راگه‌یاندنی لق: مه‌لا مژده شوانی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 27/11/2013 لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان له باره‌گای لق به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی لێپرسراوی لق و به ئاماده‌بونی
كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ساز كرد كه تیایدا چه‌ندین خاڵ و بابه‌ت تیشكی خرایه سه‌ر كه گرنگترینیان بریتیبون له:
1. بارودۆخی هه‌رێم و هیوای گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
2. توندوتیژی دژی ژنان و ته‌رخان كردنی وتاری مامۆستایانی ئاینی بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌پێناو وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ماف و رێزگرتنی ژنان له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه.
3. ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌رپرسی به‌شه‌كانی لق
پێش هاتنی ساڵی نوێ به مه‌به‌ستی رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كورتی و خاڵه لاوازه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندیان.
4– جه‌خت كردنه‌وه له‌پفه‌ندبو،ن به ده‌وام و كاره‌كانی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و لێپیچه‌نه‌وه‌ی توند له به‌رامبه‌ر كه‌م ته‌رخه‌می و فه‌رامۆش كردنی ئه‌رك و راسپارده‌كانیان.