یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
یەكێتی زانایان خەلاتی رێزلێنان دەبەخشێتە 70 مامۆستای ئاینی‌و 3 دەزگای خێرخوازی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/08/2013 : 13:28:29
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: مەلا تەیب زیارەتی

سەر لە بەیانی ئەمرۆ / 6/8/ 2013 بە بۆنەی ماڵئاواییكردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، وەك وەفایەك بۆ مامۆستایانی ئاینی 70 مامۆستای ئاینی تەمەندار كە خزمەتێكی  دوور‌و درێژیان  بە مزگەوت‌و موسڵمانان كردوە، لەلایەن لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ئاهەنگێكدا خەلاتی ریزلێنانیان پێبەخشرا.

سەرەتای ئاهەنگەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لە لایەن مامۆستا جەرجیس دەستی پێكرد، لە پاشان وتەی لقی هەولێر لە لایەن شێخ نیاز راغیب دێگەیی بەرپرسی لق خوێندرایەوە، كە تیشكی خستە سەر ئەو خزمەتە جوانەی  مامۆستایانی ئاینی  كە پێشكەشی موسڵمانانی دەكەن بەتایبەتی لە نێو مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

دواتر بەرێز مامۆستا مەلا عەبدلا سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد، لە وتارەكەیدا باسی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی  كرد‌و، گووتی: مامۆستایان ئێوەی بەرێز بوون، كە ئێمەتان فێری ئەوە كرد كە رێز لە كەسانی لە خۆمان گەورەتر بنێین، كە بێگومان  ئێوەش خۆشەویست‌و چاو ساغی ئێمەنە، ئەركە لەسەر شانی ئێمە كە رێزێكی تەواو لە ئێوەی بەرێز بگرین‌و لە خزمەتتان دابین، چونكە ئێوەی ماندونەناس هەردەم لە خزمەت خەڵكی ستەم دیدەی خۆتان دابووینە، بەتایبەت لە ساڵانێك كە ئێوە لەوپەری هەژاری‌و دەدردەسەری دابوون، كەچی ئامادە نەبوون خۆتان جیا بكەنەوە لە خەڵكی خۆتان، ئیستا ش كە تەمەنێكتان بەرێكردوە، واجبی سەرشانی ئێمەیە، هەردەم خزمەت بە ئێوەی بەرێز‌و خۆشەویست بكەین، وە بەڵێنیشتان پێدەدەین كە ئەو ئەمانەتە گەروەی سەرشانمان  كە لە ئێوەمان وەرگرتووە بە جوانترین شێوە پارێزگاری  بكەین‌و، بە هەمان شێوە ببەخشینە نەوەی دوای خۆمان، هەروەك سەرەخۆشیشی لە بنەمالەی ئەو مامۆستا بەرێزانە كرد كە ماوەیەكە پۆلێك لە مامۆستایان وەفاتیان كردوە.

هەر لە درێژەی قسەكانیدا مامۆستا مەلا عبدلا گووتی: یەكێتی زانایان ماڵی گشت مامۆستایانی ئاینییە بە تایبەت مامۆستایانی بەتەمەن پێم خۆشە ئێوەش بە ماڵی خۆتان بزانن‌و رێنمایمان بكەن، كە بێگومان بە رێنماییكردنی ئێوە گەورە دەبین‌و بەرە‌و پێش دەچین، لە دوا وتەشیدا سەرۆكی زانایان دەستخۆشیەكی گەرمی لە لقی هەولێری یەكێتی زانایان كرد بۆ رێكخستنی ئەم مەراسیمە خنجیلانەیە.

 

پاشان وتاری مامۆستایانی خەلات كراو لە لایەن مامۆستا مەلا محمەد وەرتی خویندرایەوە، كە سوپاسی مامۆستایانی ئاینی گەیاندە ییەكیتی زانایان، ئینجا خەڵات بەخشرایە مامۆستایان شایەنی باسە هەر لەم ئاهنگە خنجیلانەدا یەكێتی زانایان خەڵاتی رێزلینانی بەخشیە هەریەك لە دەزگای خێرخوازی بارزانی‌و نانەكەلی‌و حاجی یەحیا، كە ئەم سێ‌ دەزگایە بەردەوام لە خزمەت خەڵكی هەژار‌و كەم دەرامەت دابووینە، بەتایبەت لە مانگە رەمەزانی پیرۆزدا، ئینجا  ئاهنگەكە كۆتایی پیهات‌و بوە مایەی خۆشحاڵی  ئامادەبوان.