جه‌عفه‌ر گوانی
ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌وامی خوێندن سه‌ردانێكی كۆلێژهئیسلامییهكانی به‌غداو موسڵ‌و كه‌ركوك‌و تكریت بكات، ئه‌وه‌نده‌ی چاوی به‌هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌وێت لهوانهیهئهوهندهعهرهبهنهبینێت، به‌تایبه‌تی لهموسڵو كه‌ركوك ئه‌وه‌نده‌ی گوێت له‌زمانی كوردی‌و ئاخاوتنی كوردییه، وا ده‌زانی تۆ له‌ناو شارێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیت، ئه‌گه‌ر قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، یهكهبهیهكهیان زۆر مه‌منوونی ئه‌م كۆلێژانهن كه‌ده‌رفه‌تی خوێندنیان پێداون، كه‌لێیان ده‌پرسی: ئه‌ی بۆچی له‌كوردستان درێژهبهخوێندن نادهنو هاتوونه‌ته ئێره؟، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: له‌كوردستان هیچ ده‌رفه‌تمان پێ‌نادرێت، ئهوهندهمهرجی قورسیان داناوهههموو رێگاكانیان له‌پێش داخستووین، ئێمه‌ش ناچارین بێینهئهم شوێنانه. ئه‌گه‌ر بشپرسیت: ئه‌ی مه‌ترسیتان له‌سه‌ر نییه؟ وه‌ڵامیان روونه: بهڵێمهترسی ژیان‌و ئابووریمان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت درێژهبهخوێندن بده‌ین بۆیهناچارین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان له‌كیس نه‌چێت.
هه‌زاران قوتابی كورد سوود لهدهرفهتهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌رده‌گرن
كاتێك خه‌ڵك ئهوهندهتامهزرۆ بێت بۆ خوێندنی ئیسلامی‌و، به‌م شێوهگهرمو گوڕهبهپیرییهوهبچن، بێگومان ده‌رفه‌تی زیاتریان پێده‌درێت، بۆیهحكومهتی عێراقی، به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌قفی سوننی باش هه‌ستیان به‌م ویسته‌ی هاووڵاتیانی كوردستان كردووه، بۆیهساڵ به‌ساڵ ده‌رفه‌تی زیاتریان پێ ده‌ده‌ن.
له‌دوای رووخانی رژێمی پێشوو ئه‌م دهرفهتانهتهنها له‌به‌غداو زیاتریش له‌یه‌ك كۆلێژ بوو، به‌ڵام زۆری نه‌برد له‌چه‌ندین شوێن ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ كرایهوهلهوانه(زانكۆی ئیسلامی، كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی به‌غداد، كۆلێژی ئیمام ئه‌عزه‌می زانكۆیی)، دوای ئهوهدهرگای تكریشتیش به‌رووی كوردانهوهكرایهوهو، ژماره‌یه‌كی زۆر روویان كردهتكریتو لهتكریت درێژه‌یان به‌خوێندا، كه‌زیاتر تامه‌زرۆ بوون ده‌رگای موسڵ به‌هه‌موو كۆلێژهكانهوهبهرووی كوردانهوهكرایهوهبهتایبهتی له‌بواری خوێندنی ئیسلامی، كاتێك زیاتر خه‌ڵك بهپیرییانهوهچوو له‌كه‌ركوكیش خوێندنی ئیسلامی كرایه‌وه، كهپاڵهپهستۆیهكهزۆر زیاتر بوو له‌پار ساڵهوهله(پردێ)ش كرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ خه‌ڵكێكی زیاتر رووی كردۆتهئهم شوێنانهبهپێی زانیارییه‌كان بڕیارهساڵی داهاتوو له(قه‌ره‌هه‌نجیر)یش بكرێته‌وه، به‌مه‌ش رۆژانه‌و ساڵانهبهههزاران قوتابی كورد لهكۆلێژو په‌یمانگاكانی ئه‌م شوێنانهدهخوێنن.
مه‌ترسی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
ئه‌و دهرفهتهكراوانهی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رووی قوتابیانی كورد كراونهتهوهجێگهی دهستخۆشینهبۆ ئه‌م شوێنانه‌و، ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ستێكیان هه‌بێت به‌ڵام باشترین ده‌رفه‌تیان داوهتهقوتابیانی كورد به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی‌و وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م دهرفهتانهنهبوونایهزۆربهی هه‌ره‌زۆری وتاربێژانی كوردستان كه‌مترین به‌شیان له‌خوێندنی ئه‌كادیمی نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌م خوێندنهكۆمهڵهمهترسییهكی بهدواوهیهلهوانه:
مه‌ترسی گیانی، چونكهرۆژانهگوێمان لهتهقینهوهو كوشتن‌و فڕاندن ده‌بێت، ئه‌م قوتابیانهههمیشهمهترسی به‌ركه‌وتنی ئه‌م رووداوانه‌یان له‌پێشه، چونكهلهوانهیهئهوان نهبنهئامانجی ته‌قینه‌وه‌كان، به‌ڵام له‌م هه‌موو هاتووچۆیهمهترسی ئهوهیهلهو كاته‌ی كه‌سێكی ئامانجی تهقینهوهكانهئهوانیش لهوێبنو بكه‌ونه‌به‌ر ته‌قینه‌وه.
مه‌ترسی ئابووری، كه‌سی وا ههیهئاستی ئابووری وه‌كو پێویست نییه، به‌هۆی ئه‌م هاتنو چوونه‌و رۆیشتن‌و گهڕانهوهیهتووشی چه‌نده‌ها گرفتی ئابووری ده‌بێته‌وه، براده‌رێكی ئه‌زیزمان دوای ساڵێك خوێندن له‌موسڵ له‌به‌ر سستی باری دارایی وازی له‌خوێندن هێنا.
شێوازی پڕۆگرام‌و خوێندنی قوتابخانه‌و زانكۆكان زۆربه‌ی جار كه‌سایه‌تی داهاتووی وڵاتهكهدهستنیشان ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت هیچ له‌سه‌ر پڕۆگرامهكهبكاتو، ناشتوانێت به‌دواداچووونی بۆ بكات، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستمان ئهوهنییهتۆمهت بده‌ینه‌پاڵ ئهوهپڕۆگرامانه، به‌ڵام ئه‌م پڕۆگرامانهتایبهتن به‌شوێنی خۆیانه‌وه.
خوێندنی ئایینی له‌كوردستان
خوێندنی ئایینی له‌كوردستان چه‌ندین جۆری هه‌یه، لهوانهخوێندنی ناوهندیو دواناوه‌ندی ده‌رفه‌تێكی باشی پێدراوه، به‌ڵام دوای ده‌رچوون له‌م قۆناغانهكهمترین ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م خوێندنی ئیسلامی دایه، چونكهلهكوردستان دوو كۆلێژی زانسته‌ئیسلامیه‌كان لهههولێرو سلێمانی هه‌یه، به‌ڵام وه‌رگرتنی قوتابیان له‌م كۆلێژانهبهتایبهتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین زیاتر به‌پێی سیسته‌می تهمهنو جۆری خوێندنه، بۆ نموونهدهرچووانی قوتابخانهئایینیهكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌نمره‌ی زۆرهوهنهبن له‌م كۆلێژهوهرناگیرێن، له‌كاتێكدا ده‌رچووانی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پهروهردهبهنمرهی زۆر كه‌متر له‌م شوێنانهوهردهگیرێن، ههرچهندهلهرووی زانستییهوهئاستی ده‌رچووانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بهرزترهبهشێوهیهكی گشتی، به‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆریان ده‌مێننه‌وه، دوای ئه‌وه‌یان دهچنهپهیمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگا له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان نییه، ناچار دووبارهدهبێبچنهوهقوتابخانهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كهواتهئێستا بیر لهوهدهكهنهوهههر لهسهرهتاوهبچنهئهم شوێنانهنهك دوو ساڵیان ته‌مه‌ن بڕوات ئینجا بچنهئهم شوێنانه.
ئه‌گه‌ر خوازیارانی خوێندنی ئیسلامی له‌كوردستان ته‌مه‌نیان كه‌مێك زیاتر بێت ئه‌وه‌هیچ ده‌رفه‌تێكیان نییه، چونكهزۆربهی كۆلێژه‌كانی دیكهخوێندنی ئێواران یان خوێندنی بهپارهیان ههیهتا له‌م شوێنانهتهواوی بكه‌ن، به‌ڵام له‌كوردستان هیچ شتێكی له‌م جۆره‌نییه، به‌مه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری مامۆستایانی ئایینی لێی بێبه‌ش ده‌بن، بۆیهناچارن دیسانهوهبچنهموسڵو كه‌ركوك‌و به‌غداو تكریت‌و پردێ‌و (قهرهههنجیرو مه‌خمور له‌داهاتوودا).
