یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/09/2013 : 16:12:06
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 11/9/2013 له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ دانیشتن‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ زانایانی ئایینی كۆبوه‌وه‌.

 

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو تێیدا وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌دانیشتنی له‌گه‌ڵ زانایان، ته‌ئكیدی له‌ رۆڵ‌و پێگه‌‌و خزمه‌تی زانایان كرده‌وه‌، كه‌ به‌ درێژایی مێژوو رۆڵی دیارو به‌رچاویان هه‌بووه‌، له‌ناو كورد‌و داكۆكی كردن له‌ مافه‌كان‌و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ردوو هه‌ستی ئاینپه‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، زانایان پێشه‌نگی ئێمه‌مانان هه‌موو لایه‌كن‌و پێویستمان به‌ ئامۆژگاری‌و نه‌سیحه‌تی ئێوه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك پرس‌و بابه‌ت هه‌یه‌ پێویستی به‌ جوهدی هه‌موو لایه‌كه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.

 

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌و پێشوه‌چوون‌و گۆڕانكاری‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمانیانه‌ كرد، كه‌ ئێستا كورد پێی تێپه‌ڕ ده‌بێت‌و هاوسه‌نگیه‌كی باشی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ زۆرو گه‌وره‌یه‌ی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو رووی له‌ وڵاتی ئێمه‌ كردووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانیش، سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ پێوسته‌ هه‌مووان له‌و ئاگادار بین شتی ناشیرینی تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین‌و نمونه‌یه‌كی جوان پیشانی دونیا‌و هه‌موو چاودێره‌ بیانیه‌كان بده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ نابێ‌ ئیسلام وه‌ك ئایین بۆ مه‌رامی تایبه‌ت‌و توندرۆیی‌و بانگه‌شه‌ به‌كار بێت.

 

هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن‌و گۆڕانكاریانه‌ جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موو لایه‌كمانه‌، وه‌ ئومێدی زۆریشمان هه‌یه‌‌و زه‌مینه‌ش له‌باره‌ بۆ پێشكه‌وتنی كورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ پێویستی به‌ هه‌وڵ‌و هه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌كه‌، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی، كه‌ ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو بگێڕن له‌و بواره‌دا.

 

 دواتر مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێك كرد، كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان‌و پرسی هه‌ڵبژاردن‌و خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی‌و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و باشتر كردنی گوزه‌رانی مامۆستایانی ئایینی‌و بایه‌خدان به‌ خوێندنی ئیسلامی له‌ هه‌رێم.

 

هه‌روه‌ك سه‌رۆكی زانایان باسی له‌ رۆڵ‌و خزمه‌تی مامۆستایانی ئایینی كرد، كه‌ له‌ كۆن‌و نوێدا جێده‌ستیان دیار بووه‌ له‌ خزمه‌تكردن‌و پشتیوانی له‌ هه‌نگاوه‌ نیشتمانیه‌كان‌و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان‌و دروستكردنی زه‌مینه‌ی ئه‌و ئه‌من‌و ئارامیه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌.