یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سه‌رۆكی یه‌كیَتی زانایانی پاریَزگای سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/06/2013 : 16:03:01
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 26/6/2013 به‌مه‌به‌ستی ره‌وشی زانایانی ئاینی‌و قسه‌ كردن له‌سه‌ر هه‌ندیك پرس‌و بابه‌تی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ یه‌كیتی زانایانه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان له‌ سه‌ردانێكدا پاریزگای سلیمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

 

 ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن به‌ریز مامۆستا نه‌جمه‌دین شه‌مساوه‌ به‌رپرسی لقی سلێمانی‌و كارگیرانی لق به‌ گه‌رمی پیشوازیان لی كراو، له‌ دانیشتنیدا سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایان له‌گه‌ل مامۆستایانی پاریزگای سلێمانی چه‌ند ته‌ورێكی گرنكی باس كرد له‌وانه‌ كێشه‌ی ده‌ستور كه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ مشتومرێكی زۆری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر بوو به‌ریزیان گوتی: ئێمه‌ ده‌بێت رێگایه‌ك بگرینه‌ به‌ر كه‌ سود گه‌لێكی هه‌بێت بۆ دین‌و نیشتیمان، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور هه‌موار بكریته‌وه‌ یان هه‌موار نه‌كرێت ئه‌مه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ نیه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئاگاداری ماده‌ی شه‌ش ببین چونكه‌ ئه‌م ماده‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد دیاری ده‌كات، كه‌ ده‌ڵێن ئاینی ره‌سمی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئیسلامه‌ جگه‌ له‌مه‌ش له‌ برگه‌یه‌كی ئه‌م ماده‌یه‌ مافی گشت نه‌ته‌وه‌‌و ئاینه‌كانی تر  دیاری كراوه‌ ‌و ریزیان لی گیراوه‌ بۆیه‌ پیمان وایه‌ ده‌ست بردن بۆ ماده‌ی شه‌ش هیلی سوره‌، ده‌بێت ئێمه‌ زۆر ئاگادار بین وه‌ ئاماده‌شین ئه‌گه‌ر خوانه‌ خواسته‌ ده‌ستكاری كرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرین.

چونكه‌ كاتی خۆی كه‌ ره‌شنوسی ده‌ستور نوسرا یه‌كێتی زانایان‌و لایه‌نه‌كان زۆر پێوه‌ماندوو بوون تا توانیان ماده‌ی شه‌ش به‌م شێوه‌ بنوسن بۆیه‌ ده‌بێت مامۆستایانی ئاینی له‌ وباره‌وه‌ زۆر ئاگادار بن له‌ خۆیانه‌وه‌ شته‌ك نه‌كه‌ن كه‌ زیانی زیاتر بێت له‌ سود گه‌یاندن.

 

هه‌ر بۆیه‌ ئیمه‌ داوامان له‌م به‌ریزانه‌ كردوه‌ كه‌ داوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له‌ په‌رله‌مان پ4یمان گووتون كه‌ زه‌مانه‌ت جیه‌ كه‌ دست كاری ماده‌ی شه‌ش نه‌كریت له‌ په‌رله‌مان بۆ یه‌ ده‌بیت زۆر وردبینانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستور بكه‌ین له‌ پاشان سه‌رۆكی زانایان باسی له‌م كارانه‌ كرد كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌وان زۆر كاری باش بۆ مامۆستایانی ئاینی كراوه‌ هه‌ر له‌ زیاد كردنی موچه‌ زۆر شتی تر ئه‌مه‌‌و دانیشتنه‌كه‌ نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند را گۆرینه‌وه‌ له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تی زانایان‌و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كراو بووه‌ مایه‌ی خۆشحالێ‌ مامۆستایانی پاریزگای سلێمانی‌و  ده‌وروبه‌ری.

 

 له‌ پاشان سه‌رۆكه‌ی زانایان هه‌ر له‌ پارێزگای سلیمانی به‌ یاوه‌ری مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جیگری سه‌رۆك‌و شێخ عبد الباسیت بالیسان‌و شێخ به‌هائه‌دین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی سلیمانی‌و كارگیرانی لق‌و مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی به‌ریوه‌به‌ری كه‌نالی زانایان سه‌ردانی چه‌ندكه‌س‌و لایه‌نێكیان كرد له‌مانه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌لی ئیسلامیان كرد له‌لایه‌ن به‌ریز مه‌لا محمه‌دی ئازادی به‌رپرسی مه‌كته‌ب به‌ گه‌رمی پیشوازیان لێ‌ كراو له‌ دانیشتنێكی برایانه‌دا باس له‌ ئه‌مرۆی هه‌ریمی كوردستان‌و مامۆستایانی ئاینی كرا كه‌ هه‌ردوو لا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ی پیبویسته‌ هه‌ موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌زموونی كوردستان.

 

دواتر سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی یه‌گرتویان كردو له‌ لایه‌ن مامۆستا مه‌لا لوقمان هه‌وره‌مانی به‌رپرسی مه‌كته‌بی زانایان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب به‌ گه‌رمی پیشوازیان لی كرا ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنیكدا نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند‌و چه‌ند پرسێك تاوتوێ‌ كرا.

 

 هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا فاتیح شارستستێنیان  كرد له‌ پیره‌ مه‌گرون سه‌رۆكی زانایان ده‌ست خۆشی له‌ مامۆستا فاتیح كرد بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌م وتاره‌ جوان‌و به‌نرخانه‌ی كه‌ پیشكه‌ش ده‌كات سه‌رۆكی زانایان ئه‌وه‌شی به‌ مامۆستا فاتیح راگه‌یاند، كه‌ له‌ ریگه‌ی رادیۆی زانایان له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وام وتاری به‌ریزیان داده‌به‌زێت موژده‌ی ته‌له‌فزیۆنی زانایانیشی پێدا كه‌ له‌م نزیكانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین خزمه‌تی مامۆستایان بكه‌ین شایانی باسه‌ ئیستاش له‌ ریگه‌ی رادیۆی زانایان زۆربه‌ی رادیۆۆ كه‌ناله‌ ناوخۆییه‌كان وتاری جه‌نابیان داده‌به‌زینن له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا فاتیح خۆشحالی خۆی ده‌بری بۆ به‌خش كردنی وتاره‌كانی له‌ ریگه‌ی رادیۆی زانایان‌و خۆشحالی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌بری.

 

شایه‌نی باسی دواتر شاندی زانایان له‌ لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێرانی لقی سلێمانی له‌ پیره‌ مه‌گورن به‌ رێخران.