دوای هەوڵێكی زۆری لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان‌و یەكێتی زانایان‌و وەزارەتی ئەوقاف‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچەی مامۆستایانی ئایینی هاوتا بكات لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەمەش (20%)ی مووچەیان زیاد بكات، دواتر ئەمە لە پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان خرایە روو‌و دەنگی ئەندام پەرلەمانەكانیشی وەدەست هێنا، بەڵام ئەم هەموو ماوەیە ئەم بڕیارە نەخرایە واری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش وایكرد یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەوڵی جیددی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بدات بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە جێبەجێ بكرێت‌و، مامۆستایانی ئایینی بەشە موچەیان زیاد بكرێت وەك لە یاساكە هاتووە.
لەو بارەوە مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان روونی دەكاتەوە، كە ئەم دواكەوتنە یەكێتی زانایانی زۆر نیگەران كرد، چونكە هەموو رێگە یاساییەكان كۆتاییان پێ هاتبوو، بۆیە هەوڵی زۆرمان دا‌و لە موتابەعە‌و بەدواداچوونی بەردەوام بووین لەگەڵ سەرجەمی ئەم لایەنانەی پەیوەستن بەم بابەتەوە، لە هەمووشیان زۆر بە وردی‌و چڕی نیگەرانی خۆمان پێگەیاندن، ئەوانیش هەمیشە وەڵامیان دەداینەوە، كە خەریكە كارەكان تەواو دەبن، خۆش بەختانە دوای ئەم هەوڵ‌و ماندوبووونانە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رێنمایی تازەی دەركرد بۆ سەرفكردنی ئەم زێدە مووچەیە.
بەم بۆنەوە بەناوی خۆم‌و یەكێتی زانایانەوە پرۆزبایی لە تەواوی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی دەكەم‌و بە هیوای هەمیشە كاری چاكتر‌و بەردەوامتر بۆیان‌و، دەستخۆشیش لە هەموو ئەوانە دەكەین، كە دەستی خێریان لەم كارەدا هەبوو.
شایانی باسە هۆكاری دواكەوتنی ئەم دواكەوتنە تاكو ئێستا بە روونی دیار نەبووە، وەزارەتی ئەوقاف پێى وایە ئەوان چەند جار نووسراویان كردووە‌و داوای سەرفكردنی ئەم بەشە زیادەیان كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، كە ئەوان داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف كردووە نوێنەرێكی شارەزایان بۆ بنێرن بەڵام وەزارەتی ئەوقاف نەیناردووە، هەر ئەمەش هۆكاری دواكەوتنەكە بووە، كە سەرەنجام لە وەڵامدانەوەی ئەوقاف بێ ئوومێد بوونە‌و، ئەمڕۆ رێنماییەكانیان دەركردووە.
لەو بارەوە سەرۆكی زانایان دەڵێت: ئەم بابەتە زۆر ماندووی كردین، بەڵام سەرەنجام سەرف كرا‌و، پێویستە وەزارەتەكان تەنسقی باشتریان هەبێت، بۆ ئەوەی ئەم بە هەڵە لێك خاڵیبوونانە و كەمو كورتیانە دروست نەبن.
ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییە:
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنى زیادكردنى 20% مووچه‌ى مامۆستایانى ئایینى وه‌ك له پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2013 دا هاتووه , ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێینین هه‌ر له ڕۆژى ده‌رچوونى ڕێنماییه‌كانى بودجه‌ى 2013 ه‌وه , به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى دیراسات و لێكۆڵینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ژمێركارى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی له په‌یوه‌ندێكى ته‌له‌فۆنیدا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ئاگادار كردۆته‌وه بۆ ده‌ست نیشانكردن و دانانى نوێنه‌رێك تا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی به‌شداربن له دانانى ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌و زیادكردنه‌ى 20% مامۆستایانى ئایینى له هه‌رێمى كوردستان , به‌ڵام له‌به‌ر ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌ریان تاوه‌كو ئێستا , وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى بڕیاریدا به ده‌ركردنى ڕێنمایی له‌باره‌ى زیادكردنى 20% مووچه‌ى مامۆستایانى ئایینى له هه‌رێمى كوردستان ئێمه له كاتى دانانى رێنماییه‌كان بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك هه‌میشه داوامان له وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندار كردوه بۆ دانانى كه‌سێكى شاره‌زایان تا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى رێنمایی ده‌ربكه‌ن .