یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان یادی {شەو ڕۆی} پێغەمبەر دەكاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/06/2013 : 11:36:01
قه‌باره‌ی فۆنت

 ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 

لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر، لە بەرواری 26رجب ی 1434ك، بەرامبەر 5/6/2013ز، لەهۆڵی مزگەوتی {صواف}لەشاری هەولێر، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی {شەو ڕۆی} پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد {د. خ} مەڕاسیمێكی گەورەی جەماوەری سازكرد، بەئامادەبوونی زانایانی ئاینی و، شێخانی تەریقەت و،بەرپرسانی دام و دەزگا حیزبی و، حكومییەكان و، ڕێكخراوە جەماوەری و، پیشەیی یەكان و، كەسایەتیەكانی ناو شاری هەولێرو، دەوروبەری.

 

شایەنی باسە كەدەسپێكی ئاهەنگەكە بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردو، لە پاشان لەلایەن { شێخ نیاز راغب دێگەیی} بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان،بەناوی لقی هەولێرو، بەناوی لقی هەولێرو، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر، وتاری بەخێر هاتنی خوێندەووە،

 

لە پاشان وتاری مەكتەبی تەنفیزی لەلایەن بەڕێز { مامۆستا مەلا عبداللە مەلا سعید گرتكی} سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خویندرایەوە، كە لە وتەیەكیدا: پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی ئاینی و، موسلمانانی كوردستان و، عێراق كردو، دەستخۆشیشی لە لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر  كرد، بۆ سازدانی ئەم مەڕاسیمە، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە پڕ شكۆیە.

 

لە پاشان وتاری وەزارەتی ئەوقاف، لەلایەن بەڕێز {عوسمان موفتی} ڕاوێژكاری یەكەمی وەزارەتی ئەوقاف خوێندرایەوە، كەلە وتەیەكیدا: ئاماژەی بە گەورەیی ئەم یادە كرد.

 

لە پاشان وتاری پارێزگای هەولێر لەلایەن بەڕێز كاك {نەوزاد هادی} پارێزگاری هەولێر خوێندرایەوە، كە تیشكی خستە سەر، پاكی‌و، جوانی موسلمانایەتی میللەتی كورد، بۆیە بۆنە ئاینی یەكان، بە فەخرو شانازیەوە دەكەنەوە.