خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاوشێوه‌ی خوله‌كانی سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك مامۆستایی ئایینی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێك له‌و لیستانه‌ی به‌ژداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، له‌نێو كاندیده‌كانیان چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی تێدا بووه، دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركه‌وت شه‌ش مامۆستای ئایینی ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای هاوڵاتیانه‌وه دوو تێڕوانینی جیاوازی دروست كرد، به‌لای به‌شێكیانه‌وه هه‌نگاوێكی ئیجابی‌و باشه، كه به‌شێك مامۆستایانی ئایینی له په‌رله‌مان بوونیان هه‌بێ، چونكه ده‌توانن داكۆكی جددی بكه‌ن له مافه گشتیه‌كان‌و خزمه‌ت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و رێگری له‌هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت.
به‌لای به‌شی دووه‌مه‌وه به‌ژداری مامۆستایانی ئایینی له په‌رله‌مان كارێكی له‌جێ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان جێی مشتومڕی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌و ئه‌وانیش كاریان مزگهوتو مینبهرو خزمه‌تی موسڵمانانه.
به‌ڵام چاودێران وای بۆ ده‌چن كه په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، به‌و پێیه‌ش ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك بێت، مامۆستایانی ئایینیش به‌شێكی كارای واقع‌و بارودۆخی ئێستای كوردستان، كه‌واته بهژدری ئه‌وان بۆ په‌رله‌مان پێنگاڤهكی لهجێو ته‌ندروسته‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له رێی ئه‌م راپۆرته رای هه‌ر یه‌ك له‌و مامۆستا ئایینیه به‌ڕێزانه‌مان وه‌رگرتووه، كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ژدارن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن‌و به چ شێوازێك، یاخود به‌كام پرۆژه‌و به‌رنامه‌وه روو ده‌كه‌نه په‌رله‌مان؟ ئه‌وله‌ویه‌تی كاریان چی ده‌بێت؟ ئامانجیان چیه‌و چۆن خزمه‌ت ده‌كه‌ن؟ به سوپاسه‌وه ئه‌وانیش كارنامه‌ی خۆیان به‌م شێوه‌یه بۆ (په‌یامی زانایان) خسته روو:
مامۆستا مه‌لا ئه‌نه‌س محمد شه‌ریف دۆسكی
خزمه‌تكرنا مامۆستایێن ئایینی‌و به‌رز راگرتنا په‌یاما مزگهفتێو خاندنا بلندو جێئینانا دادوهریا چڤاكی ب ئه‌ركێ خو دزانم
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌نه‌س محمد شه‌ریف دۆسكی له‌باره‌ی به‌ژداری خۆی له پهرلهمانو ئامانج‌و به‌رنامه‌و كاره ئهولهویهكانی گوتی: من ئه‌ڤ چه‌ند خاله به‌رچاڤ كرینه بو خزمهتكارییا گه‌لێ خۆ یێ كورد‌و كوردستانێ:
1_ خزمه‌تكرنا گشت فه‌رمانبه‌رو مامۆستا‌و مامۆستایێن ئاینی ل كوردستانێ تایبه‌ت یێ وه‌زاره‌تا ئه‌وقافا كار‌و بارێن ئایینی.
2_ به‌رز راگرتنا خزمه‌تكرنا په‌یاما مزگه‌فتێ به‌ره‌ف ئاسته‌كێ بلند.
3_ خزمه‌تكرنا خاندنا بلند وه‌ك په‌یمانگه‌هێن زانستێن ئیسلامی‌و كولیژێن زانستێن ئیسلامی ( كلیه الشریعه).
4_ خزمه‌تكرنا پێشمه‌رگه‌ی كو ئه‌ڤرو بهێته خودان كرن ب موچهكێ باش دگه‌ل خانه‌نشینا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر وه‌سا هه‌ر ده‌م خۆ دبینین پێشمه‌رگه سه‌نگه‌رێ چهپهریدا ژ بو دابینكرنا خزمه‌تكرنا پێشمه‌رگه‌ی، ب رێ یا رێبازا خودای.
5_ خزمه‌تكرنا خێزانێن شه‌هیدو ئهنفالكریا.