كادیرهئایینیهكان له‌كوردستان نین
راگهیاندنو حكومهتو ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان ههمیشهجهغت لهوهدهكهنهوهپێویستهمامۆستایانی ئایینی بچنه‌ناو خوێندنی ئه‌كادیمی‌و زانیاری ئه‌م شوێنانهوهدهست بهێننو، گله‌یی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێویستهلهم شوێنانهئاستی وشیاری كادیرهئایینیهكان به‌رز بكرێته‌وه، كه‌چی هیچ ده‌رفه‌تیان پێناده‌ن، ئه‌وانیش ناچارن بچنهئهم شوێنانه‌و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو مهترسییانهخوێندن به‌كۆتا بێنن، ئه‌گه‌ر وا بڕوات كه‌ده‌توانم بڵێم (80%)ی وتاربێژ‌و كادیرهئایینهكانی هه‌رێمی كوردستان دهبنهدهرچووانی ئه‌م شوێنانه، به‌مه‌ش له‌داهاتوودا زۆربه‌ی كادیرانی مزگهوتو ده‌زگا ئایینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دهبنهدهرچووی دانیشگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
حكومه‌تی هه‌رێم په‌ندی له‌رابردوو وه‌رنه‌گرت
له‌ساڵانی رابردوو به‌و پێیه‌ی له‌كوردستان ده‌رفه‌تی خوێندن نه‌بوو، ژماره‌كی زۆری قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چوونهشارهكانی دیكه‌ی عێراق، ناچار به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ئهوقافو وه‌زاره‌تی پهروهردهتاقیكردنهوهیان بۆ ئه‌نجامدراو، لێرهبهفهرمی وهرگیرانو شته‌كانی خۆیان ته‌واو كرد، به‌ڵام سه‌یر ئهوهیهدهبوو په‌ندێك له‌ره‌وشی ئه‌و كات وهربگرنو لێره ئه‌م دهرفهتانهبكهنهوه، نه‌ك سه‌ر لهنوێخهڵك بۆ خوێندن بچێتهوهئهم شوێنانه‌و هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ببێته‌وه.
پێویستهكۆلێژێك بكرێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌م واقیعهوهكو خۆی ببینێت، ده‌زانێت كردنه‌وه‌ی كۆلێژێك بۆ ئه‌م دهرفهتانهلهكوردستان پێویسته، كۆلێژێك به‌رووی خوازیارانی خوێندنی ئیسلامی بكرێته‌وه، كه‌ده‌رفه‌تی زیاتر بداتهئهوانهی له‌قوتابخانه‌و خوێندنگهئایینیهكان ده‌رده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژهبهخوێندن بده‌ن، له‌م كۆلێژهدهرفهتی زیاتر بدرێتهئهو گه‌نجانه‌ی خوازیاری خوێندنی ئیسلامین، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی دیكه‌شی تێدا بكرێتهوهبۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ئاستی خوێندنی به‌یانیان تێپهڕیوهبۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌كه‌یان كۆتایی پێ بێنن، ئه‌گه‌ر وه‌ها كارێك نه‌كرێت له‌داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان له‌چه‌ندین لاوهباجێكی گه‌وره‌ده‌دات.
ساڵی رابردوو كۆمهڵهههوڵێك خرانه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانهوهبكرێنهكۆلێژ، به‌تایبه‌تی له‌رووی مهرجهزانستییهكانهوهكێشهیان بۆ دروست نابێت، له‌رووی باڵه‌خانه‌و شوێنیشهوهئێستا بۆ په‌یمانگه‌ی زانستهئیسلامییهكانی هه‌ولێر ده‌ستیان به‌دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك كردووه.
زیاتر لهسێساڵهناتوانن كۆلێژێكی ئیسلامی فره‌لایه‌ن بكه‌نه‌وه
راپۆرتی: په‌یامی زانایان
رۆییشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر‌و به‌رده‌وامی قوتابیانی كورد بۆ زانكۆكانی ناوچه‌كانی عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پاڵی زۆری به‌مامۆستایانی په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئهوقافهوهنا، تا داوای كردنه‌وه‌ی كۆلێژێكی ئایینی بكه‌نه‌وه، هه‌روا قوتابیانی ئه‌م پهیمانگایانهش كهساڵانهسهدان قوتابی خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن بهكوڕو كچهوهداوا ده‌كه‌ن ده‌رفه‌تی ته‌واویان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس ته‌واو بكه‌ن، چه‌ندین جاریش داوایان كردووه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌كراوه، له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر هۆكاره‌كان‌و رێگرو هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م هه‌وڵانه.
