یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
روونکردنەوەیەك سەبارەت بەدیمانەکەی دکتۆر مستەفا زەڵمی لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/12/2013 : 13:19:27
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژنامەی هاوڵاتی لەدیمانەیەکیدا لەگەڵ دکتۆر مستەفا زەڵمی کە لەلاپەڕە ٩ی ژمارە ١٢٠٠ی رۆژی چوارشەمە١١-١٢-٢٠١٣ دا بڵاوی کردۆتەوە ، بەمەبەست گۆڕانکاری لەبڕگەیەکدا کردوە کە دکتۆر مستەفا زەڵمی لەو دیمانەیەدا شتی وەهای نەوتووەو ئەو بابەتە بەدەقی قورئانی پیرۆز یەکلایی کراوەتەوە ئەویش بابەتی ژنێکە پیاوەکەی وەفات بکات.

رۆژنامەی هاوڵاتی بۆ خۆی ئەوەی زیاد کردوە لەسەر زاری دکتۆر مستەفا زەڵمیەوە کەلەو گۆڕانکاریانەی لەبابەتی میراتدا کردومانە:"لەبابەتی میراتدا ژنێک کە مێردی هەیە ئەگەر مێردەکە مردو منداڵی هەبوو ژنەکە هەشت یەکی ئەکەوێت، بەڵام ئەگەر منداڵیان نەبوو ژنەکە چوار یەک ئەبات، بەڵام ئەم بڕگەیەمان گۆڕی بەوەی ئەگەر پیاوەکە مرد منداڵیان نەبوو ئەوا ژنەکە نیوەی دەکەوێت، ئەگەریش منداڵیان هەبوو ئەوا چواریەکی دەکەوێت".

ئێمە لێرەدا دەقی وەڵامی ئەو پرسیارە دەخەینە روو کەئەوەی تێدا نیە گۆڕانی لەوشیوەیە کرابێت لەمیراتی ژنی مێرد مردودا، جونکە ئەو بەشانە بەدەق دابەشکراون و زۆرمان بەلاوە سەیرە رۆژنامەیەکی وەک هاوڵاتی گوێ بە سومعەی خۆی و کەسێتی ئەو پەیامنیرەی دیمانەکەی کردووەو بیرورای ئەو کەسەی دیمانەی لەگەڵ کراوە نەدات و شتێک زیاد بکات کەپێچەوانەی شەرعە.

ئەمەش دەقی وەڵامەکەی دکتۆر مستەفا زەڵمیە لێرەدا دەیخەینە روو:

" هاوڵاتی\ لە گۆڕانكاری  یاساكانی تایبەت بە میرات تا چەند رۆڵتان هەبووە؟

پرۆیسۆر مستەفا\ لە بابەتی میرات ژنێك مێرددی هەیە ئەگەر مێردەكە مردو مناڵی هەبوو ژنەكە هەشت یەكی دەكەوێت  ئەگەر مناڵیان نەبوو ژنەكە چواریەك ئەبات، بەڵام ئەگەر ژنەكە مرد مناڵیان نەبوو پیاوەكە نیوەی دەكەوێت ئەگەر مناڵیان بوو پیاوەكە چواریەكی دەكەوێت ، ئێمە ئەوەمان زیادكرد ئەو ژنە چەندین ساڵ لەگەڵ پیاوەكە ژیاوە بەشیك لەو ماڵە پەیدای كردووە بەتایبەت ئەگەر مەڕدار ببن یان كشتوكاڵیان كردبێت ژنەكە زیاتر ماندوو بووە ، ئەگەر فەرمانبەریش بێت هاوكاری پیاوەكەی كردووە لە پەیدا كردنی ئەوەدا، تەنانەت ئەگەر ژنەكە ژنی ماڵەوەش بوبێت، بۆیە دەبێت سەرەتا بەشی ژنەكەی لێدەركەی ئەوجا چوار یەك یان هەشتە یەكەكەی پێبدرێت.

 بۆچی نێرینە دوو ئەوەندەی ژن ببات دەبێ‌ پیاو پێش مردنی ماڵ و مولكی بە یەكسانی بەسەر مناڵەكانی دابەش بكات ئەوە پی دەگوتریت "هیبە" ئەگەر دوای مردنی بوو پێی دەگوترێت "وصیە" ."

هیواداری رۆژنامەی هاوڵاتی دەقی ئەم رونکردنەوەیەمان وەک خۆی بلاو بکاتەوە.

رێدار ئەحمەد

 

سەرپەرشتیاری کارەکانی دکتۆر مستەفا زەڵمی