یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مامۆستا مەلا محمد تەرجانی ئەندامی لێژنەی فەتوای هەولێر كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/08/2013 : 11:37:37
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

   شەوی 23لەسەر 24/8/2013 چرایەكی تر لە چراكانی زانست‌و زانیار لە شاری هەولێری شیرین كوژایەوە‌و، ماڵئاوای لێ كردین، مامۆستا مەلا محمد عبدالله طه حسن ، ناسراو بە (مەلا محمد تەرجانی) لە ساڵی 1929 لە گوندی لە گوندی تەرجان ناحیەی گوێر- مخمور پارێزگای هەولێر لە بنەماڵەیەكی ئاینپەروەر لە دایك بووە، لەسەر دەستی زانا‌و خواناسی دیاری كورد جەنابی شێخ مصطفی نەقشبەندی لە شاری هەولێر بروانامەی زانستی (الإجازة العلمیة) وەرگرتووە، پاشان لە گوندی ترجان دەستی كردووە بە خزمەت كردن تا ڕاگواستنەوەی لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو.

 

پاشان لە مزگەوتی جەنابی شێخ مصطفی نەقشبەندی لە شاری هەولێر درێژەی دا بە كاری پێش نوێژو وانەوتنەوە‌و جەند قوتابی لە سەر دەستی بەرێزیان پێگەیشتوون بروانامەی زانستی (اڵاجازە العلمیە) وەرگرتووە، لە ساڵی 1992 وەك ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی هەولێر دەست نیشان كراوە.

 

 مامۆستایەكی كورد پەروەر بوو چەندین جار ئازارو مەیحنەتی چەشتووە لە رێبازی زانست‌و زانیاری‌و كوردایەتی، پاش تەمەنێكی دورو درێژ لە خزمەتی زانست‌و زانیاری لە  بەرواری 23 لەسەر 24/8/2013 زاینی لە شاری هەولێر كۆچی‌و ماڵئاوای كرد،  بەم بۆ نەیەشەوە لقی هەولێری یەكێتی زانایانی بە ناوی بەرپرس‌و ستافی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و ئەندامانی لێژنەی فەتوای هەولێر‌و سەرجەم زانایانی شاری هەولێر‌و دەوروبەری پرسە نامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو كرد، كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای مەزن و دڵۆڤان

[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

بۆ بەرێز/ بنەماڵەی  ماموستا مەلا محمد تەرجانی

  پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز‌و، سەرجەم زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هەولێر‌و دەورەبەری دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوای زانای ناوداری  گەلەكەمان مامۆستا مەلا محمد تەرجانی، بەرازی بوون بەقەزاو قەدەر خەفەتبار بووین، بە هەواڵی كۆچی هەتا هەتای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، بەراستی كەلەنێكی گەورە بوو رویدا لە نێو زانایانی ئاینی شاری هەولێر‌و دەوروبەری بە تایبەت لێژنەی فەتوای هەولێر. بۆیە خوازیارین خوای گەورە سەبوری بەهەموو لایەكمان بدات‌و، روحی بەرزە فری كۆچ كردو، بەگاتەوە باوەشی زانا پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە بەهەشت دا .

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون