ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
له چالاكیه‌كانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان سه‌ر له به‌یانی 26/11/2013 له رۆژی دووهه‌می خولی رۆشنبیری ئاینی سێ رۆژه‌یی بۆ 40 پێش نوێژ‌و وتار خوێنی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له هۆڵی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ، دوو بابه‌تی هه‌ستیار‌و هاوچه‌رخ له بواری فقهی ئیسلامی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد له لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر له بواره‌كانیان به مه‌به‌ستی زیاتر خه‌زمه‌ت گه‌یاندن‌و رۆشنبیركردنی به‌شداربوان . بابه‌تی یه‌كه‌م له لایه‌ن رێزدار مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌ش كرا به ناو نیشانی ( فیقه‌و لێهاتووی مه‌لا عبدالكریمی مدرس ).
بابه‌تی دووهه‌م له لایه‌ن د.أحمد شافعی پێشكه‌ش كرا به ناونیشانی ( ته‌لاق هۆكار‌و چاره‌سه‌ر ).