یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات   
سەرۆكی زانایان بۆ خانەی فەتوای میسر: نەوەكانی داهاتومان لەسەر خۆشەویستی ولێبوردەیی پەروەردە دەكەین
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/05/2013 : 12:46:06
قه‌باره‌ی فۆنت

لە میانەی دیدارەكانی سەرۆكی زانایان لە وڵاتی میسر، سەردانی خانەی فەتوای میسری كرد‌و، لە دیدارەكەدا جەختی لەسەر گرنگی بڵاوكردنەوەی بیری میانڕەوانە كردەو‌و، روونی كردەوە ئەو فەتوایانەی كە خانەی فەتوای مسری دەری دەكەن مایەی رەزامەندی گەلانی میسرە بەتایبەتی‌و جیهانی ئیسلامیشە بەگشتی .

هەر لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ خانەی فەتوای میسری لە رۆژی دووشەممە (13/5/2013) سەرۆكی زانایان جەختی كردەوە، كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە زۆربەی فەتواكانماندا بە پشت بەستن بە خانەی فەتوای میسری فەتواكانمان دەردەكەین‌و سوود لە فەتواكانیان وەردەگرین، ئەمەش لەبەر ئەوەی خانەی فەتوای میسری هەمیشە رەچاوی بیری میانڕەوانە دەكەن لە دەركردنی فەتواو ڕەچاركردنی واقیعی كۆمەڵگەو بنەما زانستییەكان، هەروەك پشت دەبەستن بە تەواوی بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام‌و، ئێمەش لە لە هەرێمی كوردستان وانازانین خانەی فەتوای میسری تەنها بۆ وڵاتی میسر سەرچاوەی فەتوایە بەڵكو سەرچاوەی فەتوایە بۆ  ئێمەش لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها سەرۆكی زانایان تەمەنای كرد پەیوەندی نێوان خانەی فەتوای میسری و زانایان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت بەتایبەتی لەگەڵ موفتی ئێستای میسری بەرێز دكتۆر شەوقی عەللام، هەروەك لەگەڵ موفتی پێشووی میسر بەرێز دكتۆر عەلی جومعە پەیوەندی بەردەواممان هە بووە، چونكە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان ڕابوونێكی ئیسلامی میانڕەوانە بە خۆیەوە دەبینێت، كە بەرەنگاری جۆرەها بیری توندڕەوانە دەبێتەوە‌و، ئێمەش وەك زانایان لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەر پێشنیارێكی خانەی فەتوای میسری دەكەین كە لەگەڵ واقیعی هەرێمی كوردستان بگونجێت، چونكە ئێمە هەوڵ دەدەین نەوەكانی داهاتوومان پەروەردە بكەین لەسەر گیانی لێبووردەیی خۆشەویستی ئەمەش لەسەر ڕێبازی میانڕەوانەی ئەزهەری شەریف، ئەمەش بۆ كۆمەڵگەی ئێمە زۆر پێویستە چونكە چەندەها نەتەوە‌و بیر‌و بۆچوونی جیاوازی تێددایە.