یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
کۆبونه‌وه‌ی لقی رانیه‌و چه‌ند چالاکیه‌ک
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2013 : 14:03:03
قه‌باره‌ی فۆنت

لقی ڕانیه‌ کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا

ڕاگه‌یاندنی لق /

1-    به‌رواری (25-6-2013) لقی ڕانیه‌ له‌باره‌گای لق کۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌نجام دا به‌ئاماده‌بونی ته‌واوی کارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌کان سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌ دواترله‌لایه‌ن به‌رپرسی لق (م-عبدالله‌) ی زه‌نگڵ سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌که‌ کرا که‌ به‌ڕێزیان وێڕای به‌خێرهاتنی ئه‌ندامان ده‌ستخۆشی کارو چالاکیه‌کانی لێ کردن و باسی ئه‌و کارانه‌ی کرد که‌ ئێستا له‌ناوچه‌که‌و عێڕاق کاریان له‌سه‌رده‌کرێ و ئه‌م خاڵانه‌ ش خرانه‌ ڕوو –

1-ئاماده‌کاری بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزو راگه‌یاندنیکی تایبه‌ت له‌وباره‌وه‌ .

2-ڕه‌خنه‌ گیرا له‌وه‌ی که‌ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستور ده‌ستکاری بکرێ

3- گرنگی دان به ‌کارو بژێوی زانایان تایبه‌ت زیاده‌ی موچه‌ که‌ مه‌کته‌بی ته‌ نفیزی ده‌وریکی بالای تیدا بینی .

4-به‌شداری به‌رچاو له‌ پرسه‌و ناشتنی که‌سایه‌تی کۆچکردوی ناوچه‌که‌ سید له‌شکری سید حکیم که‌ به‌کاره‌ساتی سه‌یاره‌ کۆچی دوایی کرد  .

دواتر ڕاپۆرتی ناوچه‌کان خوێندرایه‌وه‌ وگفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.

 

چالاکیه‌کان بریتین له‌مانه‌ ؛؛

1-    له‌ به‌رواری 18/6/2013 ناوچه‌که‌مان به‌شداری کرد له‌ هۆڵی مه‌کته‌به‌ی گشتی ڕانیه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌عات 10ی سه‌ر له‌ به‌یانی

به‌شداریمان کرد له‌ چه‌ند پرسیارو وه‌ڵام له‌ داهێنانه‌کانی هه‌ لبژاردن ، وه‌ رۆڵی مامۆستایانی ئایینی له‌ رێنمایی کردنو هاندانی خه‌ڵک بۆسه‌ر سندوقی ده‌نگ دان له‌ ڕۆژانی ده‌نگ داندا له‌ سه‌ر مینبه‌ره‌کانوو مناسه‌باته‌کان، وه‌ چونمان له‌ سه‌ر داوای کۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به‌ خۆ بوو

 

2-  له‌ به‌رواری 22/6/2013 شاندێکی لقی زانایانی رانیه‌ به‌شداریمان کرد له‌ به‌خاک سپاردنی که‌سایه‌تی کۆچ کردو [کاک سید له‌شکر سید حکیم] له‌ شاری ڕانیه‌ ، که‌ جه‌نابیان به‌ کاره‌ساتی پێکدادانی سه‌یاره‌ بریندار بوو دایکیشیان وه‌فاتی کرد ، دوای هه‌فته‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی کۆچی دوایی کرد ، نزا ده‌که‌ین خودا لێیان خۆش بێت و به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆیان بێخی ، شایانی باسه‌ ئه‌و رۆژه‌و رۆژانی دواتریش لقی رانیه‌ به‌شداری پرسه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ یان کرد .