یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سەرۆكی زانایان: بۆ كۆمەڵەی پەرەپێدان بە تواناكانی لاوانی كەمئەندامی كوردستان، دەبێت رێزێكی تەواو لە ئێوە بگیرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2013 : 15:00:48
قه‌باره‌ی فۆنت

سەر لە بەبانی ئەمرۆ یەكشەممە بەرواری 4/ 8/ 2013 بەرێز مامۆستا مەلا عبدلا مەلا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری مامۆستا تەیب زیارەتی بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی زانایان لە بارەگای مەكتەبی تەنفیزی پێشوازی كرد لە  كۆمەڵەی پەرەپێدان بە تواناكانی لاوانی كەمئەندامی كوردستان،  كە پێكهاتبوون له هەر یەك لە بەرێزان:

 سەركەوت نانەكەلی سەرۆكی كۆمەلەكە‌و د. یاسین عزیز كارگێر‌و بەرپرسی دارایی‌و  قاسم عمر بەرپرسی رۆشەنبیری‌و هونەری.

 ئەمەو لە دانیشتنێكدا نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند، لە سەرەتادا بەرێز سەركەوت نانەكەلی سەرۆكی كۆمەلە بەناوی كۆمەلەی پەرە پیدان بە تواناكانی لاوانی كەم ئەندامی كوردستان لەوتەیەكدا باسی لە كۆنگرەی كۆمەڵەكە كرد كە ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجامیان دابوو گووتی: سوپاس بۆ خودای گەورە كە توانیمان بەسەركەوتویی كۆنگرەكەمان تەواو بكەین دواتر باسی لە لیهاتوویی ئە وستافە كرد كە لە كۆنگرەكە متمانەیان پێدراوە،   ئینجا باسی لە كۆمەلێك كار‌و چالاكی كۆمەلەكە كرد‌و سوپاسی خۆی لە رێگەی یەكێتی زانایان گەیاندە گشت مامۆستایانی ئاینی كە بەردەوام لە خزمەت خاوەن پیداوستیە تایبەتاكان‌و كە بەردەوام لە وتارەكانیان باسی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكەن، دواتر دەست خۆشیەكی زۆری لە سەرۆكی یەكیتی زانایان كرد،  كە هەردەم لەپشت خاوەن پیداویستیە تایبەتەكانە،  هەروەك دەست خۆشیەكی گەرمی لە ستافی رادیۆی زانایان كرد كە بەرنامەی تایبەتیان هەیە لەسەر ئەم چینە.

لە پاشان سەرۆكی یەكێتی زانایان لە وتەیەكدا گووتی: پێویستە هەموو لایەكمان بەرێزەوە مامەلە لەگەل چینی خاوەن پیداویستیە تایبەتەكان بكەین‌و دەبێت سود لە بەهرە‌و توانای ئەوانیش وەر بگیرێت، هەروەك بەرێزیان گووتی: لە ریكخرای یەكیتی زایانایان چەندیت مامۆستای  ئاینیمان هەیە كە خاوەن پیداویستی تایبەتن كە هەریەكەو كارێكی لە ئەستۆیە دەتوانم بلێم  لەوانی تر بە جوانتر‌و باشتر كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن، هەر لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆكی زانایان كووتی: لەو ماوەیش بە پشتیوانی  خوای گەورە كەناڵی زانایان دەكەوێتە كار‌و بەرنامەیك تایبەت دەبێت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان‌و هەردەم لە خزمەتیان دادەبین، لە دوا وتەشیدا سەرۆكی زانایان گووتی: یەكێتی زانایان ماڵی ئیوەیە حەز دەكەم ئێوەش بە ماڵی خۆتان بزانن، بە هاتنی ئیوە گەورە بووین، لە كۆتایدا وتەكانی سەرۆكی یەكیتی زانایان زیاتر دڵی دەستەی كۆمەڵەكەی خۆشكرد‌و هەردوولا دوپاتیان كردەوە كە هەماهەنگیەكی باشیان لە نیواندا دەبیت. ئینجا بەرێزەوە بەرێخران