یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مەجمەعی فیقهی عێراقی فەتوای دروستی سیستەمی فیدرَالی دەركرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/07/2013 : 12:50:09
قه‌باره‌ی فۆنت

ماوەی دوو رۆژ مەجمەعی فیقهی عێراقی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی زانستیان ئەنجامدا تایبەت بە (سیستەمی فیدڕاڵیەت) لە عێراق بەتایبەتی بۆ ناوچە سوننەنشینەكانی عێراق.

لە مەراسیمی كردنەوەی كۆنگرەكەدا سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ناوی زانایانی ئایینی كوردستان بەخێرهێنانی كردن بۆ هەولێر‌و، باسی لەوە كرد، كە كورد هەمیشە قوربانی دەسەڵاتی مەركەزی بووە، ئەوە گەلانی دیكەشی گرتەوە، بۆیە هیوای خواست ئەم سیستەمە بە وردی دیراسە بكەن.

 

ئەم كۆنگرەی گەورە زانایانی عەرەبی سووننەی عێراق بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەلاحەدینی ئەیوبی لە هوتێلی (بێست ئین ئەربیل) بەردەوام بوو، تێیدا چل‌و یەك (41) توێژینەوە دەربارەی حوكمی فیدراڵیەت‌و لایەنە باش‌و خراپەكانی خرانە روو، كە كەسایەتی ئەكادیمی شەرعی‌و سیاسی‌و یاسایی‌و ئەمنی تێیدا بەشدار بوون، زۆرینەی توێژەران رایان وابوو، كە فیدراڵیەت باشترین رێگەژارەیە بۆ رزگاربوونی عێراق لە سیستەمی دیكتاتۆری، هەروەك بەڵگەی بەهێزی شەرعیشیان هەبوو، كە فیدراڵیەت لە ئیسلامدا هەر لە كۆنەوە هەیە، بەڵام لە ژێر ناوی دیكەدا بووە، تەواوی توێژەرانیش نموونەی ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان بە زیندووترین‌و بەرچاوترین نموونە دەهێنایەوە لەسەر باشی‌و سەركەوتووی سیستەمی هەرێمایەتی، هەندێك رای پێچەوانەش هەبوون، كە پێیان وابوو، فیدڕاڵیەت لەگەڵ ئەوەی لە روانگەی شەرعەوە هیچ كێشەی نییە، بەڵام بۆ واقیعی ئەمڕۆی عێراق زیانی زیاترە.

بۆیە دوای دوو رۆژ گفتوگۆكردن شەوی رابردوو فەتوای كۆتایی خوێندرایەوە، كە مەجمەعی فیقهی عێراقی پێی وایە سیستەمی فیدراڵی هیچ شتێكی ناشەرعی تێدا نییە‌و، خەڵكی عێراق دەتوانن وەك خیارێك دەستی پێوە بگرن، هەر كاتێكیش دەركەوت زیانی بۆ گەلی عێراق هەیە، دەتوانن وازی لێ بێنن لێی دووركەوتنەوە، بەمەش مەجمەعی فیقهی عێراقی هەموو ئەو ناكۆكی‌و ململانێیانەی یەكلایی كردەوە، كە ناوە ناوە فەتوای ئەوە دەدرا، بەوەی فیدڕالێەت‌و سیستەمی هەرێمایەتی حەرام‌و نادروستە.

لە كۆتاییدا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەكەی لێكردن‌و ئامادەیی یەكێتی زانایانیشی دەربڕی بۆ هاریكاریكردنیان لە هەر كارێك خزمەت بە ئایین‌و گەل‌و وڵات‌و نیشتیمان بكات.