یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سۆران: وه‌ك رێزگرتنێك بۆ خزمه‌ته‌كانی سیمینارێكی یاده‌وه‌ری بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ساز ده‌كرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/09/2013 : 14:30:15
قه‌باره‌ی فۆنت

 

رۆژی شه‌ممه‌ 31/8/2013 به‌ بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس‌و به‌مه‌به‌ستی وه‌فا نواندن‌و به‌رز راگرتنی ئه‌و زانا هه‌ڵكه‌وتوه‌ی گه‌له‌كه‌مان، سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئایینی سیمینارێكی یاده‌وه‌ری له‌ ژێر ناونیشانی (مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس زانایه‌ك بۆ مێژوو .. ئه‌زمونێك بۆ ئێستا) بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی ئایینی سنووری سۆران ساز كرد.

 

به‌ر له‌ ده‌سپێكی سیمیناره‌كه‌، پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌رتووك‌و به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستای موده‌ریس كرایه‌وه‌، كه‌ زۆرترین كتێبه‌كانی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ی له‌خۆ گرتبوو، دواتر سیمیناره‌كه‌ به‌ خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان وته‌ی سه‌نته‌ری زانایان له‌ لایه‌ن وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی خوێندرایه‌وه‌‌و تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی رێزگرتن له‌ مامۆستای مه‌رحوم‌و خزمه‌ته‌كانی له‌ بواری ئایین‌و نووسین‌و ته‌سه‌وف‌و فكری ئیسلامی، كه‌ وه‌ك سه‌رمه‌شقی كاروانی زانایانی سه‌رده‌می خۆی وه‌سفی كرد.

 

دواتر له‌ رێی ئامێری داتاشۆوه‌ چه‌ند وێنه‌‌و دیكۆمێنتێكی تایبه‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئایینیه‌ نمایش كران‌و چه‌ند ده‌قه‌ شیعرێكی ئه‌و زاته‌ش خوێندرایه‌وه‌‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ خه‌ڵاتی یاده‌وه‌ری ئه‌و سیمیناره‌ به‌خشرایه‌ ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ ناساندن‌و خزمه‌ت كردنی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستای موده‌ریس رۆڵیان هه‌بووه‌.

 

دواتر دوو توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه‌ پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كران، كه‌ یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵَلا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناونیشانی (زانایی‌و بلیمه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس) پێشكه‌ش كرا.

 

دوومیان له‌ لایه‌ن به‌رێز دكتۆر (مه‌لا مادح مه‌لا محمد به‌رزێوه‌یی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی به‌ ناونیشانی (خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس به‌ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌‌و جه‌ماعه‌) پێشكه‌ش كرد، كه‌ له‌هه‌ردوو توێژینه‌وه‌كه‌ رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌و لێهاتوویی‌و خه‌زمه‌ته‌كانی ئه‌و زاته‌ پایه‌داره‌ی گه‌له‌كه‌مان تیشكی خرایه‌ سه‌رو بۆ ئاماده‌بووان شیكرایه‌وه‌.