دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی 11 ی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی شاڵاو علی عه‌سكه‌ری كرد
له‌سه‌ره‌تادا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن له‌كاره‌كانیاندا و ئومێده‌واربوون به‌شێوه‌یه‌كی برایانه‌و به‌ته‌بایی و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه بتوانن خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بكه‌ن
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز شاڵاو علی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی شاندی زانایانی كرد و ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی به‌رز نرخاند له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ، هه‌روه‌كو داوای له شاندی زانایانی ئاینی كرد بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ئاست كه‌م و كورتیه‌كان و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌شیاو لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه ،
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه شاندی یاوه‌ری لق پێك هاتبوون له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار .