یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
چۆمان: كردنه‌وه‌ی رێكخراوی دۆڵی رۆستی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/07/2013 : 23:16:25
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 2/7/2013 به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی زیاتری مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه‌‌و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و جێبه‌جێ‌ كردنی داخوازی زانایان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا‌و به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و مامۆستا مه‌لا رسول گه‌زنه‌یی كارگێڕانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا یوسف ئه‌حمه‌د تێبینه‌ری ئه‌وقافی چۆمان‌و ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی له‌ سنووری ناحیه‌ی سمیلان رێكخراوی دۆڵی رۆستی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كرایه‌وه‌.

 

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی وێڕای به‌خێرهێنان، به‌ناوی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كرد سه‌باره‌ت به‌ نیشاندانی ره‌زامه‌ندی كردنه‌وه‌ی رێكخراوی دۆڵی رۆست بۆ مامۆستایانی ئایینی‌و هاوكاربوونیان له‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌و باره‌وه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌ گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه‌‌و پێویستی یه‌كبوون‌و یه‌كهه‌ڵوێستی مامۆستایان كرد‌و، كردنه‌وه‌ی رێكخروایشی به‌ ده‌سكه‌وتێكی گرنگ وه‌سف كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی له‌ ژێر یه‌ك چه‌ترو موماره‌سه‌كردنی كاری پیشه‌یی‌و رێكخراوه‌یی.

 

دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا رسوڵ گه‌زنه‌یی‌و مامۆستا مه‌لا مسته‌فا باپشتی وه‌ك لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ست به‌ رێكخراو‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان باس كردو ته‌ئكیدیان له‌ راگرتنی برایه‌تی گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی له‌ سنووری دۆڵی رۆست كرده‌وه‌.

 

پاشان ده‌رگای خۆپاڵاوتن له‌به‌رده‌م ئه‌ندامان كرایه‌وه‌‌و له‌ كه‌شێكی ئارام‌و هێمنانه‌‌وه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێكردو ستافی رێكخراو هه‌ڵبژێردرا. 

 

به‌و بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ستافی رێكخراوی دۆڵی رۆستی یه‌كێتی زانایان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی له‌ سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ین‌و هیوادارین ئه‌و هه‌نگاوه‌ ببێته‌ مایه‌ی زیاتر لێك نزیك كردنه‌وه‌ی زانایان‌و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاترو هه‌نگاوی ئیجابیه‌وه‌.

 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان له‌رێی لقی سۆرانه‌وه‌ داوایه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رز كرده‌وه‌‌و، به‌سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ره‌زامه‌ندی نیشاندا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی له‌جێ‌‌و باش بوو بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.