یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
بەرپرسی نوێی لقی شێخان هەڵبژێردرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/10/2013 : 11:57:11
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: مەلا هەندرێن بالیسانی

رۆژی سێشەممە 8/10/2013 بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مامۆستا مەلا عەبدولڵا مەلا سەعید گرتكی‌و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك كاك سەمیان‌و مامۆستایانی ئایینی دەڤەری (شێخان) بەڕێز مەلا عەبدی وەك بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هەڵبژێردرا.

سەرەتا لەلایەن سەرۆكی یەكێتی زانایان وتەیەك پێشكەش بە ئامادەبوان كرا تیایدا ئاماژەی كرد بەوەی كە دروشمی ئێمە یەكڕێزیی‌وخزمەت كردنە بە  مامۆستایانی ئایینی‌و خەڵكی كوردستان، دەبێ ئەم رێكخراوە لە دەوری یەكترمان كۆبكاتەوەو هەموومان بەیەكەوە دەتوانین كێشەو گیرو گرفتەكان چارەسەر بكەین.

هەروەها لە میانەی وتەكەیدا: داوای لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك كرد كە چۆن تا ئێستا بایەخیان بەم دەڤەرە داوە لە مەودوا زیاتر بایەخی تایبەت  بەم دەڤەرە بدەن، لە وتەی سەرۆكدا ئاماژەی كرد بە دەستلەكاركێشانەوەی ئارەزوومەندانەی بەرپرسی لقی (شێخان) بەڕێز مەلا محمد و، دەستخۆشی لێ كرد بەرامبەر ئەو كارو خزمەتانەی لە رابردوو لەم دەڤەرە ئەنجامی داوە.

دواتر دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ بەرپرسی لق  كرایەوەو، بە كۆی دەنگ مامۆستا مەلا عەبدی وەكو بەرپرسی لقی شێخان هەڵبژێردرا.

پاشان بەرپرسی لق بە خێرهاتنێكی گەرمی ئامادەبوانی كردو، گووتی: ئەركێكی قوڕستان خستە سەر شانم ‌و داوای كرد مامۆستایانی ئایینی پشتیوانی بكەن بۆ خزمەتی دینی ئیسلام‌و ناوچەكە.

لە دواییدا پیرۆزبایی لە بەرپرسی لق كراو سەرۆكی یەكێتی زانایان داوای لێكرد وەك مۆمێك بسوتێ بۆ خزمەتكردنی زانایانی دەڤەرەكەو مامۆستایان وەك كەس‌و كاری خۆت دابنێ، گووتی: ئێمە خزمەتكاری مامۆستایانی ئاینین‌و بەردەوامیش دەبین، چونكە بەم رێچكەوە سەر بەرزین، وە پشتگیری تەواوی مەكتەبی تەنفیزی بۆ لقی شێخان دەربڕی.

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك دوای پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی لق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە خزمەتكردنێكی مامۆستایانی ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی زانایان و، داوای كرد بەرپرسی نوێی لق لە ئاست متمانەی مامۆستایانی ئایینی ناوچەكە بێت.

دواتر هەریەك لە بەڕێزان: مەلا عەبدولڵا ئاكرەیی  بەرپرسی لقی ئاكرێ و، مەلا دڵشاد گەڵاڵی بەرپرسی پەیوەندیەكانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان وتەیان پێشكەش بە ئامادەبوان كردو مەڕاسیمەكە بە پیرۆزبایی كردنی مامۆستایانی ئامادەبوو لە بەر پرسی نوێ ی لق كۆتایی هات.