یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یەكێتی زانایان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/08/2013 : 17:45:28
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی سێ شەممە 20/8/2013 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی  ئیسلامی كوردستان كە پێك هاتبوون لە :  مامۆستا        نجم الدین قادر بەرپرسی لق وبەڕێزمامۆستانجم الدین وادی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی ومامۆستااسماعل دێرەیی ئەندامی سەركردایەتی زانایان و  گشت كارگێران وبەرپرسی ناوچەكانی ناوشارو چەند مامۆستایەكی تروئەندامانی لیژنەی فەتوا، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ( ی . ن . ك ) لەلایەن بەڕێز كاك (حاكم قادر )كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەڕێز (د. سید احمد بەرزنجی ) یاریدەدەری بەڕێز مام جلال بۆ كاروباری ئاینی پێشوازی كران ، لە دانیشتنێكدا دوای پێشوازی و بەخێرهاتن سەرەتا لەلایەن بەڕێز مامۆستا نجم الدین قادر بەناوی گشت زانایان و بە تایبەتی شاندی ناوبراو سوپاسی پێشوازییەكەی بەڕێز كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كردو، لە درێژەی ووتەكەیدا مامۆستا نجم الدین ئاماژەی بە چەند خاڵێك كرد لە وانە :-

1-     هاوكاری وهەماهەنگی وبەدەمەوە چونی كوردانی ڕۆژئاوا .

2-     نەمانی دەستوەردانی دەرەكی لە كاری ئیداری ئەوقاف ومامۆستایانی ئاینی لە مزگەوتەكاندا .

3-بەدورگرتن وقەدەغەكردنی مینبەرومزگەوت لە بانگەشەی هەڵبژاردن .

4-هەوڵدان بونەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن بەهەرناوێكەوەبێت .

ئەمەو چەند پێشنیارێكی تر كە پێشكەشیان كرا . پاشان بەڕێز كاك حاكم قادر لە بەرانبەردا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەكەی شاندی یەكێتی زانایان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ڕاشی گەیاند كە زانایان توێژێكی پێویستی كۆمەڵگان، وە لە بەرانبەر داواكارییەكاندا بەڕێزیان دوپاتیان كردەوە كە زۆر بە گرنگەوە كار بكەن بۆ هاوكاری و بە هاناوە چونی كوردانی ڕۆژئاوا و، هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵ كردن بەناوی ئاوارە سورییەكانەوە ،

لەبەرانبەرپشتیوانی مامۆستایانی ئایینی لە مزگەوتەكاندا ڕایگەیاند كە ئێمە دەسەڵات و پشتیوانی ئەگێرینەوە بۆ ئەوقاف بەتایبەتی و،پاشان بۆ یەكێتی زانایان بە تەنسیق لەگەڵ ئەوقافدا، لەدرێژەی ووتەكانیدا بەرانبەر پرسی هەڵبژاردنەكان بەڕێزیان ڕایانگەیاند كە ئێمە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنداین كە بە ئاشتیانە بەڕێوە بچێت وە مزگەوت‌و مینبەربەدوربگیریت لەوبانگەشەیە.

پاشان بەڕێز (د. سید احمد برزنجی ) ئاماژەی بەوە كرد كە یەكێتی زانایان پێویستە بە دوا داچون بكات بۆ هەركێشەیەك كە دروست ئەبێت بۆ مامۆستایان لە مزگەوتەكاندا،لەكۆتاییدا دەرگای گفتو گۆو پێشنیاز و داواكارییەكان بۆ مامۆستایان كرایەوە لەوانە :

1-     دانانی بەرنامەی ئاینی لە كەناڵە ئاسمانیەكاندا .

2-     بە دور گرتنی مینبەرو میحراب ومزگەوتەكان لە بانگەشەی حیزبی .

3-     گرنگی دان بە زانكۆو پەیمانگا ئیسلامیەكان وبەزانكۆكردنی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان.

لەكۆتاییدا بە دەڕبڕینی ئامادەی هەمووهاوكاری وپشتیوانییەك لە لایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیەوە، شاندەكە بە ڕێزەوە بەڕێكران. .