بۆچی ئه‌م پهیمانگایانهبكرێنهكۆلێژێك؟
ساڵی رابردوو هه‌وڵێكی زۆر خرایه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی زانستهئیسلامییهكان بكرێتهكۆلێژ، له‌م بارهوهنووسراوێك به‌رز كرایهوهكهئیمزای هه‌ر یه‌ك له(وه‌زیری ئهوقافو راوێژكاری وهزارهتهكهییو، راگرانی په‌یمانگاكانی هه‌ولێرو دهۆكو سلێمانی‌و ئاكرێ‌و خوێندنی ئێواران‌و یاریده‌ده‌ری راگری یهمانگهی هه‌ولێر به‌یانیان)ی پێوه‌یه، تێیدا تیشك دهخهسهر هۆكارهپێویستهكانی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژهدهكهن وه‌ك: (بوونی چه‌ندان قوتابی ئاستبه‌رزی پهیمانگهپێویستیان بهوهههیهدوای پهیمانگهبهردهوام بن، هه‌ل ره‌خساندن بۆ قوتابیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندنی ئیسلامی، دروستكردنی كێبڕكێلهناو قوتابیان).
دكتۆر ره‌عد رفعهیاریدهدهری راگری پهیمانگهلهههولێر كهیهكێكهلهوانهی واژووی بۆ كردووهچهند هۆكارێكی دیكه‌ش ده‌كات وه‌ك:
له‌ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌مان بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه‌ده‌توانین به‌باشترین شێوهوتاربێژانی سهركهوتووو مامۆستایانی خوێندنی ئایینی پێبگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها گه‌لی كورد ههمیشهپێشهنگی زانستی ئیسلامی بووهلهناو گه‌لانی جیهانی ئیسلامی، بۆیهنهك هه‌ر كۆلێژێك بگرهكردنهوهی زانكۆیه‌كی ئیسلامی پێویستهتا ئه‌م رۆڵ‌و پێگهزێڕینهبۆ گه‌لی كورد بگێڕینه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و پهروهردهخهریكن ته‌واوی په‌یمانگه‌كانیان بكهنهكۆلێژو خوێندنی پهیمانگهنهمێنێت، بۆیهوهزارهتی ئهوقافو خوێندنی ئیسلامی زیاتر پێویستی به‌م بارهوهههیه. خاڵێكی دیكهبۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی وتاربێژ‌و مامۆستایانی وانه‌ی ئایینی بهپڕۆگرامێكی كوردستانی‌و له‌بن ده‌ستی مامۆستای كورد به‌هه‌ستێكی نیشتیمانی‌و عه‌قیده‌یه‌كی میانڕهوانهپهروهردهبكرێن. چونكهئێستا زۆربه‌ی قوتابیان دهچنهشارهكانی دیكه‌ی عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خوێندنی به‌كالۆریۆس‌و باڵا ته‌واو دهكهنو لێرهبۆیان په‌سه‌ند ده‌كرێت، بۆیهچاكتر وایه‌هه‌ر لێرهوهبێت.
