یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
چۆمان: سمینارێك له‌ژێر ناونیشانی (پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا) ساز ده‌كرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/06/2013 : 12:36:21
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 22/6/2013 ئه‌نجومه‌نی قه‌زای چۆمانی یه‌كێتی ئافره‌تان سیمینارێكی له‌ ژێر ناونیشانی (پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا) به‌به‌ژداری ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی سنووره‌كه‌ بۆ مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان رێكخست.

 

سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌ ئاواز ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای چۆمانی یه‌كێتی ئافره‌تان، وێڕای به‌خێرهێنان ته‌ئكیدی له‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرده‌وه‌ له‌ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و پرسی ئافره‌ت له‌ روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌.

 

دواتر كۆڕگێر بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش كردو تێیدا باسی له‌ پێگه‌‌و رێزی ئافره‌ت له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ كردو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پوخته‌یه‌كی له‌ ژیانی ئافره‌ت به‌ر له‌ ئیسلام‌و سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام‌و واقعی مێژووی موسڵمانان خسته‌ روو، هه‌روه‌ك چه‌ندین ده‌قی له‌ ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئافره‌ت‌و رێزو پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ روانگه‌ی قورئان‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ شیكرده‌وه‌.

 

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی تیشكی خسته‌ سه‌ر واقعی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌‌و ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م ئافره‌تانه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان ئه‌و راستیه‌ بزانن، ئافره‌ت رێز لێگیراوه‌ له‌ ئیسلام، ئه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریت ده‌یكا ئیسلام لێی به‌رپرس نیه‌، هه‌روه‌ك نمونه‌ی چه‌ندین ئافره‌تی شكۆمه‌ندی مێژووی سه‌ره‌تای ئیسلام‌و موسڵمانانی هێنایه‌وه‌، كه‌ جێ ده‌ستیان دیاره‌و جێی شانازی موسڵمانانن.

 

دواتر به‌ پرسیارو سه‌ره‌نجی ئاماده‌بووانه‌وه‌ سیمیناره‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كراو، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ یه‌كێتی ئافره‌تان سوپاسی ئه‌و هه‌ماهه‌نگی‌و كاره‌ هاوبه‌شانه‌یان كرد‌و هیوایان خواست مامۆستایانی ئایینی زیاتر بایه‌خ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بده‌ن.