یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ئوردن: مه‌راسیمی كۆتایی‌و رێزلێنانی خولی زانستی سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/06/2013 : 02:44:27
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12/ 6، 2013 له‌ باره‌گای سه‌نته‌ری زانستی ئیمامی شافعی‌و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌رو موفتی پارێزگای مادبا‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی وڵاتی ئورده‌ن‌و مامۆستایانی ئایینی له‌ كوردستان‌و جه‌زائیرو لیبیا مه‌راسیمی رێزلێنان‌و كۆتایی خوڵی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.

 

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر شێخ سه‌میر موراد شوابكه‌ سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئیمامی شافعی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو، تێیدا باسی له‌ گرنگی خوله‌كه‌‌و راسپارده‌‌و ده‌ره‌نجامه‌كان كرد‌و رۆڵی به‌ژداربووانیشی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌ رۆڵی زانایانی كورد به‌تایبه‌تی یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌ له‌ كۆنفرانسی دووه‌می زانستی ده‌ورێكی باشیان هه‌بوو بۆ دروستكردنی زمینه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌‌و گفتوگۆكردن له‌ سه‌ر پرسه‌ هه‌ستیاره‌كانه‌وه‌.

 

دواتر دكتۆر یوسف ئه‌بو حسین موفتی پارێزگای مادبا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو باسی له‌ گرنگی خوله‌كه‌ كردو تیشكی خسته‌ سه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی، كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی كاریگه‌ر بوونی مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا.

 

دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ شێخ نوره‌دین ئه‌لجه‌زائیری‌و شێخ ئه‌حمه‌د لیبی وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد.

پاشان وته‌ی شاندی زانایانی هه‌رێك له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی خوێندرایه‌وه‌‌و وێڕای ئاراسته‌ كردنی سوپاسی شاندی مامۆستایانی هه‌رێم بۆ سه‌نته‌ری زانستی ئیمام شافعی، له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ زانستیانه‌، باسی له‌ گرنگی بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خوله‌كه‌‌و به‌ یه‌كگه‌یشتنی زانایانی وڵاتانی ئیسلامی كردو، هیواشی خواست ئه‌و جۆره‌ خولانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر به‌رده‌وام بن، (ده‌قی وتراه‌كه‌ به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌به‌شی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌).

 

دواتر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئیمام شافعیه‌وه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌ژداربووانی خوله‌كه‌‌و له‌لایه‌ن شاندی زانایانی هه‌رێمیشه‌وه‌ خه‌ڵاتی یه‌كێتی زانایان به‌خشرایه‌ شێخ سه‌میر موراد سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئیمام شافعی له‌ ئوردن.

 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌، كه‌ ئه‌م خوله‌ له‌ رۆژانی 8_13/6/2013 له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری زانستی ئیمام شافعی به‌ ناونیشانی (مقاصد الشریعه‌ ودورها فی تحقیق المصالح) بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی له‌ وڵاتی جه‌زائیرو لیبیا‌و هه‌رێمی كوردستان ساز كراو چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌یوه‌ست به‌ ناونیشانه‌كه‌ پێشكه‌ش كران.