یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی هاوینه‌ بۆ مامۆستایانی ئایینی ساز ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/07/2013 : 14:33:55
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 6/7/2013 به‌مه‌به‌ستی به‌یه‌ك گه‌یشتن‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش‌و خزمه‌تكرنی مامۆستایانی ئایینی، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی به‌هه‌ماهه‌نگی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمان گه‌شتێكی هاوینه‌ی بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ئایینی له‌هاوینه‌ هه‌واری شێخان_ سه‌كران ساز كرد.

 

له‌و گه‌شته‌دا كه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی هه‌ولێرو سۆران‌و رواندزو باڵه‌كایه‌تی به‌ژدار بوون‌و، وه‌ك به‌رنامه‌ی نێو گه‌شته‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌ لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ خوێندرایه‌وه‌‌و، وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێر هێنانی میوانان باسی له‌ گرنگی ئه‌و به‌ یه‌كگه‌یشتنه‌ی مامۆستایانی ئایینی كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ مامۆستایانی ئایینی له‌ باڵه‌كایه‌تی نمونه‌یه‌كی جوانی پێكوه‌بوون‌و ته‌واوكارین، دواتر سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆرانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاریه‌ی پێشكه‌شیان كرد له‌ سازكردنی گه‌شته‌كه‌.

 

دواتر به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سازدانی گه‌شته‌كه‌‌و پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، تیشكی خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ زانایانی ئایینی له‌ قۆناغی ئێستادا، هه‌روه‌كو ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ زانایان پێویستی زۆریان به‌ هه‌ستی هاوكابوونی یه‌كترو هه‌بوونی رۆحی هه‌ماهه‌نگی زیاتره‌.

 

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی: باڵه‌كایه‌تی له‌ كۆنه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندی زانست‌و حوجره‌‌و پێگه‌یاندنی زانستخوازان بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد یه‌كێتی زانایان له‌ناو جه‌رگه‌ی باڵه‌كایه‌تی‌و له‌گه‌ڵاڵه‌ دروست ببێ‌، كه‌ ئه‌مه‌ش شانازیه‌كی مێژوویی گرنگه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.

 

هه‌روه‌ها گوتیشی: پێویسته‌ بایه‌خ به‌ زانست‌و زانیاری‌و خوێندنه‌وه‌ بدرێت، چونكه‌ پێشگه‌وتنی هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی خوێندنه‌وه‌‌و خۆ راهێنان له‌سه‌ر دۆستایه‌تی په‌رتووكه‌ زانستی‌و شه‌رعیه‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ راشیگه‌یاند: هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی بیه‌وێ‌ خزمه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی تازه‌ بكات‌و زانست‌و زانیاری بڵاو بكاته‌وه‌‌و حوجره‌ دابنێ‌، ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری ده‌كه‌ن.

 

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: پێویسته‌ سه‌نگی مه‌لایه‌تی بپارێزین‌و رێگه‌ نه‌ده‌ین هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك مامۆستای ئایینی وه‌ك كه‌رسته‌ی خۆی به‌كار بهێنێت، به‌ڵكو ئه‌ركه‌ خزمه‌تی جوانتر له‌ناو مزگه‌وته‌كان به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نین.

 

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ دواتر چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش كران‌و له‌كه‌شێكی ئارام‌و هه‌وایه‌كی فێنكی كوێستانه‌كانی باڵه‌كایه‌تی‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی پڕ له‌ خۆشی گه‌شته‌كه‌ كۆتایی پێ‌ هات.