوه‌ست قسه‌و باسی له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكی قسه‌كان مامۆستا مه‌سعود عه‌بدولخالق پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه پێویسته زانایانی ئایینی ماوه ماوه پرۆژه‌ی خۆیان هه‌بێ، هه‌م بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، هه‌میش بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه، چونكه هه‌بوونی پرۆژه ته‌عبیر له زیندووێتی زانایان‌و به‌ژداریه‌كی كاریگه‌رانه‌تر ده‌كات له پرۆسه‌ی ئێستای ئاوه‌دانی‌و بزاڤی رۆشنبیری‌و فكری له هه‌رێمدا.
له لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمان، چه‌ند هه‌ڵوێست‌و كار‌و پرۆژه‌ی یه‌كێتی زانایانی به گشتی خسته روو، دواتریش چه‌ند لایه‌نێكی كار‌و خزمه‌تی زانایانی باڵه‌كایه‌تی قسه‌ی له‌باره‌وه كرا، كه له دیرینه‌وه تا ئێستا جێگه‌ی شانازین بۆ هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی پێشكه‌شیان كردووه.