6_ خزمه‌تكرنا جڤاكێ كوردی ل گوره‌ی رێنمایێت ژ ئاینێ ئیسلاما پیر‌وز تایبه‌ت بو خزمه‌تكرنا ژنا كورد كو هه‌ڤدژی رێبازا خودایێ پیر‌وز نه‌بیت.
7_ هه‌ر ده‌م ئه‌م د سه‌نگه‌رێ خزمهتكرنێداینه بو قوتابی‌و لاو بو به‌رڤ ئاسته‌كێ بلند زانینێ كو خزمه‌تا ملله‌تێ مه یێ كورد بكه‌ت ژ بو ده‌ست ڤه ئینانا باوه‌رنامێن به‌رز.
8_ هه‌ر ده‌م ئه‌م مامۆستایێن ئایینی به‌رامبه‌ری توند‌و تیژیێنه كو دهێته كرن دژی ژنا كورد ل كوردستانێ كو هه‌ڤدژی شهرعێ ئیسلاما پیر‌وز نه‌بیت.
9_ خزمه‌تكرنا هه‌ژارو پالهو كرێكار ورێژبهرێن كورد و كروستانێ ژ بو كوردستنهكا ئاڤا.
10_ خزمه‌تكرنا ژینهكا ساخله‌م ژ بو ژینهكا ساخله‌متر دبوارێ ساخله‌میێ دا.
11_ هه‌ر ده‌م ئه‌م وه‌ك مامۆستایێن ئایینی دێ بینه سه‌نگه‌رو چه‌په‌ر دژی نه‌هێلانا گه‌نده‌لیێ.
12_ ئه‌م هه‌ر ده‌م خو دبینین قوتابیێ رێبازا سه‌ركردێ مه كوردا (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) خودێ ژێ رازی بیت كو هه‌ر ده‌م ل دیف رێبازا خودایی چویه ( ئاینێ ئیسلاما پیر‌وز ).
13_ هه‌ر ده‌م خو ببنین خزمه‌تكار بو ڤێ رێبازا پیر‌وز مینا دلوپه‌كا بچویك ڤێ ده‌ریا مه‌زن دا .
14_ هه‌ر ده‌م خزمهتكارێن زارویێن كوردستانێ نه به‌ره‌ف ئاستێ زانینێ كو زار‌و بشكوشێن كوردستانێنه.
15_ بۆ دابیكرنا كارێ بۆ بێكاران.
17_ ژ بۆ پاراستنا ژینگه‌هێ كورد‌و كوردستانا ره‌نگین د گه‌ل وه‌زاره‌تا ژینگه‌هێ به‌ڕێزو فه‌رماندا ژینگه‌هێ به‌رێز.
18_ خزمه‌ت كرن ژ بۆ جێئینانا دادوهریا چڤاكی.
مامۆستا مه‌لا غه‌ریب پێنجوێنی
هه‌وڵده‌ده‌م یاسایه‌ك له‌په‌ڕله‌ماندا تێنه‌په‌ڕێ كه زیانی بۆ هاوڵاتیان ههبێتو له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت یه‌ك نه‌گرێته‌وه
دواتر به‌رێز به‌رێز مامۆستا مه‌لا غه‌ریب پێنجوێنی كارنامه‌ی خۆی بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه خسته روو: من وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی‌و هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام، كه په‌یامێكی گشتگیر‌و ژیاندۆستانهیهو ئامانجی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه له نێوان مرۆڤه‌كاندا، كه له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نوێ‌دا خۆم ده‌بینمه‌وه به پشتیوانی خوای میهره‌بان ده‌بمه خزمهتكارو وه‌كیل‌و په‌رژینی پاراستنی مافی هاوڵاتیانی كوردستان به‌بێ جیاوازی ده‌ڤه‌رو ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌نیان، هه‌ر به‌و پێیه‌ش كه (الوكیل كاڵاصیل) له قوڵای ناخه‌وه په‌یمانم داوه به خوای خۆم، كه به‌رژوه‌ندی دین‌و دنیای هاوڵاتیان له‌كوێ بێت من له‌وێ بم‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاین‌و ماڵ‌و وه‌چه‌و ژیری‌و دنیایان پێكه‌وه ده‌پارێزم، كه ئه‌مانه (منڤومه) یه‌كن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك بۆ دنیا‌و قیامهتیانو ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه ئه‌وا زیانی گه‌وره به‌رپا دهكاتو ژین ده‌كاته ژان و مه‌لی ئاسوده‌یی ده‌فڕێت .