هه‌ر لهكۆنووسهگشتگیرهكهلایهنی مهرجهزانستیو دارایی‌و كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به‌خوێندنی باڵا روونكراونهتهوه، كه‌هه‌موو مه‌رجه‌كانیان تێدا هاتوونه‌ته‌دی.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زیاتر لهسێساڵهپشتگوێی خستووه
پێش زیاتر لهسێساڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوهبهمهبهستی دیراسه‌كردنی كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئیسلامی، یان كۆلێژێكی خوێندنی ئیسلامی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، لێژنهكهپێكهات بوو به(سه‌رۆكایه‌تی د. محمد سابر مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن‌و پلاندانان‌و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایو، ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له: د. ئه‌حمه‌د مسته‌فا سلێمان راگری كۆلێژی زانستهئیسلامییهكان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین. د. فاروق عبدالله راگری كۆلێژی زانستهئیسلامییهكان/ زانكۆی سلێمانی. د. جه‌واد فه‌قێعه‌لی. ی. سه‌رۆكی زانكۆی كۆیهبۆ كاروباری كارگێڕی. عوسمان ره‌شاد موفتی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف. د. عمر عبدالله محمد په‌یمانگه‌ی زانستهئیسلامییهكانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف) دواتر به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره(8861) له(21/6/2010) لێژنهكهئهنجامی كاره‌كانی خۆی به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی راگهیاندو، پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عبد العزیز علاْ ا‌لدین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه، ده‌قی كۆنووسهكهدهڵێت: له‌به‌ر بوونی خوێندنی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه(23 ناوهندیو، یه‌ك دواناوه‌ندی ئهزههرو، 7 په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنان‌و، 80 حوجره)ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خوێندنی ئایینیان تێدا ده‌خوێندرێت. هه‌روه‌ها یه‌ك دواناوه‌ندی ئیسلامی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. له‌گه‌ڵ (كۆلێژی زانستهئیسلامیهكانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كۆلێژی زانستهئیسلامییهكانی سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی، به‌شی خوێندنی ئایینی له‌زانكۆی كۆیه‌و، به‌شی خوێندنی ئیسلامی له‌زانكۆی سلێمانی) سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌ن.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م ناوهندهئایینیانهلێژنهكهپیشنیاز ده‌كات: هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌ن بدرێت بۆ دامه‌زراندنی زانكۆی ئیسلامی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌هه‌ولێر بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئاراسته‌كردنی هه‌موو كۆلیجو به‌شه‌كانی خوێندنی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌بڕگه‌ی سێیه‌مدا داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كۆلێژ‌و به‌شانه‌ی خوێندنی ئیسلامی له‌دوای دامه‌زراندنی زانكۆكهبلكێنرێن به‌و زانكۆیهتازهیهو پۆله‌كانی پێشتر كهلهكۆلیجو به‌شه‌كانی خوێندنی ئیسلامی وه‌رگیراون بڕوانامه‌ی ئه‌و زانكۆی وه‌رده‌گرن كه‌پێش دامه‌زراندنی زانكۆی ئیسلامی تیایدا وه‌رگیران.
له‌بڕگه‌ی چواره‌م قسهدهربارهی په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دهكهنو، تێیدا هاتووه: په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكرێتهسێساڵ له‌ساڵی داهاتووهوهبهشێوازێك له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی كارگێڕی‌و دارایی بگوونجێتو بڕوانامه‌ی (دبلوم عالی) یان پێ بدرێت.
به‌ڵام زیاتر لهسێساڵ به‌سه‌ر ئه‌م كۆنووسهتێپهڕ ده‌بێت، نهزانكۆی ئیسلامی كرایه‌وه، نهپهیمانگا كرایهسێساڵو نه‌هیچ شتێك كرا، له‌كاتێكدا كۆنووسهكهبهفهرمی له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵاوهئیمزا كراوه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای كۆلێژ ده‌كات
له‌رۆژی 7/2/2012 وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نووسراوێك داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووهبۆ سیسته‌می بهزانكۆكردنی په‌یمانگه‌ی زانستهئیسلامییهكان وه‌كو هاوتاكانی له‌په‌یمانگا تهكنیهكیهكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
قوتابیان گردبوونهوهساز ده‌كه‌ن
