رۆژی 25/5/2013 به مه‌به‌ستی زیاتر لێك نزیك بوونه‌وه‌ی زانایان‌و به‌سه‌ربردنی كاتێك له كۆڕ‌و مه‌جلیسی زانایان له ناو به‌هاری ره‌نگینه‌وه، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان گه‌شتێكی به‌هاری بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی سۆران‌و ده‌وروبه‌ری له دۆڵی ئاكۆیان رێكخست.
له‌و گه‌شته‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان ئاماده‌ی بوون‌و له ده‌سپێكی بڕگه‌و به‌رنامه‌كانی گه‌شته‌كه‌شدا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، به‌ناوی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان مامۆستا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید وته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سازدانی ئه‌و جۆره گه‌شتانه بۆ مامۆستایانی ئایینی خزمه‌تێكی كه‌مه، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا گه‌وره‌یه، چونكه هه‌مووان پێكه‌وه داده‌نیشین‌و قسه‌و باسی خۆش‌و برایانه‌و زانستیانه باس ده‌كه‌ین.
دواتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، وێڕای ده‌ستخۆشی له لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان بۆ رێكخستنی ئه‌و گه‌شته به‌هاریه، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی پێویست‌و هه‌نووكه‌یی زانایان‌و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته زانایان بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڕی زانستی‌و مه‌عریفه‌و واقعه‌وه دانه‌بڕێن زیاتر خۆیان له خوێندنه‌وه‌و ژیان له‌گه‌ڵ كتێب به‌رنه سه‌ر، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌وان به‌هه‌موو شێوه‌و هه‌نگاوێك له خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی دان‌و به‌رده‌وامیش كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هه‌ردوو لایه‌نی گوزه‌ران‌و ئاستی زانستی زانایان له كوردستانه‌وه.
جێی ئاماژه پێدانه دواتر دانیشتنه‌كه به‌چه‌ندین قسه‌و به‌سه‌رهات‌و سروود‌و قه‌سیده له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه خۆشترو به‌ره‌كه‌تدار كرا‌و بووه مایه‌ی خۆشحاڵی زانایانی ئایینیه‌وه.