جێگای باسه هێڵه گشتییه‌كانی كاركردنم له مایدانی پهڕلهمانتاریدا بۆ ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌ی خواره‌وه دابه‌شكردووه :
1_ نیه‌ت پاكی نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هه‌وێنی گیرساندنی كاره چاكه‌كان، به‌ڵكوو عاده‌تیش ده‌گۆڕێت بۆ عیبادهت، بۆیه نیه‌تم له هه‌ر خزمه‌ت و داكۆكی‌و به‌ده‌مه‌وه بون‌و هاتو چوونێك ته‌نها ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوا ده‌بێت، نه‌ك ترسی گلهییو گازنده، ئامانجی سه‌ره‌كیم به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ده‌بێت نه‌ك ترسی گلهییو گازنده‌و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شت ده‌بێت نه‌ك ئافهرینو چه‌پڵه‌ڕێزان.
2_ له بابه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دنیای خه‌ڵك‌و هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاو و كاره‌باو جاده‌و بان‌و تهندروستیو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و بازاڕ سازی‌و قوتی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و... هتد، ده‌بێت هه‌تا خامه‌ی ده‌ستم توانای نوسینی هه‌بێت و وته‌م بڕشتی هه‌بێت داكۆكیان لێبكه‌م .
3_ ئه‌و چینهانهی كۆمه‌ڵگا كه لێوبه‌بار و لانه‌واز و باركهوتهن كه قورئان ئاماژه‌ی به هه‌ندێكیان كردووه وه‌ك (والیتامی والمساكین وابن السبیل ) كه پیرو په‌ككه‌وته‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبهتو نه‌خۆش و منداڵ و بێوه‌ژن و كرێچی‌و هه‌ژار وقهرزارو ...هتد. ئه‌بێت زمانحاڵی داكۆكیكردن بم بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت زیاترین خزمه‌تیان پێبكات، ئه‌مه‌ش جگه له هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی خزمه‌تی زیاتر بۆ چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا به گشتی.
4_ له بواری یاساداناندا، كه بوارێكی یه‌كجار هه‌ستیاره‌و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندی ماف پارێزی‌و حهڵاڵو حه‌رامی تێدا پێویسته، دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژ به كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ ده‌كه‌م له كاتی گفتوگۆكردنی په‌ڕله‌ماندا بۆ یاساكه ورده‌كاری پێویست ده‌كه‌م و هه‌وڵده‌ده‌م یاسایه‌ك له‌په‌ڕله‌ماندا تێنه‌په‌ڕێ كه له‌ماوه‌ی نزیك یان دووردا زیانی بۆ هاوڵاتیان ههبێتو له‌گه‌ڵ حوكمه جێگیره‌كانی شه‌ریعه‌تدا دژ وه‌ستانی هه‌بێت.
5_ له بواری خزمه‌ت به مامۆستایانی ئاینی‌و مزگهوتو خوێندنگه ئایینیه‌كان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌قفه دێرینه‌كان بۆ بواری ئامانجه شه‌رعیه‌كانی خۆیان ده‌بێت محامیهكی چالاك بم و سه‌رنجی حكومه‌ت به‌ره‌و خزمه‌ت به‌و بواره ڕابكێشم.
6_ بڕیارم داوه هه‌میشه بچمه ناو خه‌ڵك‌و گوێ له سكاڵا‌و داوا‌و پێشنیاره‌كانیان بگرم‌و بیاندوێنمو هه‌گبه‌ی خه‌مه‌كانیان به‌ره‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆڵ بنێم .
7_ بڕیاریشم داوه كه‌سێكی خاكی‌و سادهبمو خۆم دوور بگرم له له‌خۆبایبون و پهلهاویشتنو شوێن پێ قایمكردن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن .
لێرهشهوهو له‌م مینبه‌ری په‌یامی زانایانه‌وه داوام له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی هێژاو دۆست‌و خۆشه‌ویستانه له‌نزای خێریان بێبه‌شم مه‌كه‌ن و له پێشنیاری جوان و ئامۆژگاریتان بێ‌نیاز نیم‌و به‌وه‌ش ئه‌ركی دڵسۆزیتان به‌رامبه‌ر به‌نده‌و ئه‌م نیشتمانه به‌جێدێنن.