ساڵی رابردوو له(22/1/2013) قوتابیانی پهمانگهی زانستهئیسلامییهكانی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌كه‌یان له‌هه‌ولێر ته‌نیشت مزگه‌وتی حاجی موراد گردبوونه‌وه‌یه‌كی هێمانه‌یان ساز كرد‌و، رایانگه‌یاند: تا وه‌زیری ئه‌وقاف بهڵێینان پێنه‌دات بۆ بهكۆلێژكردنی پهیمانگهئامادهنین ده‌ست به‌خوێندن بكه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به پیر گردبوونهوهكههاتو، به‌پێی قسه‌كانی دكتۆر ره‌عد له(27/2/2013) نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، تێیدا پشتگیری له‌داواكاری قوتابیان دهكاتو، له‌نووسراوه‌كه‌دا ته‌ئكید دهكاتهوهكهههمان داواكارییان ئاراسته‌ی كابینه‌ی (6 و 7)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
دبلۆم وانه‌ی پهیمانگهدهڵێتهوه
تێبینییه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌م كۆلێژ‌و پهیمانگایانهلهوهدایه، هه‌ندێك له‌و په‌یمانگایانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرانهكۆلێژو مامۆستاكانیان بڕوانامه‌ی دبلۆمو به‌كالۆریۆسیان هه‌یه، كه‌چی مامۆستاكانی په‌یمانگا ئیسلامییه‌كان هه‌موویان دكتۆرا‌و ماسته‌ریان هه‌یه‌و، زۆر شیاوترن په‌یمانگه‌كه‌یان بكرێتهكۆلێژو قوتابیان پێبگه‌یه‌نن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راپۆرتێكی ده‌وێت تا بڕیار بده‌ن
رۆژی 7/2/2013 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی نوسراو‌و داوكارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی دایه‌وه‌و، تێیدا فه‌رمان ده‌كات لێژنه‌یه‌ك پێك بهێندرێت له‌نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و ئهوقافو دارایی بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌م بابهتهلهههموو لایه‌نێكه‌وه، پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز بكرێتهوهتا دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی نزیكن لهكارهكهپێیان وایهوهزارهتی ئه‌وقاف نه‌یتوانی كه‌سانی كارا‌و شاره‌زا له‌م بوارهبخاتهلێژنهكهوه، بۆیهنهیانتوانی هیچ ئه‌نجامێكی باش بدهنهئهنجومهنی وه‌زیران تا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، له‌جیاتی كارئاسانی كاره‌كانی قورس‌تر كردووه.
یه‌كێتی زانایان پشتیوانی ده‌كات
له‌رۆژی 27/1/2013 شاندێكی قوتابیانی پهیمانگهسهردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، له‌دیداره‌كه‌دا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی یه‌كێتی زانایانی بۆ هه‌نگاوێكی وه‌ها دهربڕیو، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژهشی به‌پێداویستییه‌كی ئایینی‌و نیشتیمانی زانی، له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌ش سه‌رۆكی زانایان هه‌موو ئاماده‌یی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێژهو، داوای كرد كهلهههنگاوهكان پێویستهههماههنگیهكی باشترمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌جوانی بڕۆن.
حكومهتو وه‌زاره‌ت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه
ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرتانهتێبینی ده‌كرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له‌م باسهبێدهنگ كردووه‌و، نهیانتوانیوهوهكو پێویست به‌پیر ئه‌م بهرپرسیارێتییهئایینیو نیشتیمانی‌و نهتهوهییهوهبێن، چونكهوهزارهتی خوێندنی باڵا زیاتر لهسێساڵهبهكۆنووس بڕیاری داوهكار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئیسلامی له‌كوردستان، كه‌چی كه‌متری به‌دواداچوونی پێویستیشی نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌و كاتهنهبێت كهدووبارهقوتابیهكان ده‌نگی خۆیان بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئهوقافو وه‌زیری ئه‌وقاف به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و كردنه‌وه‌ی كۆلێژهكهنینه، چونكهوێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای راپۆرتی كردووه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی وه‌كو پێویستی نهداوهتهوهتا قوتابیان‌و مامۆستایان ئاگاداری كارهكهبن، ئهوهسهرباری ئه‌وه‌ی پێش سێ‌ساڵ بڕیار وابوو په‌یمانگا بكرێتهسێساڵ دواتریش له‌كۆنفرانسێكی تایبه‌تی ئه‌وقاف هه‌مان بڕیار خرایه‌روو، كه‌چی ئه‌وه‌ش نه‌كرا، له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌زموونی كۆلێژی كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ههیهلایهنهپێویستهكانی كۆلێژ بخاته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو بكرێته‌وه، له‌م ناوه‌دا قوتابیان‌و مامۆستایانی ئایینی‌و هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كین له‌م دواخستن‌و پشتگوێ خستنه.
دكتۆر ئیبراهیم هه‌رشه‌لی یاریده‌ده‌ری راگری په‌یمانگه‌ی زانسته‌ئیسلامیه‌كان پێی وایهكوردستان زیانێكی زانستی‌و په‌روه‌رده‌یی گه‌وره‌ی پێده‌كه‌وێت چونكهههر یه‌كه‌و له‌یه‌ك له‌م شوێنانهبهجۆرێكی جیاواز پهروهردهدهبێتو، پڕۆگرامه‌كانیان كه‌مترین په‌یوه‌ندی بهوڵاتهكهمانو بواری نیشتیمانییهوهنییه.