یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
روونكردنەوەیەك سەبارەت بە كتێبی (قورئان بە زمانی كوردی)
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/07/2013 : 12:12:40
قه‌باره‌ی فۆنت

ماوەیەكە كتێبێك بڵاوكراوەتەوە، بە ناوی (قورئان بە زمانی كوردی) ئەم كتێبە راڤەی ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزە‌و، وەكو قورئانی پیرۆز پیشان دراوە، چونكە بە (قورئان) ناوی نراوە‌و، دەقە عەرەبیەكەشی لەگەڵدا نییە، ئەمەش بەلای لێژنەی باڵای فەتوای كوردستانەوە جێگەی تێبینی بووە، بۆیە روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە، تێیدا داوای راگرتنی بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە دەكەن، تا ئەو كاتەی دەقە عەرەبیەكەی لەگەڵ بڵاودەكرێتەوە‌و ناویشی دەگۆڕدرێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:

 

روونكردنەوەیەك سەبارەت بە كتێبی (قورئان بە زمانی كوردی)

بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان

ماوەیەكە كتێبێك كەوتۆتە ناو هاووڵاتیانەوە بە ناوی (قورئان بە زمانی كوردی) لە نووسینی (د. محەمەد ئیبراهیمی –شەپۆڵ)، كە وەك دیارە وەرگێڕانی قورئانی پیرۆزە‌و، پێشتریش وەكو وەرگێڕانی قورئان بڵاوكرابووەوە، واتە پێشتر ئەم نووسینەیان وەكو وەرگێڕان‌و راڤە لەگەڵ قورئان نووسیبوویەوە، بەڵام ئەمجارەیان دەقی قورئانیان لەگەڵ نەنووسیوە، ناویشیان لێی ناوە (قورئان بە زمانی كوردی)، بۆیە ویستمان هاووڵاتیانمان بەم خاڵانەی خوارەوە لەم نووسینە ئاگادار بكەینەوە.

یەكەم: مامۆستا شەپۆڵ زانایەكی گەورە‌و بە توانایە، چ لە رووی زانست‌و زانیاری‌و چ لە رووی عەرەبی زانیدا، كەسێكی ناسراوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان.

دووەم: ئەوەی مامۆستا شەپۆڵ ئەنجامی داوە راڤەی قورئانە نەك قورئان، بۆیە ناونانی بە (قورئان بە زمانی كوردی) هەڵەیە، چونكە زانایان لە پێناسەی قورئان دەفەرموون: بریتییە: لەو رستە‌و وشانەی بۆ سەر پێغەمبەر موحەمەد درودی خوای لەسەر بێت دابەزیوە، موعجیزەیە‌و كەس ناتوانێت هاووێنەی كورتترین سورەتی بهێنێت‌و، خوێندنەوەی بە خواپەرستی دادەندرێت) ئەم پێناسەیە بە هیچ شێوەك لەم نووسینە نایێتە جێ، چونكە ئەم دەقە كوردییە بۆ سەر پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دانەبەزیوە. هەروەها خوێندنەوەشی وەكو راڤەی قورئان خێری تێدایە، بەڵام قەت وەكو خواپەرستی خوێندنەوەی دەقی قورئانی داناندرێت. هەروەها ئیعجازیشی تێدا نییە، چونكە هەموو خاسیەت‌و تایبەتمەندییەكانی قورئانی لە دەستداوە جگە لە كورتە ماناكەی.

سێیەم: جەماوەری زانایان كۆدەنگن لەسەر ئەوەی تەرجەمەی قورئانی پیرۆز دروست نییە، بەتایبەتی كە دەقی قورئانەكەی لەگەڵدا نەبێت، بەڵكو ئەوەی رێگەی پێدراوە تەفسیر‌و شیكردنەوە‌و راڤەیە.

چوارەم: ئەوەندەی تەماشامان كردووە، ماناكەی دروستە‌و، لەوەدا هەرچەندە ماناكەی كورتە‌و پێویستی بە درێژەپێدانی زیاتر هەیە، بەڵام وەكو تەفسیرێكی كورت مانای داوە.

پێنجەم: هەوڵبدرێت ئەم كتێبە بڵاونەكرێتەوە تا دەقی قورئانەكەی لەگەڵ دانەندرێت.

شەشەم: ناوی كتێبەكە بگۆڕدرێت لە (قورئان بە زمانی كوردی) چونكە بەم ناونیشانە، خەڵكانێكی زۆر وەكو قورئان تەماشای دەكەن، لە كاتێكدا قورئان نییە.

 

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

لێژنەی باڵای فەتوا

‏23‏/شەعبان‏/1434 كۆچی

‏1‏/7‏/2013 میلادی