ئێواره‌ی ( 17/5/2013) کاتژمیر (4) له کتێبخانه‌ی گشتی رانیه ـ لقی رانیەی یەكێتی زانایان به‌شداری کرد له‌کۆبونه‌وه‌یه‌ک، که زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی ناو شاری رانیه‌ی تێدا به‌شدار بوون. ئەمەش به مه‌به‌ستی داکۆکی له داواکاریه‌کانی رانیه ـ تایبه‌ت بوونی به پارێزگا.
به‌رێز مەلا عەبدوڵا زەنگڵ به‌رپرسی لقی رانیە پیشنیاری ئه‌وه‌ی کرد که وێرای دڵخۆشی به پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، رانیه‌ش گرنگی پێویستی پێ بدرێ و بریار بدرێ بکرێته پارێزگا، هەر لە كۆبوونەوەكە بریار درا که هه‌ر یه‌که زیاتر خه‌لک تیبگه‌ینین بۆ کۆبونه‌وه‌ی داهاتوو که بریاره به فراوانی ئه‌نجام بدرێ.