د. سیراجه‌دین شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی
ئامانجمه سیسته‌مێكی گونجاو بۆ خوێندنی ئایینی‌و نهسریهش بۆ مزگه‌وته‌كان دابین بكه‌م
هه‌روه‌ها به‌رێز د. سیراج شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی ده‌رچووی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی به‌رنامه‌و پرۆژه‌و ئامانجی بۆ كاری په‌رله‌مان گوتی: پشتیوان به‌خوا له‌و خوله هه‌وڵی چه‌ند ئامانجێك ده‌ده‌م له‌وانه:
یه‌كه‌م: بره‌ودانو خزمه‌ت كردنی لایه‌نی ئاینی‌و په‌ره‌پێدانی له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
* باشتر كردنی باری ئابووری مامۆستایانی ئاینی به زیادكردنی ده‌رماله‌ی پیشه‌یی و فه‌راهه‌م كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
* بواری خوێندنی ئاینی: پێشخستنی خوێندنی ئاینی له كوردستاندا به‌و شێوه‌یه:
أ- فه‌راهه‌م كردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنی ئاینی له بالاخانه‌ی شیاو‌و كتێبخانه‌و هۆڵی چالاكیه رۆشنبیری‌و ئایینیه‌كان و سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م.
ب- پێداچوونه‌وه به سیستمی خوێندن‌و دانانی سیستمێك گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ج- بایهخو گرنگیدان به مامۆستا‌و وانه‌بێژو هه‌ڵگرانی بروانامه‌ی ئه‌كادیمیه‌كان به: به‌شداری كردنیان له كۆنفراسه زانستیه ناوخۆیی‌و نێودهولهتیهكانو سازكردنی خولی شیاندنو په‌ره‌پێدانی توانا زانستی‌و مهعریفیهكانیان، باشتر كردنی بژێوی ژیانیان هاوشێوه‌ی مامۆستایانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
د- دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان خوێندنی ئه‌كادیمی ئاینی‌و دامه‌زراوه ئاینیه‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له توانا ئه‌كادیمیه‌كان.
ه- ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا بۆ یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی ئاینی كوردستان.
و- بره‌ودان به كتێبخانه ئاینیه‌كانی مزگه‌وته‌كان‌و فه‌راهه‌م كردنی شوێن‌و سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆیان.
ز- رێكخستنه‌وه‌ی فه‌تواو یه‌كسختنی له هه‌رێمی كوردستان‌و رێگری كردن له‌و په‌رش و بڵاویه‌ی به‌هۆی بوونی شوێن وكه‌سی ناشیاو به فه‌توادان له‌و هه‌رێمه‌دا دروستبووه، گێرانه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته.
ح- هاوتاكردنی فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له سه‌رجه‌م ماف‌و ئیمتیازاته‌كان.
_ ره‌خساندنی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا بۆ ده‌رچوانی كۆلێژ‌و په‌یمانگای زانسته ئیسلامیه‌كان له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان له هزری هاورده‌ی نامۆ به كلتوری كوردی موسوڵمان.
_ برینه‌وه‌ی نه‌سریه بۆ سه‌رجه‌م مزگهوتو ته‌كیه‌و خانه‌قاو شوێنه ئاینیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئابورییان و تێكهڵنهكردنیان به گه‌مه‌ی سیاسی.
_ قوڵكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م ئایین‌و ئاینزاكانی كوردستان‌و پێدانی مافه ئاینیه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كریزی نێوان خه‌ڵكی كوردستان.
_ پێداچونه‌وه به یاسا‌و سیاسه‌تی كاردنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی رۆڵی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و ده‌رخستنی كرۆكی كاری راسته‌قینه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته له خزمه‌ت كردن به خه‌ڵكی كوردستان.
_ هه‌وڵدان بۆ پاراستنی په‌یامی ئایین‌و ئاینزاكان له هه‌موو جۆره زێدهرۆییو ته‌شه‌نوج و ده‌مارگیری نا ئایینی و نامۆ به كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له كوردستان.
