یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
مامۆستا مه‌لا حه‌مزه‌ محمد صاڵح كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2013 : 14:24:24
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 26/10/2013 له‌كاتی بانگی مه‌غریبدا و هه‌ستانه‌وه‌ بۆ نویضژی جه‌ماعه‌ت باری ته‌ندروستی مامۆستا حه‌مزه‌  (أبو میدیا )تێكده‌چێت و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین ده‌كرێت و كۆچی دوایی ده‌كات

ناوی ته‌واوی مامۆستا مه‌لا حه‌مزه‌ محمد صاڵح ابراهیم ده‌لۆیی و له‌ 1/7/1954 له‌شاری كفری له‌دایكبووه‌و پاشان ده‌چێته‌ خانه‌قین و له‌وی نیشته‌جێ ده‌بێت و پاشان عاشقی خزمه‌تكردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌بێت و هه‌وڵه‌كانی خۆی ئه‌خاته‌ كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری شه‌رعی و بروانامه‌ی زانستی شه‌رعی وه‌رده‌گرێت و تا دوا ساته‌كانی ژیانی خزمه‌ت به‌ ئاین و مزگه‌وت و موسوڵمانان ده‌كات له‌ به‌شێك له‌ گوندو مزگه‌وته‌كانی خانه‌قیندا خزمه‌تی كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و به‌بێ چاوه‌ڕوانی هیچ سودێكی ماددی له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یدا بۆ دواجاریش كاری پێش نوێژی و ووتارخوێنی ده‌كات له‌ مزگه‌وتی أم الموۆمنین عائشه‌ ... له‌روی رێكخراوه‌یشه‌وه‌ له‌ پاش روخانی رژێمی له‌ناوچوی به‌عس و له‌ به‌رواری 1/8/2003 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌و وه‌كو ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێت و له‌دوا پله‌ی ڕێكخراوه‌یدا له‌پاش كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی كارگێڕی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌و بوێرانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕاندووه‌و هیچ كه‌م ته‌رخه‌مییه‌كی نه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد مامۆستای خوالێخۆشبوو خۆشه‌ویستی نێو زانایانی ئاینی و موسوڵمانان بێت و كۆچكردنی هه‌موان بخاته‌ حوزن و دڵته‌نگی یه‌ وه‌


هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 27/10/2013 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌أمین كارگێرانی لق و مامۆستا مه‌لا كه‌ریم زه‌لكه‌یی پێش نوێژو ووتارخوێن له‌شاری كه‌لار ئاماده‌ی رێو ره‌سمی به‌خاكسپاردنی مامۆستای خوالێخۆشبوو بون و له‌به‌رده‌م ئاماده‌بواندا ووته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد و تیایدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی یان ئاراسته‌ی زانایانی ئاینی و خانه‌واده‌و خزمان و دۆستانی مامۆستا كردو نزاخواز بوون جێگه‌ی مامۆستا فیرده‌وسی ئه‌علابێت و خوای گه‌وره‌ش سه‌بوری ببه‌خشێته‌ كه‌س و كاره‌كه‌ی
هه‌رهه‌مان رۆژ شاندی لق به‌شداری پرسه‌كه‌یان كرد له‌ مزگه‌وتی عمر أبوحفص له‌شاری خانه‌قین.