مامۆستایانی ئایینی به كۆمه‌ڵێك ئامانجه‌وه ده‌چنه په‌رله‌مان‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه تۆمار بكه‌ن | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/12/2013 : 09:57:29 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
ئا: مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی
خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاوشێوه‌ی خوله‌كانی سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك مامۆستایی ئایینی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێك له‌و لیستانه‌ی به‌ژداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، له‌نێو كاندیده‌كانیان چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی تێدا بووه، دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركه‌وت شه‌ش مامۆستای ئایینی ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای هاوڵاتیانه‌وه دوو تێڕوانینی جیاوازی دروست كرد، به‌لای به‌شێكیانه‌وه هه‌نگاوێكی ئیجابی‌و باشه، كه به‌شێك مامۆستایانی ئایینی له په‌رله‌مان بوونیان هه‌بێ، چونكه ده‌توانن داكۆكی جددی بكه‌ن له مافه گشتیه‌كان‌و خزمه‌ت كردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و رێگری له‌هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت.
به‌لای به‌شی دووه‌مه‌وه به‌ژداری مامۆستایانی ئایینی له په‌رله‌مان كارێكی له‌جێ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان جێی مشتومڕی لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌و ئه‌وانیش كاریان مزگه‌وت‌و مینبه‌رو خزمه‌تی موسڵمانانه.
به‌ڵام چاودێران وای بۆ ده‌چن كه په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا، به‌و پێیه‌ش ده‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك بێت، مامۆستایانی ئایینیش به‌شێكی كارای واقع‌و بارودۆخی ئێستای كوردستان، كه‌واته به‌ژدری ئه‌وان بۆ په‌رله‌مان پێنگاڤه‌كی له‌جێ‌و ته‌ندروسته‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له رێی ئه‌م راپۆرته رای هه‌ر یه‌ك له‌و مامۆستا ئایینیه به‌ڕێزانه‌مان وه‌رگرتووه، كه له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ژدارن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن‌و به چ شێوازێك، یاخود به‌كام پرۆژه‌و به‌رنامه‌وه روو ده‌كه‌نه په‌رله‌مان؟ ئه‌وله‌ویه‌تی كاریان چی ده‌بێت؟ ئامانجیان چیه‌و چۆن خزمه‌ت ده‌كه‌ن؟ به سوپاسه‌وه ئه‌وانیش كارنامه‌ی خۆیان به‌م شێوه‌یه بۆ (په‌یامی زانایان) خسته روو:
درێژه‌ی بابه‌ته‌كه له به‌شی (راپۆرت) بخوێنه‌وه.. یان ئه‌م لینكه بكه‌وه. http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=3809
| |