دكتۆر عومه‌ر كۆچه‌ر
دێ ژوان كه‌سان بم یێ هه‌می هێزو شیانێن خو ته‌رخان دكه‌ت بو بده‌ست ڤه‌ئینانا هه‌می مافێن هاولاتیێن كوردستانێ
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر كۆچه‌ر كه تا ئێستا زیاتر وه‌ك بانگخوازێك ده‌ركه‌وتووه، له‌باره‌ی پرۆژه به‌رنامه‌ی بۆ كاری په‌رله‌مانی گوتی: ل به‌راهیێ سوپاس بو خودایێ مه‌زن و دلوڤانو سوپاسیه‌كا ژ دل بو وان هه‌می خویشكو برایێن باوه‌ری دایه من و ئه‌ز هه‌لبژارتیم ببمه نوینه‌رێ وان د په‌رله‌مانێ كوردستانێدا، بئانههیاخودێ دێ خزمه‌تكارێ هه‌می خه‌لكێ كوردستانێ بم و بێ جیاوازی، یا دیاره په‌رله‌مانی گرنگیه‌كا مه‌زنیا هه‌یو پێتڤی بنینهرێن هه‌می ته‌خێن جڤاكیهو ب تایبه‌ت ته‌خا زانا‌و بانگخوازان، ژ به‌ر كو ئه‌ڤ ته‌خه پتر نێزیكی خهلكیهو ئاگه‌ه ژ سه‌روبه‌رێ وان هه‌یه، ئه‌ز په‌یاما خو بشێوه‌یه‌كێ دارشتی د سێ خالان دادبینم:
1_ زێده كرنا باوه‌ریێ د دلاندا ئه‌ڤه ژی بپهروهردهكا دورست و ببنیات.
2_ به‌لاڤ كرنا ره‌وشتی دناڤ جڤاكیدا، برێگرتنێ ل هه‌مبه‌ر ره‌وشتێن خراب ئه‌ڤه‌ژی بههر ریكهكایاسایی یا هه‌بیت كو ببیته رێگر.
3_ ئاڤاكرنامللهتی بزانستی، ب رێكا بنه‌ماو شه‌نگسته‌یێن جیهانی.
دبینم هوسا ملله‌تێ مه دێ پێشكه‌ڤیت و روژ بو روژێ دێ به‌ره‌ڤ سه‌ركه‌فتنان ڤهچیت، ئه‌ڤجا بئانههیا خودێ ئه‌ز دێ هه‌می شیانێن خو مه‌زێخم ژ بو بجهئینانا ڤان ئارمانجان بههڤكاری دگه‌ل هه‌می هه‌ڤالێن خو یێن ئه‌ندام په‌رله‌مان بههمی فراكسیونا ڤهد خولا چارێ یا په‌رله‌مانێ كوردستانێدا، هه‌روه‌سا چا‌وا من د ده‌مێ بانگه‌شا ههلبژارتنادا دیار كر كو (ئه‌و كه‌سێ دناڤ خه‌لكی دابیتو ئاگه‌ه ژ ئیّشو ئازارێن وان هه‌بیت دێ شێت پترخزمهتا وانكهت ) بهاریكاریا خودێ ب په‌رله‌مانتاریێ ژی دێ ژوان كه‌سان بم یێ هه‌می هێزو شیانێن خو ته‌رخان دكه‌ت بو بده‌ست ڤه‌ئینانا هه‌می مافێن هاولاتیێن كوردستانێ.
مه‌لا ئیدریس عه‌لی ئیسلام
داكۆكی ل سه‌ر ته‌ناهیا كوردستانێو پێكڤهژیانێو رێزگرتن له ئایینێ ئیسلامێو هه‌می ئولو ئایینێن دی دكه‌م
پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس عه‌لی كارگێری لقی زاخۆی یه‌كێتی زانایانه‌و ناوی له لیستی ده‌رچوانی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان هه‌یه، سه‌باره‌ت به كار‌و به‌رنامه‌ی بۆ كاركردن له په‌رله‌مان گوتی:
په‌یاما من ژ بو كاركردنێ ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ دێ بوی ئامانجا دبیت:
- گه‌هاندنا ده‌نگێ راستیێ.
- رێزگرتن ل ئایینێ ئیسلامێ پیر‌وز و هه‌می ئول و ئایینێن دی.
- داكوكی و پشته‌ڤانی ژهه‌می مافێن ملله‌تێ كورد.
- گرنگی پێدان ب ته‌خا گه‌نجا ژ كور‌و كچاو چاره‌سه‌ریا ئاریشێن وان.
- كار ل سه‌ر كێم كرنا بێكاریێ ب رێكا په‌یداكرنا ده‌لیڤێن كاری.
