دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین –گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 30/11/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان كۆبونه‌وه جه‌ختی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك كرده‌وه له گرنگترینیان
كۆبونه‌وه داوای له‌هاوڵاتیان كرد كه هه‌رچی ززوه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن بۆ تۆماركردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ زیاتر زامن كردنی مافی ده‌نگدانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له له مامۆستایانی ئاینی كرا له ووتاره‌كانیاندا هۆشیاری زیاتر بده‌نه هاوڵاتیان
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه سوپاسی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی كرد كه توانیویانه سه‌ربه‌رزانه ڕۆڵی كارا بگێڕن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا و هه‌روه‌كو داواكرا كه به‌رده‌وامی پێ بدرێت