- داكوكی ل سه‌ر پێكڤه ژیانێ ل كوردستانێ و ژیانه‌كا یه‌كسانی و به‌خته‌وه‌ری.
- كار ل سه‌ر بهرڤرههكرنا خزمه‌تگوزاریێ ل كوردستانێ.
- گرنگی پێدان ب دان عه‌مرا و دابین كرنا پێویستیێن وان.
- داكوكی ل سه‌ر ئارامی و ته‌ناهیا كوردستانێ.
مامۆستا مه‌لا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
هه‌رچیه‌ك باش بێ‌و له قازانجی دین‌و ژینی میلله‌ت بێت ئه‌نجامی بدهینو دژی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش ده‌وه‌ستینه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئیسلام بێت
هه‌روه‌ها به‌رێز مامۆستا مه‌لا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی له‌باره‌ی كار‌و به‌رنامه‌و تێڕوانینی خۆی بۆ خولی نوێی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه دهربڕیو گوتی: خۆشحاڵم به‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین تێڕوانینێكی سه‌ره‌تای له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری ئێمه له په‌رله‌مان بخه‌ینه ڕوو، دیاره په‌رله‌مان خۆی ده‌زگایه‌كی فه‌رمیه‌و سێ كاری سه‌ره‌كی هه‌یه:
یه‌كه‌م: چاودێری كردنی وردی كاروباری حكومه‌ت.
دووه‌م: په‌سند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات.
سێیه‌م: دانان‌و ده‌ركردنی كۆمه‌ڵه پرۆژه یاسایه‌ك كه له خزمه‌تی هه‌موو چین‌و توێژه‌كان بێت.
سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌كه‌م پشتیوان به‌خوا له‌گه‌ڵ هاوارانو دۆستانم له فراكسۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان، چاودێرێكی وردی كار‌و پرۆژه‌و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و گه‌نده‌ڵیه كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و ناعهدالهتیهكان نه‌هێڵین، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێ له رێی ده‌زگا مهعنیهكانو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئه‌و به‌دوا داچوونه ئه‌نجام بده‌ین، وه ئێمه پرۆژه‌و به‌رنامه‌مان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر واقعه‌و قسه‌ی خۆی ده‌وێ ئینشائه‌ڵڵا به‌جددی كاری بۆ ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ش راشكاوانه ده‌ڵێم وڵاتی ئێمه خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زه‌به‌لاحه، به‌ڵام به‌شێكی هاوڵاتیان لێی مه‌حرووم بوون‌و به‌شێكیان پێی تێر بوون، بۆیه ده‌بێ دادپه‌روه‌ری بگێڕینه‌وه بۆ سیستهمو یاسای خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه، به شێوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان لێی سوودمه‌ند بن.
چونكه خه‌ڵكی ئێمه به هه‌موو تێڕوانین‌و ئایدیاكانه‌وه تووشی نارهحهتیو ئهنفالو دهربهدهریو كیمیا‌و زوڵم بۆته‌وه، ئیدی چۆن ده‌بێ به‌شێكی له‌م داهاته‌ی كوردستان به‌رنه‌كه‌وێ! تا ئێستا خه‌ڵكی پێویست‌و كه‌م دهرامهتو هه‌ژارو داماومان هه‌یه پێویسته ئاوڕی جددیان لێ بدرێته‌وه‌و خهمو نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسایهكانیش رایده‌گه‌یه‌نم، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین، وه سه‌رسه‌ختانه دژی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك ده‌وه‌ستینه‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بێت، بۆ خۆشمان كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین‌و پرس‌و رای خه‌ڵكی شاره‌زای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرین‌و بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ئێستا كۆمه‌ڵه پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه، كه له خولی رابردوو ته‌واو نه‌بووه، ئێمه قسه‌و باسیان لێوه ده‌كه‌ین، یاخود له داهاتوو كۆمه‌ڵه شتێك دێته پێشه‌وه، ره‌نگه ئه‌وكات پێویستی به قسه‌و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بێ، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی كاری ئێمه له‌په‌رله‌مان خزمه‌ته، وه هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رچیه‌ك باش بێ‌و له قازانجی دین‌و ژینی میلله‌ت بێت ئه‌نجامی بده‌ین.